ناڕەزایەتییەکان لە سربیا: شەڕێک بۆ دیموکراسی کە نابێت یەکێتی ئەوروپا پشتگوێی بخات.

ناڕەزایەتییەکان لە سربیا: شەڕێک بۆ دیموکراسی کە نابێت یەکێتی ئەوروپا پشتگوێی بخات

26/08/2025.

 سەرکوتکردنی خۆپێشاندانی جەماوەریی تاکڕەوانە لە وڵاتێکی کاندیدی یەکێتی ئەوروپا، زیاتر لە نۆ مانگە بەردەوامە، ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان بە سەرکردایەتی خوێندکاران لە سربیا، تەحەدای دەسەڵاتی تاکڕەوانەی ئەلێکساندەر ڤوچیچ، Vučić ، دەکەن کە ماوەی ١١ ساڵە وەک سەرۆکوەزیران و سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پۆستەکەیدایە.

هۆکاری بزواندنی هەندێك  لە گەورەترین خۆپیشاندانەکانی مێژووی سربیا، داڕمانی سەقفی وێستگەی شەمەندەفەر بوو کە تازە نۆژەن کراوەتەوە لە شاری دووەمی وڵاتەکە بەناوی نۆڤی ساد و بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٦ کەس. کارەساتەکە بە شێوەیەکی بەرفراوان دەگەڕێتەوە بۆ ساختەکاری و گەندەڵی چەسپاو کە لەلایەن پارتی پێشکەوتنخوازی سربیا دەسەڵاتدارەکەی ڤوچیچەوە سەرۆکایەتی دەکرا و بە خێرایی بووە پریشکێک بۆ بزووتنەوەیەک بۆ چاکسازی دیموکراسی..

 خوێندکاران داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە و سەردەمێکی نوێی شەفافیەت و لێپرسینەوە دەکەن، لەو وڵاتەی کە تا ئێستاش وەک وڵاتێکی کاندیدی یەکێتی ئەوروپا دەمێنێتەوە. لەگەڵ زیادبوونی توڕەیی و بێزاری لە شەقامەکاندا، وەڵامی ڤوچیچ ، Vučić ،تادێت توندتر بووە. سەرۆک بەبێ بنەما بە ئیدیعای ئەوەی کە ئاژاوەگێڕانی بیانی بەدوای “شۆڕشێکی هاوردەکراو”دا دەگەڕێن، سەرکوتکردنی بێبەزەییانە بۆ سەر گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە وەرگرتنی پارەی بیانی دەستپێکرد.