وەزیری دارایی بریتانیا کەسێکی پسپۆڕ بە کرێ دەگرێت بۆ ئامۆژگاری لە کەمکردنەوە و بڕینی پارەی بیمەکان
01/11/2024
ئەو وێنەیەی کە دەیبینیت وێنەی دەیڤید گۆلدستۆنە کە وەزیری دارایی بۆ ماوەی ساڵێک گرتویەتی بەکرێ هەر ڕۆژێکی کارکردنی بە 950 پاوەند ،بەڵام مەرج نییە کە هەموو ڕۆژێك کاربکات گوایە ئەم کابرایە خاوەنی ئەزموونێکی زۆر زۆرە لە زۆر بواری ژیاندا . وەزیری داراییش دەیەوێت کە پاشەکەوتی پارە بکات بە گەڕاندنەوەی بەشێك لەو پارەیە بۆ بودجەی دەوڵەت ، بۆ ئەمەش ئەمان وەکو پێشتر وتومە هێڕشیان لە سەنگەری پێشەوە بۆ سەر کەسانی بارخوار و نەگەبەتەکانی کۆمەڵن . بەشێك لەوانەش ئەو خەڵکانەن کە خۆیان ژیانیان ، خراپەو پارەی بێ کاری یا لەسەر جۆرێك لە بیمەکان یاخود پارەی خانەنشینی دەژین. گوایە ئەمەش ڕیفۆرمکردنی سیستەمەکەیە .