کوردە حەیاتەکە
13/01/2026:
یەك: زۆر ئالوودەی ڕابەر و سەرکردەیە.
دوو : هەرگیز دەرس لە شکستی خۆی وەرناگرێت، هەمیشە دوو بارە و سەدبارەی دەکاتەوە.
سێ: لە هەموو تێکشکان و نشوستییەکیدا خۆی لە هەڵەکانی بێ بەری دەکات دەیخاتە ملی هێزە دەرەکییەکان . تۆ کە خۆت هیچ نەبوویت ، کە خۆت ساویلەکە بویت و بۆ دەقەیەك بیر له داهاتووی هەنگاوەکانی دواترت ناکەیتەوە ، ئیتر هێزە دەرەکەییەکان چیت لەگەڵدا بکەن و چیت بۆ بکەن . تۆ دەبێت بزانیت، گەر سیاسەت دەکەیت ، سیاسەت ڕاستگۆی و ئەخلاق و وەفا و دڵسۆزی تێدا نییە. ئەوەی کە هەیە لەناو سیاسییەکاند و دەکرێت پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خۆیانە نەك تۆ. تۆی بێ ئاگا و دەرس وەرنەگر لە ئەزموونەکانی پێشتری خۆت و گەلانی دیکە، هەر بە ئاسانی دەکەویتە ناو ئەو گەمە خوێناوییەوە و باجێکی گەورە دەدەیت .