Categories
Kurdish

گەندەڵی سەردەمی کۆرۆنا لە بریتانیا

گەندەڵی سەردەمی کۆرۆنا لە بریتانیا

14/10/2024

من بەبەردەوامی لەسەر گەندەڵی-م لە هەموو لایەنەکاندا لە بریتانیا نوسیوە و هەمیشەش بە بەڵگەوە. پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ساڵ و نیوێك بەسەر چارەسەری کۆرۆنادا وردە وردە گەندەڵییەکانی کە لەو بوارەدا کراون دەکەونە ڕوو.

لەم بارەیەوە پرۆفیسۆر *Devi Sridhar دوێنێ ، هەینی، ١٣ ی مانگ وتارێکی نوسیوە، منیش بە پێویستم زانی کە بەشێکی وتارەکە وەرگێڕمە سەر کوردی نەك بە نیازی پاکانە بۆ حکومەتەکانی وەکو وڵاتانی خۆمان و ئەوانی دیکە، بەڵکو تاکو بزانرێت گەندەڵیی یەکێکە لە خەسڵەتە سەرەکییەکانی سیستەمەکە و پایە دەرەکییەکەی کە دەوڵەتە.

وەرگێڕانەکە:

لە دونیای یارمەتییە تەندروستییە جیهانییەکان و داراییەکان، گەندەڵی لە مێژە کێشەیەک بووە، لە ٢٠٠ ملیۆن پاوەندەوە لە سندوقی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز و سیل و مەلاریا لە زامبیا ڕاگیراوە بەهۆی نیگەرانییەکان لە پارە بۆ پڕۆژە تایبەتەکان کە گیرفان و ڕووی بەرپرسان دەگرێتەوە، تادەگاتە سندوقی جیهانی هەموو یارمەتییەکانی بۆ ئۆگاندا ڕاگرت دوای ئەوەی خەرجییەکانی کە جێی پرسیار بوون دۆزیەوە و هەروەها چونێتی گرێبەستکردن لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە.

ئەم سکانداڵانەی/ ئابڕوچوونانەی گەندەڵی زۆرجار وەک کێشەیەک کە لەوێ ڕوودەدات، ڕەت دەکرێنەوە، تەنانەت وەک ئارگیومێنتێک دژی یارمەتییە دەرەکییەکان بەکاردەهێنرێن. بەڵام ئایا بەڕاستی ئێمە لە بەریتانیا ئەوەندە جیاوازین؟ ئەگەر سەیری قەیرانی Covid-19 بکەین، دەبینین نەخشێکی هاوشێوەی پارەی گشتی، کە گوایە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتاکە تەرخان دەکرێت، کەچی بۆ دەستکەوتی شەخسی بەکاردەهێنرێت. ڕاپۆرتێکی ئەم دواییەی ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیا باس لەوە دەکات کە یەک لەسەر پێنجی گرێبەستەکانی Covid کە لەلایەن حکومەتەوە بەخشراون، ئیشارەتی سوور لەسەر ناوکانیان دانراوە کە ئاماژەن بۆ ئەگەری گەندەڵی.

هەروەها بەباشی دەزانرێت کە پەیوەندییە نزیکەکانی سیاسەتمەدارانی تۆری [حیزبی موحافیزینی حاکم] لە ڕێگەی ئەم قەیرانەوە قازانجێکی بێئەندازەیان بەدەستهێناوە، لە کاتێکدا باقی وڵاتەکە تووشی نەخۆشی و مردن و ئازاری ئابووری بووە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز شیکاری بۆ ١٢٠٠ گرێبەست کردووە کە بەهای نزیکەی ٢٢ ملیار دۆلار بووە و بۆی دەرکەوتووە کە نزیکەی نیوەی بۆ ئەو کۆمپانیایانە بووە کە لەلایەن هاوڕێ و هاوکارانی سیاسەتمەدارانی پارتی پارێزگارانەوە [ حیزبی حاکم] بەڕێوەدەبرێن، یان هیچ ئەزموونێکیان لەو بوارەدا نییە. تا زیاتر قوڵببیتەوە، وێنە و شێوەی زیاتر دەردەکەوێ. جۆلیۆن ماوگام، Jolyon Maugham ، بەڕێوەبەری پڕۆژەی یاسای باش، ئاماژە بەو "پاداشتە داراییە فراوانانە دەکات کە دەتوانیت بیچنیت ئەگەر وەزیرێکت هەبێت کە چاودێری بەرژەوەندییەکانتان

بکات. .

