ناڕەزاییەکان لە ئەندەنوسیا گەورەتر دەبێت دژ بە بێ کاری و بەرزبوونەوەی تێچوی ژیان و نایەکسانییەوە
31/08/2025
ناڕەزایەتی دەربڕین لە ئەندەنوسیا دژ بە حکومەت درێژە دەکێشێت. مردنی شۆفێرێکی تەمەن ٢١ ساڵ ، ڕۆژی ٥شەمە بووە خاڵی تەقینەوە و هاتنە سەر شەقامی خەڵکی کاتێك کە ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشی پۆلیس لە شوێنی خۆپیشاندانەکەی پایتەخت بەسەریدا ڕۆیشت.
لە ناوەڕاستی شاری جاکارتا، خۆپیشاندەران ئاگریان لە باڵەخانەیەکی پێنج نهۆمی لە نزیک بارەگای سەرەکی پۆلیس بەرداوە و هەندێکی دیکەش ئۆتۆمبێلەکانیان سووتاندووە و هێرشیان کردووەتە سەر فەرمانگەکانی حکومەت.
خۆپیشاندەران توڕەن لەوەی کە پێی دەڵێن ئیمتیازاتی گرانبەها بۆ یاسادانەران [پەڕلەمانتاران] و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نەبوونی هەلی کار. سەرۆک سوبیانتۆ بانگەوازی بۆ ئارامگرتن کردووە، و بەڵێنی لێکۆڵینەوەی تەواوی داوە.
بەهۆی توندبوونەوەی ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری ئەندەنوسیا سێ کارمەندی حکومەت گیانیان لەدەستدا. لە پایتەختی هەرێمی مەکەسەر لە باشووری Sulawesi، خۆپیشاندەران پەرلەمانیان سووتاند. ناڕەزایەتییەکان دژی مووچەی ئەندامانی پەرلەمان دەستیپێکرد، بەڵام دوای ئەوەی دەسەڵاتداران بارهەڵگرێکی زرێپۆشیان خستە ناو قەرەباڵغییەوە و کەسێک گیانی لەدەستدا.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی لە حکومەتی ئەندەنوسیا گرت و ڕایگەیاند کە بە سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییە گشتییەکان ئازادی قسەکردن سەرکوت دەکات.