بەرتیل و دەستوەردان لە بردەنەوەی دەنگدا
28/10/2025
Javier Milei, سەرۆکی پارتی ڕاستڕەوی ئەرجەننتینا دوێنێ یەکشەمە ، 26ی مانگ بە هاوکاری دۆناڵد ترامپ توانی هەڵبژاردنەکە بباتەوە و دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەرجەنتین .
دەتوانین بڵێیین ئەگەر ئەو دەستوەردان و بەرتیلەی ترامپ نەبوایە کە 40 ملیار دۆلار لە قەرزی ئەرجەنتینی کوژانەوە، کە ئەمەش هاوکارییەکی گەورە بوو بۆ Javier Milei لە بردەنەوەکەدا. چونکە ئەم هاوکارییەی ترامپ وای کرد کە دەنگی پێبدرێ نیشانەی هاوپشتی ئەمەریکایە بۆی ، هاوکاتیش متمانەی زیاتری خەڵکی ئەرجەنتینی بەلای خۆیدا ڕادەکێشێت کە مادام ترامپ-یان لە پشتە ئیتر بارودۆخی ژیانیان باشتر دەبێت بە بوژاندنەوە ئابووریی.
سەرۆک کۆمار بە بردنەوەکەی ستایشی هاوکاری ئەمریکای کرد و وتی “شتێکی بێ وێنەیە، نەک تەنها لە مێژووی ئەرجەنتین بەڵکو لە مێژووی جیهانیشدا، چونکە ئەمریکا هەرگیز پشتگیری بەو قەبارەیەی پێشکەش نەکردووە”. وتیشی “ئێستا ئێمە سەرنجمان لەسەر ئەنجامدانی ئەو چاکسازییانەیە کە ئەرجەنتین پێویستیانە بۆ چەسپاندنی گەشەکردن و بەرزبوونەوەی یەکلاکەرەوەی وڵاتەکە – بۆ ئەوەی ئەرجەنتین جارێکی دیکە گەورە بکاتەوە.”
لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ، دووشەمە ، ترەمپ وتی: “ئەو هاوکارییەکی زۆری لە ئێمەوە هەبووە، هاوکارییەکی زۆری هەبوو، من پشتگیرییەکم پێدا، پشتگیرییەکی زۆر بەهێز”، ، هەروەها شانازی بە هەندێک لە بەرپرسە باڵاکانی خۆیەوە کرد، لەنێویاندا وەزیری گەنجینەی ئەمریکا، سکۆت بێسنت، کە سەرپەرشتی هاوکارییە داراییەکانی ئەرجەنتین دەکرد. “ئێمە لەگەڵ بەشێکی زۆر لە وڵاتانی ئەمریکای باشووردا پێكدێین . ئێمە زۆر سەرنجمان لەسەر ئەمریکای باشوورە.”
ئەمە لە کاتێکدا کە Javier Milei لە ساڵی 2023 بە کەمکردنەوەی خەرجییەکانی وڵاتەکەی دەستی پێکرد و دەستی بە ئیدارەکەیەوە گرت، دەیان هەزار هەلی کاری گشتی کەمکردووەتەوە و وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووری، چاودێری تەندروستی، پەروەردە و تەنانەت دابینکردنی دەرمان بۆ خانەنشینان پارەی کەمکردۆتەوە.