Categories
Kurdish

ڕۆژی زمانی کوردی !!!!

ڕۆژی زمانی کوردی !!!!

 21/05/2024

ئەگەر تۆ بەڕاستی بەتەنگ زمانی کوردییەوە دێیت:

 

+  ناوی ئینگلیزی ئوتێل و خەستەخانەکان و دووکانەکان و هۆڵەکان و باڕ و چاییخانەکان و  سێنتەری دووکانەکان و فەرمانگە و  ناوی گەڕەکەکانی وەکو گوندی ئەڵمانی و …تد بگۆڕە.

   ڕۆشنبیران خۆیان لەبەکارهێنانی وشە و زارەوەی زمانە بێیانەکان بپارێزن  بە کوردی پاراو نوسین و چیرۆك و هەڵبەست و پەیام و نامەیان …. جێگەیان  بگرنەوە.

+ فشار بخرێتە سەر حکومەتی مەرکەزی  مەرجی سەرەکی کاندی پەڕلەمانی عێراقی زانینی زمانی کوردی بێت بە باشی کاتێك کە کوردی لە پاڵ زمانی عەرەبییەوە زمانی فەرمییە ، هەر ئاواش حکومەتی هەرێمیش مەرجی زانینی زمانی عەرەبی لەسەر کاندیدی پەڕلەمانی هەرێم دابنێت .

+ ناوی ڕۆژنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان هەمووی ببێتە کوردی : شارپرێس ، ڕۆژنیوز، ئاوێنە نیوز …… ئەمانە بۆچی؟؟؟؟؟

+ زمانی کوردی بە ئاخاوتن و نوسینی پوخت و ڕێزمانی تەواوەوە ببێتە وانەیەکی زۆر سەرەکی لە سەراپای پەیمانگا و قوتابخانەکاندا کە بە زمانی تورکی یا ئەڵمانی یا ئینگلیزی دەخوێنرێت .  

ئەمانەو زۆری تر ، کە ئەمانە ناکرێت دەمتان داخەن و باس لە زمانی کوردی مەکەن، هەر خەریکی لەمشخۆریی  بن و بەردەووام بن لە گەندەڵییەکانتانا .

Leave a Reply