هاوکارییەکانی غەزە
06/08/2025
زۆر لەسەر هاوکارییەکانی غەزە نوسراوە تا ڕادەی ئەوەی کە زمانی زبر بەرانبەر هەندێك کەس بەکارهێنراوە. ئێمەی ئەهلی فەیسبووك سەیرین وادەزانین کە ئیسلامییەکان پارە بۆ لێقەوماوانی غەزە کۆدەکەنەوە، دەیکەینە هەڵاو دەڵێین پارەکە بۆ دانیشتوانی نەگبەتی غەزە ناڕوات و دەکەوێتە دەستی حەماس.
من ڕام وایە ئەوانەی بە کۆکردنەوەی پارە بۆ غەزە هەڵدەستن زۆر باشتر لە ئێمە دەزانن کە پارەکە هاوکارییە بۆ حەماس نەك خەڵکەکە. بەڵام خۆ ناکرێت ئەوان بە ڕاستەوخۆ بڵێن پارە بۆ حەماس کۆدەکەینەوە چونکە کەس پارەیان ناداتێ بەو ناوەوە و هەروەها تاوانبار دەکرێن بە هاوکاری ڕاستەوخۆی حەماس بەمەش گەر لێرە و لە هەندێك وڵاتی ئیسلامی دەستبەسەر نەکرێن و دادگایی نەکرێن ئەوە لە زۆر وڵاتانی دیکە دەگیرێن و دادگایی دەکرێن.