ێناسەی حیزب لای من
17/07/2024
هەموو حیزبێك بە هەموو جۆرەکانییەوە: گه‌ر من پێناسه‌ی حیزب بکه‌م به کورتی ده‌ڵێم: حیزب ئه‌و فۆرمه ڕێکخراوه‌یه که کۆنترۆڵی خه‌ڵکی ده‌کات، له هه‌ر شوێنێک ئه‌و به‌هێز بێت ، بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵکی لاواز‌و بێ هێز. حیزب ده‌مداخه‌ری ئازادی و سه‌ربه‌ستییه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ڕێگری گه‌شه‌ی خودی تاک و جه‌ماوه‌ره‌که‌یه‌تی، حیزب قاتیلی گیانی ده‌ستپێشکه‌ری و پێشه‌وه چوونی تاک و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی ، حیزب گه‌وجێنه‌رو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ری پاشڕه‌وه‌کانی و خه‌ڵکه‌که‌یه‌تی، ده‌زگه‌یه‌کی بیرۆکراتی و دیکتاتۆری و قوچکه‌یییه، قوتابخانه‌یه‌که وانه‌کانی دوژمنایه‌تی و سکتاریزمی تیادا ده‌وترێته‌وه ، حیزب ده‌زگه‌یه‌که بۆ کوشتنی گیانی ئازادی و دروستبونی کۆیلایه‌تی، حیزب ئه‌و فۆرمه‌یه که هه‌رگیزاو هه‌رگیز ناتوانێت ئازادیخوازێک به مانای وشه ، دروستبکات، حیزب هۆکارێکه، وه‌سیله‌یه‌که بۆ گه‌یشتن به پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات، حیزب ئه‌و چوارچیوه‌یه ئه‌و ته‌لبه‌نه‌یه که ئه‌ندامه‌کانی هه‌رگیز ناتوانن نشونمای ته‌واوی هزری تیادا بکه‌ن ، هه‌رگیز ناتوانن قسه‌ی دڵیان بکه‌ن ، هه‌رگیز ناتوانن درۆنه‌که‌ن، حیزب به حوکمی هه‌ڵگرتنی ئایدۆلۆجیا هه‌میشه بزوتنه‌وه‌ی خه‌ڵک که‌رت ده‌کات له‌بری ئه‌وی یه‌کیان خات، بۆیه هه‌رگیز ناتوانێت نوێنه‌رایه‌تی به‌شی زۆری خه‌ڵکی بکات، کار له سه‌ر داخستنی مێشکی تاکه‌کان ده‌کات له‌بری کردنه‌وه‌ی مێشکیان، هه‌میشه ئامۆژگاری و ئه‌مر ده‌رده‌کات، دیکتاتۆرییه‌ت پیاده ده‌کات له‌بری په‌یڕه‌وکردنی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ……زۆری تریش له‌مانه. زاهیر
پێویستی حیزب: کرێکاران و هەژاران پێویستیان بە حیزب نییە ، ئەوەی کە پێویستی بە حیزبە دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازانن بۆ بەشبەشکردنی جەماوەری ستەملێکرا و بۆ مەرامی خۆیان .
ڕؤڵی دەرکەوتویی مێژویی حیزب : ڕؤڵی دەرکەوتوویی حیزب هەمیشە شکستهێنان بووە بەو لایەن و جەماوەرەی کە دوایان کەوتوون. گێڕانەوەیەکی مێژویی نییە کە نیشانی بدات کە حیزب ڕؤلێکی ئەرێنی هەبووە ، بگرە بە پێچەوانەوە . باشترین و چالاکتترین حیزبی بەلشەفی لینین و ترۆتسکی بوە ، ئەوە بوو کە ئەوان لەسەر پشتی کرێکاران و سۆڤێتاتەکانی کرێکاران هاتنە سەر حوکم بەڵام ئەوەی کردیان هەڵوەشاندنەوەی خودی ئەوان بوو بە جێگرتنەوەی حیزب و سەرکردە و کادیرەکانیان . بە کورتی ڕۆڵی دەرکەوتویان : کەرتکاریی هەژاران و کرێکاران ، گەمژاندنیان ، کردنییان بە پلیکانە و پەیژەی سەرکەوتنی خۆیان ، سەپاندنی دەسەڵاتیان بە سەریاندا و چەوساندنەوە و سەرکوتکردن و خەڵەفاندنیان و لاوازکردن و لێدان لە بزتنەوەکەیان .
خەبات و بەرەنگاری چەوساوان لە سای حیزب: خەبات و بەرەنگاری جەوساوان لە سای حیزب نەك هەر نەگەیشتوە بە هیچ شوێنێك بەڵکو بەرەو دواوەشی گەڕاندۆتەوە، حیزب چاکترین و مۆدێرینترین ئامرازە هەم بۆ مانەوەی خودی دەسەڵات و هەم بۆ لاوازکردنی بەرەنگاربوونەوەی ستەملێکراوان و چەوساوان .
ئەلتەرناتیڤ: ڕێکخراوی جەماوەری ئاسۆیانەی بێ سەرکردە و بێ بنکردە ، دروستبونی گروپە لۆکاڵییە ئاسۆییەکان و پەیوەستبوونەوەیان بە تۆڕێکی کۆمەڵایەتی سەرانسەری ئەو شوێنەوە بێ سەرکردە و ڕابەر .