هەڕەشەی کرێکارانی زبڵکۆکەرەوە و خاشاکی سکۆتلەند چۆکی بە شارەوانیی و ئیدارەی لۆکاڵی ئێدنبرە دادا
13/08/24
کرێکاران زبڵکۆکەرەوە لە سکۆتلەند کە سەر بە 3 سەندیکای جیاوازن ( Unite ،GMB ، Unison ) بڕیار بوو بەیانی واتە 4شەمە مان بگرن بۆ زیادکردنی کرێییان کە لە کاتێکدا فیستیڤاڵی ئێدنبرە دەست پێدەکات . ئیدارەی ئێدنبرە دوێنێ، دووشەمە بڕیاری دا کە بە ڕێژەی لەسەدا 3.6 کرێیان بۆ بەرزبکاتەوە بۆ ئەوانەشی کە کرێکەیان زۆر کەمە بە ڕێژەی لە سەدا 5.63 کە دەکاتە 1،292 پاوەند لە ساڵێکدا.
مانگرتنەکە شارەاونی ئێدنبرە و 28 شا رەوانی لە سەرجەمی 32 شارەوانی ئەو هەرێمەی دەگرتەوە لە وەختێکی زۆر هەستیار و وەرزی هاتنی گەشیارێکی زۆر بۆ سکۆتەلەند بە تایبەت ئێدنبرە ، ڕووی دەدا ، بۆیە ئیدارەی هەرێمی ئێدەنبرە و شارەوانییەکان بڕیاریان دا کە پرسەکە لابەلا بکەنەوە.
ئۆفەری زیادکردنی کرێی کرێکاران دەخرێتەوە بەردەمی خودی کریکارەکان تاکو دەنگی لەسەر بدەن ، هاوکاتیش یەکێك لە نقابەکان هانی کرێکاران دەدات کە دەنگی ڕەزامەندی بۆ بدەن ، یەکێکیان هیچ ئامۆژاگارییەك نادات و بەجێی دێڵێت بۆ خودی کرێکارەکان خۆیان ، ئەوی تریان داوا دەکات کە ئەندامەکانی ڕای لەسەر نەدەن چونکە دەلێت پارەیەکی کەمە و لە ماوەی 14 ساڵدا شایانی ئەوەن کە لە بە ڕێژەی لەسەدا 25 کرێیان بۆ زیاد بکرێت .