Categories
Kurdish

کەلێنی نیوانی سامانداران و ئەوانی دیکەی کۆمەڵگەی بریتانیا ساڵ بەساڵ فراوانتر دەبێت

کەلێنی نیوانی سامانداران و ئەوانی دیکەی کۆمەڵگەی بریتانیا ساڵ بەساڵ فراوانتر دەبێت

21/05/2025

شیکارییەکان دەریدەخەن کە 50 دەوڵەمەندترین خێزانی بەریتانیا سامانی زیاتریان لە 50%ی دانیشتووان هەیە . . شیکارییەکە دەڵێت ملیاردێرەکان بە شێوەیەکی گاڵتەجاڕانە دەوڵەمەندتر دەبن

شیکارییەکان دەریانخستووە کە ژمارەی ملیاردێرەکان لە بەریتانیا بە شێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە – لە 15 کەس لە ساڵی 1990 بۆ 165 لە ساڵی 2024 – لە هەمان کاتدا نایەکسانی لە دابەشکردنی سامانی گشتی بەریتانیا بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش زیادی کردووە. کاتەکەی هاوکاتە لەگەڵ لیستی دەوڵەمەندەکانی سەندەی تایمز، لێکۆڵینەوەکانی ئیکۆلیتی تراست هەروەها دەرکەوتووە کە ملیاردێرەکان بە شێوەیەکی “پێکەنیناوی” دەوڵەمەندتر بوون، بەجۆرێک کە تێکڕای سامانەکانیان زیاتر لە 1000% لە هەمان ماوەی ساڵدا بەرزبووەتەوە.

ئێستا 50 خێزانە دەوڵەمەندەکانی بەریتانیا سەروەت و سامانی زیاتریان هەیە لە نیوەی هەژارترین دانیشتووان کە زیاتر لە 34 ملیۆن کەس پێکدێن. لە ساڵی 2024 دا دوو دەوڵەمەندترین ملیاردێری بەریتانیا سەروەت و سامانی زیاتریان لە نێوانیاندا هەبووە لە چاو هەموو ئەو ملیاردێرانەی لە لیستی دەوڵەمەندەکانی ساڵی 1990 بە هەر هەموویان.

       پریا ساهنی-نیکۆلاس، هاوبەشی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی یەکسانی دەڵێت: “شیکارییەکانمان سروشتی خوێنمژانەی سامانداران نیشاندەدەن، کە بە تەواوی لەگەڵ تەندروستی و خۆشگوزەرانی میللەتدا ناگونجێت”. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ماڵ و میرات و دارایی زیاتر لە نیوەی کۆی سامانی ئێستای ملیاردێرەکان پێکدەهێنن: سەرچاوەی دروستکردنی سامان کە بەرپرسیارن لە لەناوبردنی هەسارەیی و کۆمەڵگا بە قەبارەیەکی گەورە.   ئاماژەی بەوەشکردووە، “گەشەسەندنی قێزەون لە سامانی دەوڵەمەندترینەکانی بەریتانیادا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە قازانج دەکەن لەسەر ژیانی کولەمەرگێتی کۆمەڵگە لە هەمان کاتدا زیانێکی زیاتریان پێدەگەیەنێت و ئامانجەکانی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکان کە بریتین لە داماڵینی کاربۆن، بڵاوکردنەوەی سامان و گەشەکردنی زیاتر لە لەندەن، کۆتاییهێنان بە قەیرانی نیشتەجێبوون، هاندانی گەشەی پیشەسازییە نوێیەکان – و زۆرجار سەوزتر دۆستی ژینگە – و هاندانی کۆمەڵگە بەهێزەکان. “پرسی سامانی زۆر بەڕاستی بوونگەراییە لە بۆ مانەوەی ئێمە پێویستە جددی بین لە گۆڕینی پێکهاتە ئابوورییەکان و داڕشتنی سیاسەتەکان کە کۆتایی بە بوونی ملیاردێرەکان بهێنن.”

دکتۆر بنیامین تیپێت، مامۆستای ئابووری و نایەکسانی سامان لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن، مۆدێلی ئەوەی کردووە کە باجی 2% لەسەر ئەوانەی لە لیستی دەوڵەمەندەکاندان، باج لەسەرریان  بەرز بکرایەتەوە لە  ناوەڕاستی ساڵانی نەوەدەکانەوە کاردانەوەیەکی گەورەی دەبوو . وتی: “بۆم دەرکەوت کە باجی سامانی 2% لەسەر دەوڵەمەندەکان گەر دابنرایە  نزیکەی 6 ملیار پاوەند لە ساڵێکدا کۆدەکرایەوە، ئەوەش گەر کۆی بکەینەوە تاکو ئێستا دەکاتە 155 ملیار پاوەند.” ” کە بە بەهای پارەی ئێستا  ئەوە بەهای نزیکەی 325 ملیار پاوەند دەبوو کە گەر وردتری بکەینەوە  زۆر زیاتر لە 11,000 پاوەندی بۆ هەر ماڵێک دابین دەکرد …”

Leave a Reply