Categories
Kurdish

ئایا حیزبی جەماوەریی هەیە ؟

ئایا حیزبی جەماوەریی هەیە ؟

25/05/2025

حیزبی جەماوەری هەر ناوێك هەڵگرێت لە دینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و کرێکارییەوە ناکرێت و نابێتە حیزبێکی جەماوەریی، هەر هیچ نەبێت لەبەر دوو هۆکار:

یەك: بنەمای حیزب چینە، زیاتریش توێژاڵەکانی چینەکەیە ، هەر لەبەر ئەمەش دەبینیت لە هەمان چیندا چەندەها حیزب هەیە تەنانەت لە کورستانیش، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە حیزبەکە نوێنەرایەتی چینێك یا توێژاڵێك لە چینەکە دەکات، نەك جەماوەر ، کەواتە ناتوانێت جەماوەریی بێت .

دوو: هەر یەك لەو حیزبانەی دونیا بە کوردستانیشەوە بەرگری لە داخوازی چینێك یا توێژاڵی چینێك دەکەن کە لە هەموو بارێکدا کەمایەتییەکی زۆر کەمن ، لێرەشدا مانای وایە نابێتە حیزبێکی جەماوەریی.

Leave a Reply