سوپاسنامەیەکی نامەعقول لە کاتێكی نادروستدا
13/05/205
پاش ئەوەی ترامپ بڕیاری دا کە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتەکەی سوریادا ئاسایی بکاتەوە و گەمارۆی ئابووری و سیاسی لەسەر لابدات ، مەزڵوم کۆبانی پەیامی سوپاسگوزاری بۆ ترامپ نارد .
کاکە گیان کە قسەی باش ناکەیت قسەی خراپیش مەکە ، کە بە هەر هۆیەك بێت ناکرێت پەیامێکی باش بنێریت پەیامی خراپیش مەنێرە و بێ دەنگی لێبکە. ئاخر مەعقولە ، راستە تۆ سوپاسی ترامپ بکەیت بەوەی کە پەیوەندی لەگەڵ حکومەتی کۆنە داعش دا ئاسایی بکاتەوە و بەهێزی بکات.
باشترین دەرفەت بوو بۆ ئەم کە ۆەیامێک بۆ ترامپ بنێرێت کە کاتێک کە کورد ناتوانێت یا نازانێت لۆبی بکات و ئاگەداری بکات و بلێت” ئێمەی سووری بە هەموو لایەکمانەوە چاوەڕوانی ئاشتی و ئاسایش بۆ هەموو لایەك دەکەین ، چاوەڕوانی جەنابتان و هاوپەیمانییەکانی دیکەمانین کە ئەم هیوایەمان بهێننە دی. تکاتان لێدەکەین گەر دەتانەوێت ئاشتی و ئاشتەوایی لە سوریا و تا ڕادەیەك لە ناوچەکەدا بخولقێت ئەوە بەڵکو تاکو حکومەتەکەی جۆلانی ڕازی نەبێت دەستورەکەی بگۆڕێت و کە هیچی تێدا نییە بۆ غەیری عەرەبی سوونە ، نە کەس و لایەنی دیکە ، پەیوەندیتان ئاسایی مەکەنەوە چونکە بە زەرەری هەموو لایەکمان دەگەڕێتەوە …. “
دەبوایە مەزڵوم عەبدی ئەمەی بنوسیایە نەك داوا لە ترامپ بکات کە جۆلانی و حکومەتەکەی بەهێز بکات بۆ لێدلانی کورد و عەلەوی و دروز و ئەوانی دیکە .
بەڵام بڵێین چی سەردەمی خەڵەلەفاندن و لەبیرچوونەوە کڵاولەسەرنانە، یەکێك پەیامی بێ سەر و بەرە دەنێرێت بۆ هێزەکەی و یەکێکی دیکە دۆعای خێر و تەمەندرێژی بۆ سەرۆك ئەردۆگان دەکات کە کونی بەندیخانە چەندەها ساڵە تووندی کردووە و ئەمیش پەیامی بەهێزبوونی دووژمنەکەی دەنێرێت و داخوازی لەناوبردنی خۆی و بەهێزکردنی دووژمنەکەی دەکات .
دوونیایەکی سەیرە گوڵم …