بادانەوەی سەەکوەزیرانی بریتانیا
22/05/2025
کە پارتی لەیبەر/کرێکاران هاتنە سەر حوکم هەر پاش ماوەیەکی کەم هەندێك ڕیفۆرمیان ڕاگەیاند کە یەکێکیان بڕینی پارەی گەرمکردنەوەی ماڵ بوو لە 10 ملیۆن خانەنشینکراو کە بڕی پارەکە ساڵانە 200 بۆ 300 پاوەند بوو.
لە سەرەتای ئەم مانگەدا کە لە هەندێك دەڤەری بریتانیا هەڵبژاردنی ئەندامانی شارەوانییەکان دەستی پێکرد ، لە زۆر شارەوانیدا پارتی لەیبەر شارەوانییەکانی لە دەست دا و کەوتە دەستی پارتێکی ڕاستڕەوی بریتانیا . ئەمەش فشارێکی گەورەی خستە سەر سەرۆکوەزیران، کیری سترامەر، پاشکردنی چەند پرۆتێستێك، کە گوایە بڕینی ئەو پارەیە لە خانەنشینکراوان هەڵە بوو و ئایندەشی باش نابێت.
ئێستا سەرەکوەزیران بایداوەتەوە و پێی لەوە ناوە کە هەڵەیە و بڕیارە بە بڕیارەکەیاندا بچنەوە .
خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە دەردەکەوێت پێداچوونەوەی ئەو بە بڕیارەکەدا لەبەر پەرۆشی سەرمابوون و نەبونی خانەنشینکراوان بێت تاکو ماڵەکانیان گەرم بکەنەوە ، یاخود لەبەر سۆز و خۆشەویستی بێت بۆیان، بەڵکو هۆکاری یەکەم و سەرەکی ئەوەیە کە دەنگیان لە دەستداوە ، بە واتایەکی دیکە ڕەنگە لە هەڵبژاردنی داهاتوودا هەڵنەبژێرێنەوە.
ئەمەیە خاڵی ئەساسی لای سیاسییەکان کە خۆشەویستییان تەنها بۆ کورسییەکانی خۆیان هەیە و گرتنە دەستی دەسەڵات.