سوپاس بۆ خوا پارتی کرێکاران دەستی بەسەر ئەم پرسە سەرەکییە گرتووە، [ ئەگەر بێنە سەر حوکم] لەگەڵ ڕاوێژکاری سێبەر، ڕەیچەڵ ڕیڤز،Rachel Reeves ، ڕایگەیاند کە حکومەتێکی پارتی کرێکاران کۆمیساری نوێی گەندەڵی Covid دادەنێت بۆ بەدواداچوونی ئەو ملیارەها دۆلارانەی کە لە بەفیڕۆدان و ساختەکاری و گرێبەستە کەموکوڕییەکاندا لەدەستچوون، و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی ئەمە بۆ حکومەت بۆ خەرجکردنی بۆ تەندروستی و پەروەردە. ڕیڤز ئاماژەی بەوەدا کە تێچووی مەزەندەکراوی ساختەکاری Covid زیاترە لە ٧ ملیار پاوەندە. پێدەچێت بە جددی باسکردنی ئەم شتە هەنگاوێکی ئاشکرا بێت کە دەبێ بیگیرێتەبەر، بە تایبەت بە لەبەرچاوگرتنی کەمیی بودجە بۆ بەشی تەندروستی نیشتمانی ، NHS و بۆ کەرتی پەروەردەی دەوڵەت.

ڕێکخراوی شەفافیەتی نێودەوڵەتی بەریتانیا کە زۆرجار ڕاپۆرت لەسەر گەندەڵی جیهانی دەدات، لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرنجی خۆی لە دەوڵەتە بیانییەکان دوور خستەوە و بەرەو بەریتانیا گەڕایەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ساڵە بوو کە گەندەڵی ناوەندی بوو لە بەریتانیا. ڕاپۆرتی ساڵانەی ئەو وڵاتە ئاماژە بە دوورگەکانی ڤێرجینیای بەریتانیا دەکات وەک خاکی دەرەوەی وڵات کە هەڵبژاردەی

ئەو کەسانە بۆ شاردنەوەی داهاتی گەندەڵی کۆمپانیا دادەمەزرێنن.

زەحمەتە زیادەڕەوی بکەین کە دەڵێین لە ساڵی ٢٠٢٠دا بەریتانیا چەندە ئازاری چەشتووە. حکومەت خاو بوو لە گەیاندنی[ PDF ]ی کەرەسە و ئامراز و پۆشاکی پزیشکی و و دەمامكهەموو پێداویستییەکانی پزیشكسازی بۆ دکتۆر و نێرسەکان و بۆ کرێکارانی هێڵی پێشەوە، خاو بوو لە ئامادەکردنی نەخۆشخانەکان بۆ نەخۆشەکان و خاو بوو لە بنیاتنانی ژێرخانی تەندروستی گشتی کە پێویستە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی کۆرۆنا بەبێ ڕێوشوێنی داخستنی کۆرۆنا. ئەوە تەنها بێتوانایی نەبوو کە وەڵامە خراپەکەی ڕوونکردەو، بەڵکو قازانجکردن بوو بە ئەنقەست لە کاتی قەیرانێکدا

کە حکومەتی بەریتانیا توانیبووی، هاوشێوەی ئەوەی لە کاتی جەنگدا ڕوودەدا. پڕۆژەی یاسای باش مەزەندەی کردووە کە زیاتر لە 4 پاوەند لە هەر 5 پاوەندێک کە بۆ PPE خەرج دەکرێت بەفیڕۆچووە یان لەدەستچووە.

Leave a Reply