Categories
Kurdish

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە پایتەختی نایجیریا بەردەوامە

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی خەڵکی لە پایتەختی نایجیریا بەردەوامە

 04/08/2024

خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مانگی پێشوی گەنجان و  خوێندکاران کە لە شاڕێکی نزیك لە پایتەخی نایجیریا سەبارەت بە خراپتربوونی بارودۆخی ئابوری واتە ژیانی خەڵکەکەی دەستی پێکرد،ئێستا تەنیوەتەوە بۆ پایتەخت کە ئەوە 3 ڕۆژە گەوەترین خۆپیشاندان و ناڕەزیی بەردەوامە . هەروەها لە شارەکانی, Minna, Katsina ، Lagos لەوەدەکا بە زووترین کات فراونتر بێت و بتەنێتەوە بۆ شارەکانی دیکە.

پۆلیس نەك هەر بەرانبەر خۆپیشاندەران شەڕ دەکات بەڵکو دژ بەو ڕؤژنامەوان و میدیاکارانەش وەستاوەتەوە  کە ڕووماڵی خۆپیشاندانەکان دەکەن .  لانی کەم 31 کەیسی ڕۆژنامەوانان کە لە لایەن پۆلیسەوە هێڕشیان کراوەتە سەر تۆمار کراون .  هەر بە تەنها لە ڕؤژی شەمەدا ، واتە دوێنێ، 50 ڕۆژنامەوان دەستگیر کراون بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی فەرمی 700 کەس لە خۆپیشاندەران گیراون ، 9 کەسیش گیانیان بەخت کردووە.

دیارە دەوڵەتی  نایجیریا تەنها نییە لە کوشتن و گرتن و  هەراسانکردنی ڕۆژنامەوانان میدیاکاراندا ، نایجیاریا لە پلەبەندی 112 دەدا دێت لە کۆی 180 وڵات کە چۆن مامەڵەی ڕۆژنامەوان و میدیاکاران دەکەن . 

هەر لە غەزە بە تەنها لە 10 مانگدا زیاتر لە 100 ڕۆژنامەوان میدیاکار کوژراون . 

Leave a Reply