ئێمەی کورد تەنانەت دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی زیقەتۆرەیەکی ئەمریکی
14/01/2026
ئێمەی کورد تەنانەت دڵخۆشین بە ڕاگەیاندنی زیقەتۆرەیەکی ئەمریکی ، ببورن سیناتۆرێکی ئەمریکی کە هەر بە قەدەر من شتی بە دەستە . ئەمە هەواڵێکە دەبێتە هەواڵی گرنگی ڕۆنامە و ماڵپەڕە کوردییەکان .
کورد قسەی جوانی هەیە کە دەڵێت خنکاو پەنا بۆ چڵەپووشێك دەبات بۆ ڕزگاربوونی، گەرچی کورد لە ڕۆژئاوادا نەخنکاوە و لەو پەڕی بەهێزیدایە ، ئەوەی کە ڕویدا لە حەڵەب شکست نەبوو بەڵکی قارەمانێتی و ئازایەتی بوو سەرەڕای ئەوەی کە زۆرێك لە خەڵکانی عەرەبی بەلای خۆیدا ڕاکێشا.
متمانەت بە خۆت بێت نەك بە هاشە و هوشەی زیقەتۆرەیەکی ئەمەریکی یا پەڕلەبەرێکی پەڕلەمانی بریتانیا و ئەوروپا.