Categories
Kurdish

فشارەکانی کە کاریگەری خۆیان هەبوو لەسەر ڕێکەوتنەکەی کۆبانی و جۆلانی

فشارەکانی کە کاریگەری خۆیان هەبوو لەسەر ڕێکەوتنەکەی کۆبانی و جۆلانی

31/03/2025

هەسەدە: پەراوێزخستنی لەلایەن حکومەتەکەی جۆلانییەوە کە لە دیالۆگی نیشتمانی پەراویز خران و هاوکاتیش داوای ئەوەیان لێدەکرا کە ببنە بەشێك لە سوپای سوریی، هەروەها مەترسی کشانەوە هێزە ئەمەریکییەکە.

فشاری ئەمەریکییەکان لەبەرخاتری خۆیان بێ ڕەچاوکردنی هیچ هەل و مەرجێکی دیکە جگە لە ڕاگرتنی دڵ و هەڵویستی حکومەتی فاشی تورکیاوە . ترامپ فشاری خەڵکی ئەمەریکی لە سەرە بۆ کشانەوە ، هەروەها فشاری پرسی دارایی واتە گرفتی بووجەی لەسەرە کە پارەیەکی زۆر بۆ ڕۆژئاوا سەرف دەکرێت .  هەروەها فشاری ئەرردۆگان لە هاوکارینەکردنی ڕۆژئاوادا بۆ کشانەوەی لە ڕۆژئاوا.

هەر ئەمەشە کە تورکیا پێی باشە کە جۆرێک لە ڕێککەوتن هەبێت لە نێوانی هەسەدە و حکومەتەکەی جۆلانیی دا .  ئەردۆگان حسابی ئەوەی کردووە کە ئەو ڕێکەوتنە درێژخایەن نابێت و کە ئەمەریکییەکان لە ڕؤژئاوا کشانەوە ئەو دەستی ئاوەڵا دەبێت بۆئەوەی کە دەیەوێت بیکات دژ بە ڕۆژئاوا.  ئەمە پێچەوانەی رای باوە کە گوایە ڕێکەرتنی کۆبانی و جۆلانی پشتی تورکیای شکاندوەو بەڵام وەەکو لە سەرەتاشدا وتومە ئەردۆگان ناکەوێتەو یارییەکەوە کە بیدۆڕێنێت [  تا ئێستا هیچ یارییەکی نەدۆڕاندوو ] .  ئەمە جگە لەوەی بە ڕێکەوتنی هەسەدە لەگەڵ سوریادا ، دابرانی هەسەدەیە لە پەکەکە و ئەو کاتە ئەردۆگان دەتوانێت پەکەکە زیاتر لاواز بکات و ڕؤژئاوا لەگەڵ قەندیل تەبایی کاراییان نامێنیت. هەروەها دابڕانێتی لە هیزەکانی موعارەزەی سوریا و هەر ئاواش لە ئیدارەی خۆسەریی جونکە هەسەدە هێزێکە کە زیاتر پەیوەندییەکانی لەگەل ئەمەریکادا بۆ مانەوەی خۆی ، لە پەیوەندی لەتەك ئیدارەی خۆسەرییدا بەهێزترە.

فشارێکی دیکە لەسەر هەسەدە نازانرێت ڕووداوەکانی ناوچەکە بەرەو کوێ دەڕوات ، لەو بارەدا بەتایبەت هەسەدە چی بەسەر دەێت .  ڕەنگە ئاراستەی ڕووداوەکان بە قازانجی هەسەدە بگۆڕێت ئەگەر داعش بەهێز ببێتەوە  بەردەوام بێێت لە هێڕشەکانی لە سوریا و عێراق و ئەمەریکا و ئەوروپا ، ئەو کاتە پێویستی مانەوە و پێگەی هەسەدە لای ترامپ بەهێز دەبێت بەڵام دووبارە ڕەنگە هەر وەختی بێت .

حکومەتی سوریا:  حکومەتی سوریا لە چەند گروپێکی تیرۆریستی پێك هاتووە وەکو لاستیكێك وایە کە لە لایەن تورکیاوە بۆ مەرامی خۆی و لە لایەن سعودییە و قەتەر و میسریشەوە بۆ مەبەستی خۆیان ڕادەکێشرێت هەر لایەك دەیەوێت سیاسەتەکانی ئەو جێ بەجێ بکات. جۆلانی دەزانێت کە حکومەتەکەی سەرناگرێت ئەگەر ئەمەریکا و ولاتانی ڕؤژئاوا و عەرەبی  و تورکیا پشتگیری نەکات و پەیوەندی باشیان نەبێت.

هاوکاتیش جۆلانی دەیزانی بە کوشتارە دڕندەکەی کە دژ بە عەلەوییەکان کرا باری زۆر خوار بوو بۆیە پێویستی بە جۆرێك لە ڕێکەوتن لەگەڵ هەسەدەدا هەبوو هەم بۆ لابردنی سەرنجی میدیا و سۆشیالمیدیا لەسەر ئەو کارەساتە ، هەم دابڕانی کورد لە باقی کەمایەتییەکانیئ دیکە و هەروەها لەسەر فشاری تورکیا و وڵاتانی عەرەبی و ئەمریکادا .

جۆالانی دەزانێت لەبەر دەم دوو ڕێگەدایە نەك سیان . یەك: بەو ئاراستەیە بروات کە ئەمەریکا و ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەگەر بە نیوە ناچڵیش بیت .  لەم بارەشدا سوریا بەدەر نابێت لە جەنگی ئەهلی  هەم بەکەرتبوونی گروپەکانی و هەم  بە هاوکاری ئێران و حیزبوڵا و میلیشیاکانی عێراقیش .

Leave a Reply