Categories
Kurdish

ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوانی ئەمەریکا و سوریا یانی چی؟

ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوانی ئەمەریکا و سوریا یانی چی؟

14/05/2025

لەو پۆستەی کە دوێنێ کردم سەبارەت بە سوپاسنامەکەی مەزڵوم کۆبانی بۆ ترامپ دەربارەی هەڵگرتنی ئابلوقەی ئابووری لەسەر سوریا، هەندێك برادەر و هەڤاڵ هاتنە سەر خەت هەر وەک هەمیشە ئەوان کەسی بڕیاردەر یاخود وتەدەر یا بانگهێشەکەر دەبینن ، نەك ناوەرۆکی خودی بڕیارەکە ، یا بانگهێشەکە ، یاخود خاوەون وتەکە ، کە ئەمە گەورەترین مەترسییە لەسەر هەموو بزوتنەوە و هەموو  ڕوداوێك ، زۆر مەترسیدارترن لە ڕووبەڕووبونەوەی خولقێنەری ڕووداوەکە و دوژمنەکانت.  چونکە ئەمە یانی متمانە نەبوون بە خۆت ، لە دەستدانی مێشکی خۆت لە بیرکردنەوە ، یانی تەقدیسکردن و کۆیلەبوون هەر هیچ نەبێت لەم قۆ ناخەدا.

ئەمە وای لێکردم ئەم پۆستە بکەم .  بێ گومان هەڵگرتنی گەمارۆی ئابووری هەر بە تها ئەو بوارە ناگرێتەوە بەڵکو بواری بازرگانی و مامەڵە و بەستنی گرێبەستی ئابووریانە و تا دەگات کارایی دانان لەسەر سیاسەتی حکومەتەکە و وەرچەرخان و بە لاڕێبردنی  کولتور و و سروشت و پەیوەندییە سروشتییەکانی نێوانی تاکەکانی کۆمەڵگەش .

من لێرەدا لیستێکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی نێوان ترامپ و جۆلانی یاخود ئەمەریکا و سوریا یا نێوانی ئیدارەکانیان دەنوسم .  ئەمەش مانای ئەوە نییە کە تەواوی لیستەکە بێت بۆیە بە دڵنییاییەوە دەکرێت خاڵی زیاتری بۆ زیاد بکرێت .

لەوانە:

یەك: ڕیکەوتنەوەی ئەمەریکا و سوریا لەژێر فشاری قەتەر و سعودییە و تورکیادایە هاوشانیش پێویستی ترامپ بە نەوت و غاز و کەرەسە سروشتییەکانی دیکە و جۆلانیش ڕازییە و دەستی ترامپی ئاوەڵاکردووە .  بێ گومان ترامپ مەرجی سەلامەتی و ئاسایشی ئیسرائیلیشی بەسەردا سەپاندووە لەگەڵ هاوکارینەکردنی داعش و گروپە تیرۆریستەکانی دیکە.  پرسی کورد و عەلەوی باسکراون بەڵام ئەم پرسانە هامشییە و دەکرێت پەراوێز بخرێن.

دوو: بەو ڕێکەوتنە چی تر ترسی داعش و گروپە تیرۆریستەکان نامێنێت تاکو سوریا بکەنە مۆڵگەیەك ، ئەمەش یانی چی تر پێویستی بە هەسەدە نابێت کە شەڕی داعش و ئەو گروپانەی بۆ بکات، لەبەر ئەوە زۆر نزیكە کە ترامپ هێزەکەی لەوێ بکشێنێتەوە ، کە ئەوە فکرەیەكە هەر لایەتی .

سێ: هەڵگرتنی گەمارۆی ئابووری یانی هەڵگرتنی گەمارۆی سیاسیش ، یانی داننان بە سوریا و نیزامی جۆلانی دا وەکو نیزامێكی ویستراو، گەرچی دیۆکراتیش نەبێت .  ئەمەش یانی ڕەخسانی دەرفەت بۆ جۆلانی کە وەکو دەولەتێکی سەربەخۆ کە ناسراوە و دانی پێدانراوە دژ بە هەر هێزێکی موعارەزە بمێنێتەوە.

چوار :  یانی بەهێزکردنی بەرە و هێزی سوونە لە ناوچەکەدا و لاوازکردنی عێراق و ئێران.

پێنج: ئەمەش لە کاتێکی زۆر هەستیار و گرنگدا کرا واتە دوای بڕیاری دانانی چەك و هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە .  لەو بارەشدا کە بەیانی تورکیا یا جۆلانی هێڕش بکەنە سەر ڕؤژئاوا ، ڕۆژئاوا بێ پشت و پەنا دەمێنیتەوە لە هاوکاری و یارمەتی پەکەکە.

شەش : یانی بەهێزکردنەوەی ژێرخانی ئابووری و سەربازی و سوپایی سوریا ، ئەمەش یانی جۆلانی دەتوانێت هەموو کەرەسەیەکی جەنگی و شەڕ  و پێویستی سوپایی بۆ سوریا دابین بکات و بەو شێوەیەشی کە دەیەوێت بەکاریبهێنێت.

حەوت: ئەوە هیچ  کە بیناکردنەوەی سوری هەر هەمووی دەبێتە پرۆژەی گەورەو گەورەی کۆمپانیاکانی ئەمەریکی ڕەنگە چەند کۆمپانیایەکی ئەوروپیش .

هەشت: زەرەرمەندی یەکەم ژنانن، یانی مانەوەیان لەژێر دەستوری شەریعەت و خوداوەنددا.

نۆ : ئەمە لێدانێکە لە بەرژەوەندی ڕوسیا و چین لە سوریا و سنور بۆکێشانیانە لە دەستوەرردان لە کەرتی ئابوری سیاسی و عەسکەری سوریادا.

جا با ئێمە با هەر لەورگمان بدەین و بڵێین ترامپ سیاسی نییە بازرگانە ، بزنسمانە ، بەڵام ئەمانەی خۆمان سیاسین کە سوپاسنامە دەنێرن بۆ ترامپ بۆ ئەو بڕیارە باشەی ، واتە هەڵگرتنی ئابوری و ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ سوریادا .

ترامپ سیاسییەوە جەهەری سیاسەت ئەوەیە کە ئەو دەیکات ، ئەمانەی خۆشمان وەکو ” کەری دێز وان ، حەز بە تۆپینی خۆیان و زەرەری صاحێبیان دەکەن”

Leave a Reply