ڕاگەیاندنی هاتووچۆ لە بەنگلادش سەرانسەرییە و حکومەت جێندەرمەی دابەزاندۆتە سەر شەقامەکان
21/07/2024
خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خوێندکارانی زانکۆکان زۆر فراوانتر بووە لەوەی کە حکومەت و بەرپرسانی بەنگلادش چاوەڕوانیان دەکرد. لەوە دەرچووە کە تەنها پرسی خوێندکاران بێت بەڵکو بووەتە پرسی هەرە زۆرینەی خەڵکی لە بەنگلادش دا. قەدەخەکردنی هاتووچۆ هەر لە دەکای پایتەخت دا نەمایەوە بەڵکو لەسەر ئاستی نەتەوەیی ئەم یاسایە ڕاگەیەندرا. هاوکاتیش داخوازییەکانی خوێندکاران چی تر ڕیفۆرم نییە ئەوەی کە لەسەر پرسی ، حسە یا بەشی خوێندکارانی زانکۆکان بۆ نەوەکانی جەنگاوەرانی ساڵی 1971 ی سەربەخۆیی بەنگلادش هەڵوەشێنرێتەوە ، بەڵکو ئێستا داخوازییەکەیان لە پاڵ داخوازی هەمواندا ڕوخاندنی حکومەتە .
بێ کاری و گەندەڵی و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نەبوونی ئازادیی داخوازییەکانی خەڵکی زیاتر و فراوانتر و ڕادیکالتر کردۆتەوە، ئەمەش دوای کوژرانی زیاتر لە 115 کەس و برینداربوونی چەند هەزار کەسێك بە تایبەت دوای بڕینی هەموو خەتەکانی ئینتەرنێت و سۆشیال میدیا و بەکارهێنانی گولەی ڕاستی لە بری گولەی پلاستیکی دوای بڕینی ئینتەرنێت کە چی تر هەواڵەکان ناگاتە دەرەوەی بەنگلادش و بەرچاو ناکەوێت .
لە ئێستادا حکومەت دوو فرمانی گەورەی دەرکدرووە : یەك : بانگکردنی چیندرمە بۆ سەر شەقامەکان کە ئەمەش بەڵگەی کاریگەری و فراوانبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکان و لاوازی پۆلیس . دوو: فرمانی بە پۆلیس داوە کە هەر کەس لە هەر شوێنێکدا دەرکەوت تەقەی لێبکەن و بەرپرسیار نابن.