Categories
Kurdish

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی

پشتگیری کۆمپانیاکانی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و گاو گوێلک و بازاری گۆشت و شیرەمەنی

21/08/24

گۆشت و شیرەمەنییەکان بازاڕی گەورەی جیهان پڕ دەکەنەوە و بوونەتە داخوازی و چێژی سەرەکی هەرە زۆرینەی خەڵك.  بە سەدەها کۆمپانیای گەورەی پەروەردەکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشك و … تد لە جیهاندا بە تایبەت لە ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیاو ئەوروپادا هەن و پەلیان کوتاوە بۆ وڵاتانی دیکەی وەکو ئەمەریکای لاتین بۆ کڕین و بەکرێگرتنی زەوی و پاکژ و دارستانەکان بۆ بەخێوکردنی ئاژەڵ و باڵندە و مریشک لە بەرهەمهێنانی گۆشت و شیرەمەنیدا.  لێرەدا نەك زیانێکی گەورە بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنرێت بەڵکو ژینگەش وێران دەکات.

لەبەرانبەر گۆشتخۆراندا خەڵکانێك هەن کە یا نەباتین واتە گۆشت نەخۆر، یاخود ڤیگنن کە گۆشت نەخۆرن و هێلکەو شیر و پەنیر و  هەنگوین و ئایسکریم هیچ جۆرە بەرهەمێکی ئاژەڵ و باڵندەکان ناخۆن .  ڕێژەی ئەم دوو جۆرە لە خەڵك  لە زیاد بووندایە هەم بە هۆکاری ئاگابوون لە تەندرستی و هەم وەکو پرسێکی مرۆیانە و ژینگە دۆستیی کە هەموو گیانلەبەرێك وەکو خودی مرۆڤ مافی ژیانی  هەیە.

لەم بارەدا گۆشتی مریشك بەڵام مریشك نییە [ Meet free chicken ]، سۆسج و هەمبەرگەر و ئەوانەی کە پرۆتینییان تێدایە و جێگەی گۆشت دەگرنەوە دروست دەکرێت و لە بازاڕدا هەیە .  لە ئێستادا لە ڕێگای موختەبەرەوە تەشەنە بەوانە دەدرێت و تا ئەو ڕادەیەی کە پرۆتینی پێویستیان تێدابێت بو تەندروستی مرۆڤانی نەباتی و ڤیگن .  ئێستا کە ئەم پروۆسەیە لە فراوانبوون و سەرکەوتندایە هەندێك لە دەوڵەتان و شوێنانی وەکو فلۆریدا، ئەلەباما و ئیتالیا و هەنگاریادا پرۆسەکەیان یاساخ کردووە لە بەرخاتری کۆمپانیا و بازاڕی گۆشت . هاوکاتیش فەرەنسا و ڕۆمانیا و ویلایەتەکانی دیکەی ئەمەریکا لە پرۆسەی چاولێکردنی ئەو وڵاتانانەدان.

خەرجییە گشتیەکانی هاوکاری دەوڵەت بۆ کۆمپنایاکانی گۆشت بە گوێرەی  توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری One Earth بڵاوکراوەتەوە دەرکەوتووە کە حکومەتی ئەمریکا 800 جار زیاتر لە پاڵپشتیکردنی گۆشت و شیرەمەنی خەرج دەکات تاکو لە بواری بەرهەمهێنانی  پرۆتینی نوێ دا، بەهەمان شێوەش ئەوروپا 1200 جار زیاتر بە هەمان پرۆسەی گۆشت پارە سەرف دەکات تاکو سەرفکردنی پارە لە بەرهەمهێنانی پرۆتنی نوێ دا.

 ئەو حکومەتانەی کە دەیانەوێت بەدیلەکانی بەرهەمە ئاژەڵییەکان قەدەغە بکەن، بەدەگمەن هەوڵیان داوە پاڵنەرەکانیانیشیان کە پێیان دەڵێن ، protectionism ، واتە سیاسەتی خۆپاراستن یا خۆ پارێزی ، ئەوانەی کە پارێزگاری لەوە دەکەن. چەندین سیاسەتمەدار و بەرپرس بە ئاشکرا دانیان بەوەدا ناوە کە هەوڵدەدەن بەرگری لە پیشەسازییە دامەزراوەکان بکەن – گۆشت و شیرەمەنی – لە بەرامبەر کێبڕکێدا. لە هەموو کەرتێکی تردا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە بەرژەوەندی “بازاڕی ئازاد”دان.” سەرچاوە: جۆرج مۆنبیۆت ، پرۆفیسۆور و نوسەر و چالاکی بواری ژینگە مافی مرۆڤ.

Leave a Reply