چوارسەد لە سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا گەورەکان هەر یەکەیان داهاتیان 120 جار لە موچەی / کرێی کرێکارێکی ئاسایی زیاترە
14/08/2024
ئەمە ئەو کۆمەڵەیە کە ئێمە تێیدا دەژین لەژێر سای ڕژێمی سەرمایەداریدا کە بەڕژێـمێکی دادپەروەر و مرۆڤانە لە لایەن ئابوویناسان و سیاسیەکان و حوکمڕانانەوە پێناسە دەکرێت .
سەروەت و سامانەکانی کە بەدەست دەهێنرێت و وەکو سەرەوەت و سامانە سروشتییەکان سنوردارە ، هەر کەسێك و هەر لایەنێك زۆربەی هەبێت، بێ گومان لایەنەکەی تر کەمی بەردەکەوێت .
ئەو داتایەی سەرەوە لەم ڕۆژانەدا بڵاوکراوەتەوە کە نیشانی دەدات یەکەمی ئەو لیستەیە سەرۆکی جێبەجێکارای کۆمپانیای ئەسترازینکە، پاسکاڵ سۆرۆیت- ە، کە لە سەروی لیستەکەوە دێت و داهاتی ساڵی پاری 16.85 ملیۆن پاوەند بووە لە 15.3 ملیۆن پاوەندەوە کە لە ساڵی 2022 دا بووە بەرزبووەتەوە.
ئەمەی خوارەوە لیستی سەرۆکی جێبەجێکاری هەندێک لەو کۆمپانیانەی :
Top 10 FTSE 100 companies with the highest CEO pay
AstraZeneca £16.85m
RELX 13.64
Rolls-Royce £13.61
BAE Systems £13.45
GSK £12.72
Pearson £11.27
Diageo £10.99
Prudential £10.85
HSBC £10.64
Reckitt £ 8.88
………………………………………