جەنگ و ئامرازەکانی دیکە هۆکاری گەشەی سیستەمەکەیە و ڕاگرتنێتی
18/11/2024
ڕۆڵی خۆیان دەبنینن ،لانی کەم لە ئێستادا، کە توانیوێتی سەرمەیاداریی لە قەیرانی گشتی بپارێزێت، بزوتنەوەی کرێکاران و خەڵکیی لاواز و لاوازتر بکات .
هەندێك لەو هۆکارە سەرەکییانە:
یەك: سەرمایەداری بە هەر هۆکارێك هەیە توانای دروستکردنی فۆرمی جیاواز لە جەنگ و سەپاندنی بەسەرماندا هەیە ، لەوانە جەنگی نێوانی دەوڵەتەکان ، جەنگە ناوخۆییەکانی وەکو جەنگی دینی و مەزهەبی و قەومی .
دوو: لە وڵاتانی گەشەکردوی ئابووریدا وەکو ئەمەریکاو و بریتانیا و کەنەدا و ئۆسترالیا و وڵاتانی ئەوروپی ، سەرمایەداری توانیوێتی کە مێشكیشمان داگیر بکات بەوەی کە ئەمە کۆتایی مێژووە واتە ئەو کۆمەڵەی کە تێیدا دەژین دواکۆمەڵی مرۆڤایەتییە ، توانیوێتی بە چەند چەمك چەند وشەیەکی کەمی وەکو : کاری خۆت مەیسەر بێت هەقی کەسی دیکەت نەبێت ،…. هەر هەوڵێك بدەیت گۆڕانکاری ناکرێت ، ….. سیستەمەکە زۆر بەهێزە و هیچی لەگەلدا ناکرێت ، …… ئەڵتەرناتیڤی دروستی ئەم سیستەمە وەهم و خەیاڵە … و چەندەها چەمکی دیکەی لە ناخماندا ڕواندوە و چەسپاندووە.
سێ: گشتگیریبوونی سیستەمەکە : سەرمایەداری لە قۆناخی گەشەی گشتگیریکردنی دونیادایە کە پێی دەلێن : جیهانگیریی ، عەولەمە ، گڵۆبەڵایزکردنی سیستەم . جیهانگیری سیستەمەکە کە لە کۆتایی هەفتاو سەرەتای هەشتاکانی چەرخی ڕابوردوودا هەنگاوی گەورە گەورەی لە بواری ئابووری و پەروەردە و ڕۆشبیری و تەکنەلۆجیا و پەرەدان بە کولتوری بازاڕ و خوودی ” بازاری ئازاد” ناو، بە کردەیی بزوتنەوەی کرێکارانی لاوازکرد ، هەر ئەوەشە کە لە ئێستادا نقابەکانی کرێکاران لە ئەمەریکا و لە بریتانیا نیوەی ساڵانی حەفتا و هەشتاکانی چەرخی ڕابوردوو ئەندامی نقابەن . هەر بۆ نموونە لە ئەمەریکا لە 10 کرێکار تەنها یەك کرێکار ئەندامی نقابەیە ، لە بریتانیا بزوتنەوەی نقابەیی و خودی نقابە لەنێو کەرتە تایبەتییەکاندا لە باشترین حاڵەتدا دەتوانین بڵێین زۆر لاواز لە خراپترینیشیا دەکرێت بڵێین نقابە و بزوتنەوەی نقابیی ونە. لە نزیکەی 35 ملیۆن کرێکار لە بریتانیادا تەنها لە نێوانی 5 بۆ 5.5 ملیۆن ئەندامی نقابە هەیە.