هەموو ئەوەی ڕوودەدات لە کۆمەڵدا دەوڵەت، دەسەڵات بە ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ بەرپرسە لێیان
23/08/24
گومان لەوەدا نییە کە ژیان لەسەراپای جیهاندا بەرەو گرانتر و زەحمەتتر دەڕوات ، کە لە لایەکەوە ژمارەی جەنگە دەنگدارەکان و بێدەنگەکان و قوربانییەکانیان لە هەڵکشاندایە . هەر ئاواش بێ کاری و کوشتنی ژنان و گەنجان و نەخۆشی دەرونی و ئالودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان و زیادبوونی خەرجی ژیان و کەمبوونەوە و هەڵەوەشاندنەوەی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان و بوونی مرۆڤ تەنها بە بەکارهێنەر و پەیداکەری پارە و قازانج.
هەموو ئەمانەش بنەمایەك دەبن بۆ پتەوکردنی دەزگە سەرکوتکەرەکانی وەکو پۆلیس و سوپا و تۆڕە سیخوڕییەکان و ڕۆلیان لەناو کۆمەڵدا تاکو بیسەلمێنێت کە مرۆڤ بونەوەرێی شەڕەنگێزی خراپە و نە ئیرادەی ئەوەی هەیە و نە دەشتوانێت بە بێ دەزگەی بەڕێوبردنی وەکو دەسەڵات و حکومەت و دەوڵەت بڕاوت بەڕێوە ، بوونی دەسەلات و هەموو دەزگەکانی زەرووریە و بۆ پاراستنی خودی تاکەکانی کۆمەڵ و کۆمەڵگەیە.
هەر ئەمەشە کە ئاوا دەکات کە ژمارە و ڕێژەی ئەو دیاردانەی کە ناوم هێنان لە هەڵکشاندا بن . هەر بۆ نموونە لە سکۆتلەندەدا ڕاپۆرتێکی نوێ ئەوە دەردەخات مردن بە مادە هۆشبەرەکان لە هەموو ئەوروپا خراپترە کە بە ڕێژەی لە سەدا 12 قوربانییەکانی کە ژیانیان لە دەستداوە لە چاو ساڵی 2022 دا سەرکەوتووە . ژمارەی ئەوانەی کە بەوە گیانیان لەدەست داوە لە سالی 2023 دا بە بڕی 121 کەس زیادی کردووە بۆ 1،172 کەس لە چاو ساڵی 2022 داس.
ئەوانەی کە پسپۆرن لەو بواردا زیاتر پەنجە بۆ ئەنجامی ئالوودەبونەکە و چارەسەرەکە ڕادەکێشن نەك هۆکارەکانی . هەندێکیان ڕایان وایە کە ژمارەی چارەسەرکەرانی ئەم گرفتە کەمن و سەرچاوەی دارایی و مرۆیی تەواو نییە بۆ چارەسەر ، ئەوانەشی کە چارەسەر وەردەگرن بە تەواوی وەری ناگرن بەهۆی نەبوونی ئەکسێسی تەواوە بۆ چارەسەرەکە. دەریش کەوتووە کە لە سەدا 80 ئەوانەی کە پارەکە مردون بە مادە هۆشبەرەکان، بە بەکارهێنانی هیرۆین بووە کە لە سەدا 80 ی قوربانییەکان دەگریتەوە. 479 کەسیی تر بە مادەی کۆکەین گیانیان لەدەست داوە، کە لە ساڵی 2022 قوربانییەکانی ئەم مادە هۆشبەرە 371 کەس بوون .
هۆکارەکانی ئالوودەبوون بە مادە هۆشبەرەکان سەرچاوەی هەموویان گرفت و کێشە کۆمەڵایەتییەکانە بە هەموو چەشنەکانییەوە کە وا لە مرۆڤەکە دەکات کە پەنا بەرێتە بەر ئەو مادە هۆشبەرانە لەوانە کێشەی خێزانی ، نەبوونی ، کێشەی نێو کۆمەڵ ، فشاری سەر کار ، گرفتی شەخسی ، نەبوون و دەستنەکەوتنی کار و زۆری تر کە هەر هەموو ئەمانە دەسەڵات و دەوڵەت بەرپرسن لێی .