پەنجا وڵاتی جیهان قەرزێکی زۆریان لەسەرە کە کارەساتی گەورەیە بۆ هاووڵاتیانیان
04/06/2024
دانەوەی قەرزەکان لەلایەن ئەو 50 وڵاتەی کە زۆرترین زیانی قەیرانی کەشوهەوایان بەرکەوتووە، لە سەرەتای دەستپێکردنی پەتای کۆرۆناوە دوو هێندە زیادیکردووە و لە ئێستادا لە سێ دەیەی پێشتر زیاترە گەرچی تەنها لەسەردەمی کۆرۆنادا دانەوەی قەرزەکان هەڵپەسێررا.
ڕێکخراوی خێرخوازی دادپەروەری قەرزەکان وتی ئەو وڵاتانەی کە زۆرترین مەترسییان لەسەرە بەهۆی گەرمبوونی جیهانییەوە کاریگەرییان لەسەرە، 15.5%ی داهاتی حکومەت دەدەن بە قەرزدەرەکانی دەرەکی – کە لە پێش سەردەمی کۆرۆنادا تەنها لە 8% بوو وە لەساڵی 2010 دەدا تەنها لە 4% .
ئەو ڕێکخراوە خێرخوازییە بە کەڵک وەرگرتن لە داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ڕاپۆرتە نوێیەکەی پێویستی بە کەمکردنەوەی بە پەلەی قەرزەکان نیشانداوە بۆ ئەوەی وڵاتانی هەژار بتوانن وەبەرهێنان لە ڕێوشوێنەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی کەشوهەوادا بکەن.
ئەو 50 وڵاتەی لە ڕاپۆرتەکەدا هاتوون لە 38%ی سوودی قەرزە دەرەکییەکەیانە قەرزە تایبەتیەکانیش لە سەدا 35% هی دامەزراوە فرەلایەنەکان، 14% بۆ چین و 13% وڵاتانی هەژار بەڵام گەڕاندنەوەی قەرزەکان لە ساڵانی 2010 بە شێوەیەکی بەردەوام بەرزبووەوە پێش ئەوەی لە ساڵی 2020 بەدواوە بەرزبێتەوە.
لەناو ئەو وڵاتانەی کە قەرز تا بناگوێی هاتووە و دانەوەی زۆر زەحەمەتە وڵاتی زامبیایە کە گرێبەستی قەرزەکانی ڕێگە بە زیادکردنی گەورەی قەرزەکانی دەدات ئەگەر بێتو ئابووریەکەی باشتر بێت ، بەڵام هیچ بڕگەیەکی هاوتا نییە بۆ کەمکردنەوەی پارەدان لە کاتی ئەگەری ڕوودانی شۆکێك وەکو وشکەساڵی. بەپێی مەرجەکانی گرێبەستی قەرزەکە، زامبیا دەبێت ئەمساڵ 450 ملیۆن دۆلار بداتە خاوەن بۆندەکان کە دەکاتە 353 ملیۆن پاوەند.
تیم جۆنز، بەرپرسی سیاسەت لە کۆمپانیای دادپەروەری قەرزەکان، وتی: “ئەوە مایەی تووڕەییە کە قەرزدەرەکانی زامبیا داوای گرێبەستێکیان کردووە کە تێیدا زیادکردنی گەورە لە پێدانی قەرزەکان بەدەستبهێنن ئەگەر شتەکان بە باشی بەڕێوەبچن، بەڵام هیچ زیانێکیان نییە ئەگەر زامبیا تووشی کارەساتی وەک وشکەساڵی بێت. ئەو 450 ملیۆن دۆلارەی ئەمساڵ دەچێتە دەستی خاوەن بۆندەکان پارەیە کە دەکرا بۆ وەڵامدانەوەی کارەساتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت.”
هاوکاتیش دەرکەوتووە ئەم وڵاتە هەژارانە سزای کارەساتێك دەدەن کە خۆیان دروستیان نەکردووە. ئەمان پێویستیان بە 785ملیار پاوەند هەیە بۆ ڕزگاربوونیان لە پیسی و گازی گەرمخانەیی تاکو بتوانن تۆزێك چارەسەری گرفتی ژینگە بکرێت . دەوڵەمەندترین 1%ی خەڵکی جیهان بەرپرسیارن لە زیاتر دەردانی گازی گەرمخانەیی لە چاو 66%ی دیکە .