من وا هەست دەکەم ئۆجەلان لەم پرۆسەیەی بەنا ئاشتیدا بێ تاوانە
09/11/2025
وەکو هەر ئەو دەقەی کە ئۆجەلان ڕاگەیاندنەکەی خۆی بڵاوکردەوە من وتم ئەوەی ئۆجەلان نوسیوێتی نە پرۆسەی ئاشتییە و نە هیچ ئەو چەند پێشنیارێکی کردووە بۆ حوکمڕانانی تورکیا تاکو تاووتوێی بکەن . حکومەتی تورکیاش ئەو مافەی هەبوو کە قەبوڵی بکات یا ڕەتی بکاتەوە .
بە دڵنیاییەوە حکومەتی تورکیا پاش ئەو سازشانەشی کە خودی ئۆجەلان کردویەتی وەکو : دەستبەرداربوونی کۆنفیدراڵیزمی دیمۆکراتیك و کردنی بە نەتەوەی دیمۆکرات ، وازهێنان لە پرسی ئیکۆلۆجی و ژنەلۆجی و فێمینیزم ، هاوکاتەش پەکەکە لە دیمەنێکی قەشمەری و گاڵتەجاڕیدا چەند چەکێکیان سوتان کە گوایە ئەمانە هەنگاونانە بەرەو ئاشتی ، دواتریش هەڵوەشانەوەیان بە کارکردن بە ناوی پەکەکەوە ، لەمانەش زیاتر کشانەوەیان لە خاكی تورکیا وەکو ئەوەی کە سوپای تورکیا و جاشەکانی بە دەست پەکەکەوە لە تورکیادا حاڵیان نەمابێت و شپرزە بووبێتن .
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا تا ئێستا حکومەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی ئەرێنی نەناوە بەرانبەر بە پرسی باکور داوای سازشی زیاتر و زیاتر لە پەکەکە و تەنانەت لە هەسەدەش دەکات ، تا ئیستا ئێمە ڕێپێوان دەکەین بۆ بەربوونی کەسێك کە خۆی لەسەرو پرۆسەی ئاشتییەوەییە .
ئەوەی تاوانبارە ئەندامان و دۆستانی پەکەکە [ نەك قەندیل چونکە ئەوان باش لە یارییەکە گەیشتون و پشوویەکی باشیشە ، ئەگەر گرتی حەج و نەشی گرت یاری] نوسەرانی چڵکاوخۆر کە تەنها دەنوسن لەبەر دەستخۆشی و پۆپەلەرێتی [ جەماورییبوون]