Categories
Kurdish

پێدەچێت لە دوو دەیەی دیکەدا…………..

پێدەچێت لە دوو دەیەی دیکەدا لە وڵاتانی پیشەسازی پێشکەوتوودا دوور نەبێت هەرە زۆرینەی خەڵکەکەی ببنە موچەخۆری بن دیوار

29/12/2026.

پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا بە تایبەتی لە بواری ڕۆبۆت و زیرەکی دەستکرددا جێگەی کرێکاران لە سەرجەمی بوارەکاندا بگرنەوە، جگە لە هەندێك کرێکاری پسپۆڕ لە چاودێریکردن و چاککردنەوەی  زیرەکی دەستکرد و ڕٶبۆتەکاندا .

دیارە لەم حاڵەتەدا کۆمپانییەکان لە بەرهەمهینان ناوەستن دەشکرێت کە قازانج و سەرمایە لەسەردا بێت ، بۆیە هەموو هاووڵاتییەک یا ڕاستتر هەموو خەرجکەرێك، بەکارهێنەرێك مووچەی مانگانە یا هەفتانەیان بۆ دەبڕێتەوە تاکو توانای هێزی کڕینی کاڵاکانیان هەبێت ، پارەی کارەبا و ئاو و غاز و کرێی خانوو بتوانن بدەن، یاخود سلفەی عەقاریش بدەنەوە، ئەمە جگە لە تێچووی ژیانی خۆیان و خێزانیان.

ڕەنگە زۆر ڕێگەی جیاوازتر بگیرێتە بەر بۆ مووچەکە یا کرێکە هەروەها گۆڕنکاری ژیانی بەکارهێنەرانیش ، ئەمانە بە تێپەڕینی کات ڕەنگە ڕیفۆرم بکرێت .  بەڵام ئەوەی کە لای من بۆتە مایەی بیرکردنەوە و وروژاندن دوو دیارەدەیە ، دوو پرسیارە :

یەك: ئایا ئەو کاتەش شۆڕش هەر شۆڕشی کرێکاران دەبێت کە ڕەنگە لە سەدا یەك بۆ پێنجی کۆمەڵ بن، کە زۆر زۆر کەمایەتین، یاخود شۆڕشی جەماوەریی ، کۆمەڵایەتی ؟

دوو: ئایا ئەو کاتەش هەر داوای حکومەتی کرێکاریی یاخود دەوڵەتی دیکتاتۆرییەتی پڕۆلیتاریا دەکەین ، یا خود داوای کۆمەڵی بێ دەوڵەتی خۆبەڕێوەبەری دەکەین  واتە کۆمەڵی سۆشیالیستی / کۆمۆنیزم؟

Leave a Reply