گەندەڵیی
16/05/2025
.گەندەڵی هەر وەرگرتنی بەرتیل نییە ، دانانی کەسێك لە شوێنێکدا نییە بە پارە ، دیاری وەرگرتن نییە . گەندەڵی زۆر شتی دیکە دەگرێتەوە کە لەوانە بە فیڕۆدانی پارەی خەڵکە ، پارەی باجدەرە.
من دڵنیام ئەو پارەیەی کە دراوە بە کۆمپانیا تایبەتییەکان دەکرا زۆر زیاتر هەمان ئیشی لە خەستەخانەی حکومەییەکاندا بکات بە کواڵەتییەکی باشەوە.
کەرتی تەندروستی نیشتمانی لە ساڵی 2024دا 216 ملیۆن پاوەندی بە کۆمپانیا تایبەتەکان دا بۆ پشکنینی تیشکی ئێکس، ئەشیعە گرتن و تیشك.
کۆلێژی شاهانەی پزیشکانی ئەشیعە و تیشك ( RCR ) دەڵێت ، شکستهێنان لە دامەزراندنی پزیشکانی تیشکی بەشی تەندروستی مەترسی دروستکردنی گۆڕانێکی خراپە کە پزیشکەکان بۆ کاری تایبەت ڕادەکێشرێن
دوایین سەرژمێری ساڵانەی کۆلێژەکە بۆ خزمەتگوزارییەکانی تیشکدانەوە دەریخستووە کە ئەو بڕە پارەیەی کە متمانە و دەستەی تەندروستی نیشتمانی داوێتی بە کۆمپانیا تایبەتەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش بەرزبووەتەوە لە 108 ملیۆن پاوەندەوە لە ساڵی 2019 بۆ 174 ملیۆن پاوەند لە ساڵی 2023 و دواتر بە ڕێژەی 24%ی دیکە بۆ 216 ملیۆن پاوەندی ساڵی ڕابردوو، زیادی کردووە.
ساڵی ڕابردوو بەشی تەندروستی نیستمانی 216 ملیۆن پاوەندی ڕادەستی کۆمپانیا تایبەتەکان کرد بۆ پشکنینی تیشکی ئێکس و سکان، چونکە نەخۆشخانەکان پزیشکی تیشکی زۆر کەمیان هەیە. بڕی ئەو پارەیەی کە ڕێکخراوەکانی تەندروستی نیشتمانی لە سەرانسەری بەریتانیا پارەی کۆمپانیاکان دەدەن بۆ لێکدانەوەی سکانەکان لە ماوەی پێنج ساڵدا دوو هێندە زیادی کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی خواست لەسەر پشکنینی دەستنیشانکردن
دکتۆر کاترین هالیدەی، سەرۆکی کۆلیژی شاهانە وتی: “ڕێبازی ئێستای گچکە و چەسپاو بۆ بەڕێوەبردنی داواکاری زیادە لە تیشکدانەوەدا ناپایەدارە و بە دڵنیاییەوە بۆ نەخۆشەکان کارناکات، کە ڕووبەڕووی چاوەڕوانییەکی ئازاربەخش دەبنەوە بۆ وەڵامەکان سەبارەت بە تەندروستی خۆیان.
“ئەوە ئابوورییەکی درۆینەیە کە زیاتر لە 200 ملیۆن پاوەند لە پارەی بەشی تەندروستی نیشتمانی خەرج بکەین بۆ ڕاییکردنی کاری تیشکدانەوە بۆ کۆمپانیا تایبەتەکان، هەروەها بەڵگەی شکستهێنانمانە لە ڕاهێنان و ڕاگرتنی ئەو ژمارە پزیشکانەی بۆ تیشکی کەرتی نیشتمانی کە پێویستمانە.” ئامارەکانی کۆلیژی شاهانە ، RCR دەریدەخەن کە کەرتی تەندروستی نیشتمانی لە سەرانسەری چواربەشی نیشتەجێبوونی وڵاتدا [ ئینگلتەرە، سکۆتلەند . وێڵس ، ئیرلەندەی باکور] دا 4,923 پزیشکی تیشکی ڕاوێژکاری هەبووە لە ساڵی 2023، کە 1692 کەمترە لە پێشتر.