Categories
Kurdish

ژمارەی قوربانی خۆپیشاندانەکانی بەنگلادش ئەمڕۆ گەیشتە 91 کەس

ژمارەی قوربانی خۆپیشاندانەکانی بەنگلادش ئەمڕۆ گەیشتە 91 کەس

 04/08/2024

گەرچی میدیای فەرمی باسی ئەوە ناکات کە لە مانگی پێشووەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایی خۆێندکاران و خەڵکانی هەژار و بەشێکی کرێکاران ناو بەناو هەر بەردەوامە .  ئەمڕۆ ، یەکشسەمە ، ژمارەی قوربانییەکان گەیشە 91 کەس گوایە  13 لەوانە پۆلیسن .  پۆلیس بە هیچ شێوەیەك درێخی نەکردووە و ناکات لەسەرکوتکردنی ئەو خەڵكە کە بۆ مافی ڕەوای خۆیان دەجەنگن، بە بەکارهێنانی فشاری ئاو و کوتەك و غازی چاو توزانەوە و هەروەها بەکارهێنانی گولەی پلاستیك و هەندێك جاریش گولەی ڕاستیی .

حکومەت لە ئەمڕۆ نیوەڕۆوە پەنای بردەوە بە دەرکردنی بڕیاری قەدەخەکردنی هاتووچۆی خەڵکی تاکو بتوانێت خۆپیشاندەران سەرکوت بکات .

لەگەڵ ئەوەشدا خۆپیشاندەران سوورن لەسەر داخوازییەکانی خۆیان بە دەست لەکارکێشانەوە سەرەكوەزیرانیشەوە.

تەحەدا و بەرپەرچدانەوەی بڕیاری حکومەتی بەنگلادش لە قەدەکردنی هاتووچۆ  

دوای بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکانی خۆپیشاندەران و ناڕەزاییکەرانی بەنگلادش بۆ زیاتر لە 100 کەس هەر بە تەنها لە دوو ڕۆژدا، خۆپیشاندەران بڕیاریان داو بانگەشەی هەموو خەڵکی دەکەن بۆ ڕێپێوان لە هەمو شارەکانەوە بەرەو دەکای پایتەخت بۆ شکاندنی یاسای قەدەخەکردنی هاتووچۆ و بەدیهێنانی داخوازییەکانیان کە لە ناویشیدا دەست لەکارکێشانەوەی سەرەكوەزیران ، شێخ حەسینەیە کە لە چوار خولی هەڵبژاردندا، هەڵبژاردنەکەی بردۆتەوە  خۆی سەپاندووە بەسەر میللەتی بەنگلادشیدا.

 “حکومەت چەندین خوێندکاری کوشتووە. کاتی وەڵامی کۆتایی هاتووە”، ئەسیف مەحمود ڕێکخەری ناڕەزایەتییەکان درەنگانی ڕۆژی یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک وتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “هەموو کەسێک بە تایبەتی لە قەزاکانی دەوروبەریەوە دێنە دەکا. وەرە بۆ دەکا و لەسەر شەقامەکان هەڵوێستت هەبێت”.

Leave a Reply