کورتهێنان لە توێژینەوە و شییکاریدا
25/03/2026
بەداخەوە زۆرێك لە نوسەران و ڕۆژنامەوانان و هاوڕێیانی فەیسبوك لە کەڵەگایی دۆناڵد ترامپ دا بیرکرنەوەیان کورت دەهێنیت تاکە لایەنێکی مەسەلەکە دەگرن نەك هەموو لایەنەکان.
ترامپ نە گەمژەیە و نەزانە و نە ڕاڕایە و نە شەقاوەیە و نە سەرسەرییە و نە سیاسییەکی فاشیلە و نە بزنسامانێکی ناسەرکەوتووە .
وەکو ماوەیەك لەمەوپێش لە وتارێکمدا بە هەردوو زمانەکە نوسیم ( لینکەم کە لە کۆتایی پۆستەکەدایە) ئەوەی کە ترامپ دەیکات کێشانەوەی بەرەکەیە لەژێر پێی چین و ڕوسیا، وشککردنی کایی و کارێزەکەیە. ئەو پێویستی بە نەوت و غاز نیەو زۆر چاکیش دەزانێتە کە چین مونافسی یەکەمی ئەمریکایە، هاوکاتیش دەزانێت هەرچی بکات ناتوانێت ئابووری چین و جێگرەوەی چین ئەمریکا بوەستێنیت بەڵام دەیەوێت نەختێك دوای بخات.
ترامپ بە لۆژکی بزنسمانی و سەرمایەداریی دەیەوێت سەرچاوە سەرەکییەکانی چین کە نەوت و غازە لە هەندێك وڵاتدا گەر لەبار نەبات، گێچەڵی بۆ دروست بکات. کەواتە بەو لۆژکە سەرمایەدارییە زۆر دروست بوو کە هێڕشی کردە سەر ڤێنزویلا ، زۆریش دروستە کە هێڕش بکاتە سەر ئێران و زەلیلی بکات تاکو ڕازی بێت بە هەموو مەرجەکانی ئەمەریکا ، گەر لەناویشی نەبات . دڵنیا بن گەر کوبا-ش بە مەرجەکانی ترامپ ڕازی نەبێت ئەوە بە ئاشتی بێت یا بەشەر ئەویش دێتە ڕیزی ڤێنزویلا و ئێرانەوە.
شەری چین لەگەڵ ئەمریکادا شەڕی ئابوورییە ، بەڵام شەری ئەمریکا لەگەڵ چین-دا شەری ئابوری و میلتاریشە.
ئەوەشمان لەبیر نەچیت ئەوەی کە ترامپ دەیکات دەرخستنی حەقیقەتی سەرمایەدارییە کە گوێی لە کۆمەڵکوژی و ژینگە وێرانکردن و هیج شتێک نییە ، ئەو قازانج و سەرمایەی لا مەبەستە.