Categories
Kurdish

گریمانی مامەڵەیەکی خوێناوی لە نیوانی دۆناڵد ترامپ و فلادیمێر پوتین هەیە

گریمانی مامەڵەیەکی خوێناوی لە نیوانی دۆناڵد ترامپ و فلادیمێر پوتین هەیە

14/06/2025

گەر چی زۆر زەحمەتە ئەمەریکا و ئیسرائیل بیانەوێت ڕژێمی ئێران بگۆڕن لەبەر ئەوەی دەبێت ئێران وەکو جەمسەرێكی بەهێزی شیعە لە بەرانبەر سعودیە و سونەدا بمێنێتەوە بۆ بوونی ئەو پشکۆ کزە کە هەر کاتیک ویستیان بە فوویەك بیگەشێننەوە تاکو ڕۆژهەڵانی ناوین ئاژاوە و کوشتن و بڕینی لێ نەبڕێت و کۆمپانیا و کارگەکانی چەک و تەقەمەنیش ئاشیان بێ ئاو نەکەوێت و هەروەها نەوتیش بە نرخێکی هەرزان دەستکەوێت .

لەگەل وتنی ئەوانەی سەرەوەشدا هێشتا هەر گریمانی گۆڕینی ڕژێمی ئێران و گۆڕانکاری لە ناوچەکەد هەر دەکرێت ڕووبدات ، کەس نازانێت لە پشتی پەرەدەی ڕەشی خۆیناوییەوە چی دەوترێت و چی بڕیار دەدرێت و چی دەگوزەرێت .

  ئەمڕۆ ترامپ و پوتین بەتەلەفوون زۆر قسەیان کردووە بێ گومان لەسەر ئەم جەنگە و هەروەها ئۆکرانیاش .  دوور نییە مامەڵەیەکیان کردبێت کە ڕوسیا دەستبەرداری ئێران بێت وەکو چۆن دەستبەرداری سوریا بوو و ترامپ-یش دەستبەرداری هەموو ئەوانە ببێت کە پوتین لە ئۆکرانیا دەیەوێت .

ئەمە جەوهەری سیاسەتە کە بازرگانییەکی خۆێناوی و قێزەوەندە هەرکەس و هەر لایەنێك بیکەن .

Leave a Reply