مانگی هەنگووینی بردەنەوەی پارتی کرێکارانی بریتانیا لە بەسەرچووندایە
24/08/24
ئەوە خەسڵەتی سەرەکی حیزبەکانە کە لە کاتی هەڵبژاردندا چەندەها خاڵی پۆزەتیڤ کە تا ڕادەیەك کاراییەکی باش لە سەر ژیانی زۆرینەی خەڵکەکە دادەنێت لەنێو مانیفێستەکەیاندایە .
بێ گومان لە بەرانبەر ئەمەدا چەندەها خاڵی نێگەتیڤیش لە دەرەوەی مانیفێستەکەیە کە هەرگیز لە بانگەشەی هەڵبژاردندا ناویان ناهێنرێت . ئەمە جگە لەوەی کە گۆڕانکاری لە هەڵبژاردندا تەنها لە سەروی حکومەتدا دەکرێت نەك لە سەراپای دامەزراوە ئابووری و ڕۆشنبیری و تۆڕە سیخوڕییەکان و پۆلیس و جێنڕالەکان و سوپا و سیاسەتی دەرەوەی دەوڵەتدا بکرێت.
لە ئێستادا لەوە دەکات مانگی هەنگووینی ، کە من ناوی مانگی درۆ و دەلەسە و هەڵخەڵەتاندن و خۆڵکردنە چاوی خەڵکی لە لایەن پارتی کرێکارانەوە لە بریتانیا ، لێدەنێم لە تەواو بووندایە . ئەمان هەر بە هاتنە سەر حوکم دوای چەند ڕۆژێك وەزیری دارایی ڕایگەیەند کە 12 ملیار پاوەند نوقسانی لە بوجەدا هەیە کە پارتی موحافیزین بەرپرسن لێی و ئەمانیان ئاگەدار نەکردۆتەوە . دوای هەفتەیەك وەزیر ئەم ژمارەیەی بۆ 22 ملیار پاوەند سەر خست .
ئێمە نازانین ئەمە تا چەندێك ڕاستە یا درۆیە بەڵام ئەوە دەزانین کە ئەمە باشترین بیانووە بۆ ئاشکراکردنی پلانە نهێنییەکانیان و خاڵەگرنگەکانی کە لە دەرەوەی مانیفێستەکەیاندا بوون تاکو ئەم کەلێنەی بوجە بە کردنی جەند ڕیفۆرمێک کە کرێکاران و سەراپای توێژاڵەکانی دیکە باجەکەی دەدەت بۆ پڕکردنەوەی. ئیتر ئەمان بە بەردەوامی هەرەشە و ڕاگەیاندنی ئەوە دەدەن: کە ئابوری بریتانیا وێران بووە لەسەر دەستی 14 ساڵەی حکومەتی حیزبی موحافزیندا… ، کەس نابێت چاوەروانی باشکردنی بکات ئا بەم زوانە …، پێویستە زۆر شت هەیە بکرێت و هەموان ئامادە بن بۆ هاوکاری چاککردنی بریتانیای تێشکاو … زۆرێك لەم ڕاگەیاندنانە بە بەردەوامی دەبینستین.
هەنگاوی یەکەمی ئەمان بڕینی یارمەتی پارەی وزەیە لە زیاتر لە 11 ملیۆن خانەنشینکراو کە لە زستاندا هەموو خانەنشینێك 200 پاوەندی پێدەدرا بۆ هاوکاری دانی پارەی غاز و کارەبا. حکومەت دەڵێت دەبێت تەنها هاوکاری هەرە هەژارەکان بدرێت کە یەك ملیۆن و نیون نەك هەموو خانە نشینێك. هەروەها چاوەڕوان نەکردنی پارەی زیادەیە لە لایەن کرێکارانی کەرتەکانی دەوڵەتەوە …
ئەمانە ئەو ڕیفۆرمانەن کە حکومەت دەیەوێت لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا بیکات. ئەمە لە کاتێک کە نرخی وزە لە مانگی ئۆکتۆبەرەوە بە لە سەدا 10 بەرزدەکرێتەوە ، 4 ملیۆن منداڵ ژیانیان لەژێر هێڵی برسێتییەوەیە یا خود برسین ، تا کۆتایی مانگی تەموز زیاتر لە 50 ژن لێرە کوژراوە کە لە کاتێکدا لە ساڵی 2023 دا زیاتر لە 100 ژن کوژراون .6 ملیۆن کرێکار کرێیان لە خوار لانی کەمی کرێی ساڵانەوەیە ، نزیکەی 2 ملیۆن کەس کە زۆربەیان کار دەکەن بە هاوکاری سێنتەرەرکانی خۆراك بەخشینەوە دەژین ، ژمارەی ئەوانەی کە لە سەر شەقام و بەردەم دوکان و تونێلەکاندا ژیان دەبەنە سەر بە ڕێژەی لە سەدا 37 سەرکەوتووە . ئەمانە و زۆری تر .
حکومەت ڕێگا چارەی دیکەی هەیە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کەلێنەی بووجە [ گەر ڕاستیش بێت ] ئەویش نەك بە بڕینی هاوکارییەکان و بەرزنەکردنەوەی کرێ و موچە ، بەڵکو بە زیادکردنی باج لەسەر هەرە دەوڵەمەندەکان. بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نقابەی ‘یونایت’ کە دووەم گەورترین نقابەی بریتانیایە گەر حکومەت باج لەسەر ئەوانەی کە لە 4 ملیۆن پاوەند داهاتیان زیاترە گەر بە تەنها لەسەدا 1 بەرز بکرێتەوە، ئەوە دەکرێت 25 ملیار پاوەند بۆ بوجە کۆبکرێتەوە کە ئەمە کافییە بۆ پرکردنەوەی کەلێنەکەی بووجە و بەرزکردەنەوەی موچەی هەندێك لە کریکارانی کەرتەکانی دەولەت.