Categories
Kurdish

کورد دەلێت: قور بەسەر ئەوەی فیرعەون پێی دەڵێت کافر

کورد دەلێت: قور بەسەر ئەوەی فیرعەون پێی دەڵێت کافر

15/03/2024

دوێنێ لە بریتانیا پێناسەی نوێی فەرمی سەبارەت بە ” تودندووتیژی” بە پەڕلەمانتاران وترا و ئیتر ئەمە ڕێسا و یاسایەك دەبێت کە بە گوێرەی ئەوە مامەڵە لە گەڵ گروپە تودندڕەواکان دەکرێت.

پێش ئەوەی بێمە سەر کرۆکی بابەتەکە، پرسیارێك دێتە پێشەوە:  ئایا لە حکومەت ، دەوڵەت لە دونیادا توندووتیژتر هەیە؟ ئایا ئەوە کە لە دونیادا ڕوودددات دەوڵەت باعیسی نییە ؟ هەژاری ، بێ کاری ، بێ شوێن و جێگایی ، نەخۆشییەکان ، دروستکردنی گروپە تووندڕەوەکان، شەڕی نێو گەلان دەوڵەتان یاخود شەڕی ناوخۆ ، سەرچاوەی ڕایسیسزم ، فاشیسزم ، هەڵاواردان  دەیان کەم وکووڕی دیکەی نێو کۆمەڵ، دەیەها نادادوەری کۆمەڵایەتیی، نەبوونی یەکسانیی …. هەمو ئەمان کێ دەیکات و کێی لە پشتەوەیە بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ؟  ئەگەر دەوڵەت نییە کە پایەی سەرەکی سیستەمەکەیە؟!!

لەگەڵ ئەو بڕە پێناسەی کە من لەسەرەوە کردم بۆ دەوەلەت ،  کەچی هێشتا ئەو پێناسە بۆ توندووتیژی دەکات !! دونیایەکی سەیرە گوڵم…

ێناسەکە چۆن گۆڕاوە؟ پێناسە نوێیەکە چەق و دیقەت دەخاتە سەر ئایدۆلۆژیای گروپەکە ، کەسەکە ، لایەنەکە کە پێشتر ئەو تەرکیزە لەسەر کردار و هەڵسوکەوتەکانی گروپ و کەسەکان بوو کە دەگەڕێتەو بۆ ساڵی 2011.

پێناسە کۆنەکە  بۆ ‘ توندووتیژیی-توندڕەویی:  بەم شێوەیە :  “دژایەتی چالاکانە بەرامبەر بە بەها بنەڕەتییەکانی بەریتانیا، لەوانەش دیموکراسیی، سەروەری یاسا، ئازادیی تاک و ڕێزگرتن و لێبوردەیی یەکتر بۆ باوەڕ و بیروباوەڕە جیاوازەکان“.

 پێناسە نوێیەکە دەڵێت توندڕەوی – توندووتیژی “بەرەوپێشبردن یان پێشخستنی ئایدۆلۆژیایەک کە لەسەر بنەمای توندوتیژیی، ڕق و کینە یان لێبوردەیی دامەزراوە، کە ئامانجی ئەوەیە: 1- ماف و ئازادییە بنەڕەتییەکانی ئەوانی دیکە نکۆڵی لێبکات یان لەناوببات؛ یان 2-  تێکدان، هەڵوەشاندنەوە یان گۆڕینی سیستەمی دیموکراسی پەرلەمانی لیبڕاڵ و مافە دیموکراسیەکانی بەریتانیا؛ یاخود 3 – بە مەبەست ژینگەیەکی ڕێگەپێدراو بۆ ئەوانی تر دروست بکەن بۆ بەدەستهێنانی سەبارەت بە ئەوەی سەرەوە : یەک و دوو”

ئەو گروپانەی کە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە کە ‘ توندووتیژن- توندڕەون’ ئەمانەن. من بە ئینگلیزی وەکو خۆیان دای دەنێمەوە. ئەوەی مەبەستێتی دەتوانێت بیدات لە گۆگڵ بۆ وەرگێڕانی بۆ کوردی یا عەرەبی .  گروپەکانی کە بریارەکە دەیانگرێتەوە:

the far-right groups the British National Socialist Movement and Patriotic Alternative and the Muslim groups the Muslim Association of Britain, Muslim Engagement and Development (Mend) and Cage

ئەو ڕێکخراوانەی دیکە کە ناوەکانیان دزەیپێکراوە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەچێتە چوارچێوەی پێناسەکە بریتین لە برادەران و  دۆستانی ئەقسا، 5 پایەکە و فەلەستین ئەکشن.

هەروەها ڕێگانادرێت کە وەزیرەکان و بەرپرسان دیمانە و قسە و پەیوەندی بکەن لەگەڵ هیچ کام لەو ڕێکخراوانە.

ئایا ئەمە هەنگاوێکی باشە بۆ بنەبڕکردنی توندووتیژیی – توندڕەویی ؟

بەڕای من ئەمە جگە لەوەی کە ئەم چوارچێوەیە دواتر زۆر گروپ و لایەنی دیکە دەگرێتەوە تا وای لێدێت کە زۆرینەی گروپەکان دەچنە لیستی ڕەشەوە، هاوکاتیش   ئەمە پێچەوانەی ئەم بڕیارە دەچنێتەوە.  هەر بۆ نموونە فشاردانان و پاڵنان بەو گروپانەوە کە بکەونە پەراوێزەوە و قسەنەکردن لەگەڵیانا و بڕینی پەیوەندی لە تەکیاندا زیاتر هانیان دەدات بەوەی کە بە ئاڕاستەی توندووتیژیدا بڕۆن لەبری هاتنیان بەرە و ئاشتی ئاشتەوایی ، هانیان دەدات کە زیاتر پەیوەندی لەگەڵ گروپی تووندڕەو و تیرۆرییستیدا دروست بکەن بە تایبەت گروپ و کۆمەڵە ئیسلامیەکان.

ئەگەر حکومەت بیەوێت هەژموون و کارایی توندووتیژی کەم بکاتەوە ئەوە دەبێت لانی کەم ئەو هەنگاوە بچوک و ئاسایانە بنێت کە من لە پۆستی پێشوومدا هەندێکیانم لیستم کردون.

Leave a Reply