ڕایسیسیزم لە بریتانیادا بە تایبەت لە نێو ئەندامانی حیزبی حاکمدا لە هەڵکشاندایە
14/03/2024
پێشتر بە پۆستێك قسەمان لەسەر ئەمە کردووە و بە ئامارەوە نیشانمان داوە کە دوای ڕوداوەکەی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی پار مەیلی ڕایسستی و هەراسانکردنی ڕایسستیانە بەرانبەر بە موسڵمانان و جوولەکەکان لە زیاد بووندایە .
ڕۆژ بە ڕۆژ ئەم دیاردە قێزەوەندە لە برەودایە و لە ئێستاشدا وەزیر و ئەندام پەڕلەمانتارەکانی حیزبی موحافزین ، حیزبی حاكم ، هەروەها هەندێك لەوانەشی کە هاوکای پارەیان بە حیزبی موحافیزین کردووە کە یەكێك لەوانە کە ناوی فرانک هێستەیەر ئیرلەندییە هەر لە ئەمساڵدا 10 ملیۆن پاوەندی بەخشیوە بەو حیزبە .
پرسەکە لێرەشدا ناوەستێت بەڵکو لەناو ئەندامانی حیزبەکەشدا بووەتە دیاردەیەکی باو . لە 521 ئەندامی حیزبی موحافیزین لە سەدا 58 یان دەڵێن ئیسلام هەڕەشەیە لەسەر ڕێڕەوی ژیانی بریتانییەکان. تەنها لە سەدا 18یان دەڵێن ئەم دوانە جووتن ، واتە ئیسلام و ڕێڕەوی ژیانی بریتانییەکان [ دیارە بەشێکی ئەمانە ئەندامە موسڵمانەکانی ناو حیزبە] . نیوەشیان بروایان وایە بەشێك لە شارەکانی ئەوروپا لەژێڕ کۆنترۆڵی یاسای شەریعەتدایە زۆنی نەڕۆیشتنی غەیرە موسڵمانە ، تەنهاش یەك لەسەر پێنجی ئەندامەکان باوەڕیان وایە کە ڕاگەیاندنەکە هەڵەیە. ئەندامەکانی حیزبی موحافیزین دووجار زیاتر دیدی نەرێیانەی بۆ ئیسلام هەیە، کە بەڕێژەی سەدی دەکاتە لە سەدا 40 ی ئەندامان.
لە ساڵی 2020 دا هەمان ڕاپرسی لە نێو ئەندامانی حیزبی موحافزین دا کرا تەنها لە سەدا 47 ڕایان وابوو کە ئیسلام هەڕەشەیە لەسەر ڕێڕەوی ژیانی بریتانییەکان بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە سەرکەوتووە بۆ لە سەدا 58.
هەر ئاواش بە گوێرە ڕاپرسییەك لە لایەنی کۆمەڵی ” هیوا نەك ڕک و کینە” کە لە نێوانی 25 هەزار کەسدا کراوە ، لە سەدا 43 یان وتویانە کە بریتانیا لە لێژی و تلبوونەوەدایە ، واتە بەرەو خراپتر ڕۆیشتوە ، لە سەدا 6 یان دەڵێن ڕژێمەکە باش بەرێوە دەبرێت و لە سەدا 79 یان دەڵێن ” سیاسییەکان گوێ لە خەڵکی وەکو من ناگرن ”
لە لایەکی دیکەوە پرسیاری ئەوە کراوە کە ئایا دەنگدەرانی حیزبی موحافیزین هەر عاشقی دیمۆکراتین ، لە سەدا 48ی ئەوانەی کە جاری پێشتر دەنگیان بۆ حیزبی موحافیزین داوە حەز دەکەن کە ” سەرکردەیەکی بەهێز و یەكلاییکەرەوەیان هەبێت کە گوێ بە دەنگی پەڕلەمان نەدات و پشتگوێی بخات یاخود پەسەندی نەکات ” سێیەکی ئەو 25 هەزار کەسە دەڵێن ” لە هەندێك بارودۆخدا بەکارهێنانی تووندوتیژی زەروویە بۆ بەرگرییکردن لە شتێك کە باوەڕی بەهێزت پێی هەیە”
دژ بە پانابەران کۆچ هێنەران بە بەراورد بە سالی 2022 بە ڕێژەی لە سەدا 20 سەرکەوتووە. سەبارەت بە کێشەی خۆرهەڵاتی ناوەند ، لە سەردا 38ی ئەمانە لایەنگری لایەنێکیان دەکەن ، لە سەدا 22 لەگەل فەلەستینییەکاندان و لە سەدا 16 لەگەرڵ ئیسرائیل دا ، لە سەدا 27 یش لایەنگری هیچ لایەکیان ناکەن.