نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەکاربهێنرێت

نابێت دەستەواژەی تورکیای بێ تیرۆر بۆ پرۆسەی نوێی ئاشتی بەکاربهێنرێت

25/06/2025

ئەمەی سەرەوە وتەی بەرپرسێكی کەجەکەیە. بەداخەوە لەوە دەکات تازە کەجەکە هەستی بە خراپی ناوەرۆکی ئەو دەستەواژەیە کردبێت کە لە سەرەتای مانگی ئازارەوە بە دەیەها جار لە لایەن خودی ئەردۆگان و سەرکردەکانی سوپا و سیاسییەکانی تورکیاوە بەکاردەهێنرێت و بە بەردەوامیی دووبارە دەبنەوە، یاخود ئێستا کەجەکە گەیشتۆتە ئەو قەناعەتەی کە ئەوەی ناوی پرۆسەی ئاشتەوایی لێنرا ناگاتە هیچ شوێنێك ، چونکە تەنها چەند پێشنیارێك و نێتباشییەك بووە لە لایەن ئۆجەلانەوە، کە بەداخەوە تا ئەم کاتە تورکیا هیچ هەنگاوێکی عەمەلی بۆ ئەوە نەناوە.

ڕەجەب ئەردۆگان ئەو ڕاگەیاندنانەی کە داوێنتی، ئەو قسانەی کە کردونی زۆر بەوریاییەوە کردونی هەموو قسەکانی کە کردویەتی و  دەیکات وشەکانی هەڵبژاردووە و هەرگیز هەڕەمەکی نەیکردون حسابی تەواوی بۆ هەموو وشەیەكی کردووە .

ئەوەی لای کەجەکە و پەکەکە و هەواداران و نوسەرانی هەر لە سەرتاوە ناوی پرۆسەی ئاشتی لێنرا، بەڵام لە ڕاستیدا لای حکومەتی تورکیا پرۆسسەی ” بێ تیررۆر” کردنی تورکیا بوو ، بە واتایەکی دیکە پرۆسەی داماڵینی پەکەکە لە چەك بێ هیچ هەل و مەرجێك ، یاخود ناچارکردنیان بە ڕادەستبوونیان .

باخچەلی و ئەردۆگان زۆر بە وریایی و بە تاکتیكی درێژخایەن و ستراتیجییەتی ئایندەی ئاکەپە لە هەوڵی ” تورکیایەکی بێ تیرۆردا” بوون و هەن  بۆ ئەمەش ئەوان خۆیان دەیانزانی کە چی دەکەن و لە کەیدا دەیکەن و  چۆن دەتوانن بەو ئامانجە بگەن کە تەنها و تەنها ئەوە لە ڕێگای ئۆجەلان، سەرکردەی ڕۆحی، پەکەکەوە دەکرێت.  ئەوان دەزانن کە ئۆجەلان هەژموونی باڵا و ڕەهای تا ئەم خولەکە لەسەر پەکەکە هەیە .

 ئەردۆگان و باخچەلی ئاکەپە دەزانن کە بەوەی  دیکەن دەتوانن پەکەکەی پێ ڕووت بکەنەوە لە هەوادارانی و دواکەوتوانی ، دەتوانن شەخسییەتی ئۆجەلانیشی پێ بشكێنن ، دەتوانن سەرەنجام پەکەکەی پێ بکەن بە دوو بەشەوە .  هەر ئەوەش بوو کە ئەو پەیامانەیان بە ئۆجەلان ناردە دەرەوە ، داخوازییەکانی خۆیانیان لە ڕێگای ئەوەوە بە خودی پەکەکە و جەماوەرانی پەکەکە گەیاند .

ئەم پرۆسەیە گەر  چی بەو شێوەیە بەڕێكرا، بەڵام لە ڕاستیدا کورد لە سێ پارچەی کوردستاندا دەسکەوتێکی باشی بەدەستهێنا کە وەستانی ئەو شەڕە دۆڕاوەیە کە پەکەکە لە 2015 وە بە هۆی سیاسەتی ئەردگانەوە تێوەی گلاوە .  شەڕ ، زەرەرو و زیان ، قوربانیییەکان، وێرانکارییەکان ئەگەر لە نیوەشی بگەڕیتەوە هێشتا هەر قازانجە.