Categories
Kurdish

بەردەوامبوونی کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری بێرمینگەهام

بەردەوامبوونی کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاك لە شاری  بێرمینگەهام

20/03/2026

کرێکارانی کۆکەرەوەی زبڵ و خاشاک لە شاری  بێرمینگە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2025 وە تا ئێستا لە مانگرتندان ، لە مانگی ئازاریشدا تەواوی کرێکارانی ئەو بەشە لە هەمان شار پاڵیان دا پێیانەوە و لەو کاتەوە کە بۆ ماوەی 15 مانگە دەچێت ئەم مانگرتنە لە شارێك کە شارەوانییەکانی سەر بە پارتی کرێکارانن ( پارتی لەیبەر) بەردەوامە.

مانگرتنەکە بە هۆی گٶرانکاری لە هەل و مەرجی سەرکار و کرێدا ڕویدا ، کە لە ڕاستیدا سەپێنرا بەسەریاندا کە هەندێك لەو کرێکارانە نزیکەی 8 هەزار پاوەند لەسای ئەم هەل و مەرجەی نوێیەی سەر کاریاندا لە دەستدەدەن .

پارتی لەیبەر بەهۆی سیاسەتەکانییەوە ڕٶژ لە دوای ڕۆژ مەهتوكتر و بێ هاوپشتی دەمێنێتەوە تا ئەو رادەیەی هەندێك لە نقابەکان دەیانەوێت پشت لە پارتەکە بکەن . دوا جار کە گفتوگۆ لەسەر ڕێکەوتنی نقابە و ئیدارەی شارەوانییەکان کران مانگی تەموز بوو، بەڵام نەگەیشتنە ئەنجامێك ، ئیتر لەو کاتەوە شارەوانی ئامادە نەبووە کە بێتە سەرمێزی گفتوگۆ .  بەم بۆنەیەوە سەرۆکی نقابە ئەو کرێکارانە کە نقابەی یونایتە و سەرۆکەکەیان بەناوی شارون گرەییام کە ژنێکی چەپە و زۆر هاوکاری ئەندامانی نقابەکەی و مافەکانیان دەکات وا پێشبینی دەکات لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایاردا کە بۆ ئەندامانی شارەوناییەکانە پارتی کرێکاران دەنگێکی زۆر لە دەست دەدات و هەڵبژاردنەکە دەدۆڕێنێت .

لەبەر هەڵوێستی پارتی کرێکاران کە لە حوکمدان و شارەوانییەکان سەر بەون شارون گرەییام بڕیاری داوە کە هاوکاری دارایی پارتی لەیبەر بەڕێژەی لە سەدا 40 کە دەکاتە 580 هەزار پاوەند ساڵانە،  لە پارتەکە ببڕێت .

لەبەر ئەوەی کە کرێکارەکان دەیانویست کە مانگرتنەکەیان کارایی هەبێت ڕێگربوون لە هێنانی کرێکارانی ئیزراب شکێن ، لەبەر ئەمە شارەوانی نقابەکەی بردە دادگە و دادگاش لەم هەفتەیەدا سزای نقابەکەی بە 265 هەزار پاوەند دا .  سەرۆکی نقابەکە ، شارون ، وتی ئەو پارەی لەو بەشە پارەیە دەدرێت کە دەیدەن بە پارتی کرێکاران .

شارون  لە وتارێکدا بۆ ڕەتکردنەوەی کرێکاران لە نزیک کۆگایەکی پاشماوە لە شاری تایسێلی ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، خەڵکی کرێکار بە کۆمەڵ لە پارتی کرێکاران دووردەکەونەوە و داوای لە حزبەکە کرد “لە خەو هەڵسن و بۆنی قاوە بکەن”.

شارون وتی: “لە مانگی ئایاردا، ڕاپرسییەکان پێمان دەڵێن کە پارتی کرێکاران لەناو دەچێت. وە سەخت نییە بزانین بۆچی. ئەمە دووەم شاری ئینگلتەرایە … سەیری شاخەکانی پاشماوە و ڕیسایکلکردن بکەن کە هێشتا کەڵەکە دەبن.”

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، شارون ئاماژەی بەوەشکردووە: “پێموایە مەحاڵ دەبێت دۆخێک ببینین کە ئەمە کاریگەری لەسەر هەڵبژاردنەکانی مانگی ئایار نەبێت … زۆر کەمتر خێڵەکییە شێوازی دەنگدانی خەڵک خێڵێکیانە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئێمە لە یەکێک لە گرنگترین مانگرتنەکانی دەیان ساڵداین”. “هێرشی شارەوانییەک کە سەر بە پارتی کرێکارانە.  پارتی کرێکاران پێویستە  سەری خۆی لە شەرمەزاریدا شۆڕکات . ئەوە شەرمەزارییەکی ڕەهایە بۆ ئەنجوومەنی شارەوانییەکە.”

Leave a Reply