شەڕەکان ئاساییە و سروشتییە

شەڕەکان ئاساییە و سروشتییە

21/08/2025

سەراپای شەڕەکان کە لە مێژودا بووە بە شەڕی ئامۆزاکانیش شەڕێکی سروشتی و ئاسایی بووە، شەڕی دەسەڵات و دەسەڵاتخوازی بووە ، شەڕی موڵکییەت، شەڕی پاوانەکردن، شەڕی بوونی دەسەڵات و کۆنتۆڵی تەمەلوك بووە. کۆنترۆڵ و  تەمەلوکی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی و کولتوریی تا دەگاتە تەمەلوکی ڕای جیاواز و بۆچونی جیا و کۆنترۆڵکردنی تاکە دەسەڵاتی خۆی ، بۆ ئەوەی هەیمەنەی خۆی بسەپێنێت.

شەڕی نێوانی ئامۆزاکانیش شەڕی دەسەڵات و دەسەڵاتخوازییە ، شەڕی تەمەلوککردن و کۆنترۆڵکردنە بە گرتنە دەستی دەسەڵات، شەڕی چینایەتی نییە هەر وەکو تەواوی شەڕەکانی دیکە کە مێژو پێمان دەڵێت،  بەڵکو  شەڕی دەسەڵاتە