بەهەزاران کەس لە ئیسرائیل شەمە شەوەکەی هاتنە ڕژانە سەر شەقام دژ بە بڕیارە نوێکەی ناتەنیاهو
10/08/2025
دوای ئەوەی کە حکومەتی ئیسرائیل ڕۆژی ٥شەمە بڕیاری دا کە مـەرکەزی غەزەش بەتەواوی داگیر بکەن بەڵام ئیدارەی بەڕێوەبردنی بدەنە دەست حکومەتێکی عەرەبی دۆستی ئیرائیل، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بە دروشمی جیاوازەوە شەمە شەوەکەی لە تەلئەبیب هاتنە سەر شەقام و دژ بەو بڕیارە . لە دیمانەی هەندێکیاندا لە لایەن میدیای ئیسرائیلەوە وەڵامی جیاوازیان هەبوو بۆ هاتنە سەر شەقامیان . ژنێکیان کە مێردەکەی یەکێکە لە دیلەکان وتی ” ئەم بڕیارە تازەیە یانی بڕیاردانی حوکمی سێدارە بەسەر دیلەکاندا، دەستبەسەرابووەکاندا..” پیاوێك وتی ” ئەوە نزیکەی دووساڵە ئەم شەڕە بەردەوامە بەڵام هیچ ئەنجامێکی ئەرێیانەی نەبووە…”
هەندێك لەو دروشمانەی کە لە خۆپیشاندانەکەدا بوون وێنەی منداڵانی بێ تاوانی غەزە بوون کە لە لایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژرابوون.