لەم جەنگە خوێناوییەدا مرۆڤ بەهای لیترێك نەوت ، بەنزینی نییە
20/03/2026
لەم شەڕەدا پێوانەی نرخی مرۆڤ بە بەهای مرۆڤایەتی ناپێورێت بەڵکو بە لیترێ بەنزین ، نەوتیش کەمتر دەپێورێت . من ڕٶژانە گەر لە ماڵ بم تەماشای سێ هەواڵی ئێواران و شەو دەکەم لە کەناڵە جیاوازەکانی بریتانییەوە ، بەیانیانش زۆر زوو لە ڕادیۆوە کە دەچم بۆ مەلە یاخود جیم و هاتنەوەەم گوێ لە هەواڵەکانی جەنگ دەگرم .
بەداخەوە ئەوەی کە باس دەکرێت لە ڕووداوی جەنگەکان بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە ، هەڵکشانی تێچووی ژیانی خەڵکییە نەك خودی خەڵکەکە خۆی ، سك هەڵگوشینیانە ، بەرزنەبوونەوەی موچە و کرێیە ، زیادکردنی قائیمەی غاز و کارەبا و ئاوە. ئەوەی لێرەدا بایاخی نییە و بە دەگمەن قسەی لەسەر دەکرێت نرخی خودی مۆڤە کە لە ئێران و وڵاتانی ناوچەکە و کەنداو بە ئیسرائیلیشەوەیە ڕۆژانە ژمارەی قوربانیبوونی لە زیادیدایە
هاوکاتیش جێگای تێڕامان و سەرسوڕمان نییە ، چونکە ئەو سیستەمەی کە لە سایدا دەژین زیاتر پەرۆشی ئەوانەیە نەك خودی قوربانییەکان .