پاش دوو ساڵ ناکۆکی لەسەر زیادکردنی کرێ و هەل و مەرجەکانی سەر کار سایەقی قیتارەکانی بریتانیا لەگەڵ کۆمپانیا و دەوڵەتدا گەیشتنە ڕێکەوتن
15/08/2024
شۆفێرانی شەمەندەفەر و حکومەتی بەریتانیا گەیشتوونەتە ڕێککەوتنێک کە دەتوانێت کۆتایی بە زیاتر لە دوو ساڵ ململانێی نێوان بەڕێوەبەرانی شەمەندەفەر و سەندیکاکان بهێنێت کە لەم ماوەیەدا مانگرتنی بەرفراوان بۆ ماوەی 18 ڕۆژ کراوە .
سەندیکای شۆفێران ئەسلیف دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێککەوتنێکی مەبدەئی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە (DfT) ڕێککەوتووە کە لە ئەنجامدا مووچەی 5% بۆ ساڵی 2022-23، 4.75% بۆ 2023-24 و 4.5% بۆ ساڵی 2024- 2025 زیاد دەکات و هەروەها ئەو زیادە کرێیە دەگێڕرێتەوە بۆ سەرەتای ئەو ساڵەی کە لێوەی زیاد کراوە ، پرسی خانەنشینکردنیش لابەلا کراوەتەوە.
ئێستا ئەو ئۆفەرە دەخرێتە بەردەم ئەندامانی سەندیکاکە لەگەڵ پێشنیارسەندیکاکە بۆ قبوڵکردن. ئەگەر ئەندامان پەسەندی بکەن، ئەوا دەتوانێت کۆتایی بە ناکۆکییەک بهێنێت لەگەڵ 16 کۆمپانیای بەڕێوەبردنی شەمەندەفەر کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی تەمموزی 2022 .
لەو ماوەیەدا شۆفێرانی شەمەندەفەر بۆ ماوەی 18 ڕۆژ چالاکیی مانگرتنیان ئەنجامداوە و قەدەغەکردنی کاتەکانی زیادەیان ئەنجامداوە، ئەمەش بەشێکی زۆری تۆڕی شەمەندەفەری لە ئینگلتەرا و هەندێک خزمەتگوزاریی سنووربەزاندنی بۆ ناو سکۆتلەندا و وێڵز وەستاندووە.