دەوڵەتی سەربەخۆ، نەتەوەی سەربەخۆ نییە
03/042026
لە زۆربەی نوسراوە سیاسییەکان و ئابوورییەکاندا وا ڕادەگەیەنرێت کە فڵان دەوڵەت دەوڵەتێکی سەربەخۆیە ، دەوڵەتی سەربەخۆمان دەوێت ، یاخود دەوترێت نەتەوە دەبێت سەربەخۆ بێت .
بەڵام ئایە دەوڵەتێك ، نەتەوەیەك هەیە بە مانای تەواو سەربەخۆ بێت؟ سەبارەت بەمە زۆر بەڵگە هەیە کە شتێکی ئاوا نییە و ئەو چەمکە زۆر نادروستە . من پێشتر بە پۆستێك ڕۆشنایم خستە سەر ئەوە کە سیستەمی سەرمایەداری سیستەمێکی جیهانییە و زۆر بە باشی بەیەکەوە گرێدراوە .
ئەو جەنگەی کە ئەمڕۆ لە ئارادایە زۆر بە ڕوونی دوو شتی سەرەکیمان بۆ دەردەخات کە بە یەکەوە بەستراون و تەواوکەری یەکدین.
یەك: دەبینین بە گیرانی گەروی هورمز چ کارەساتێك دروست بووە کارایی لەسەر ئابووری هەموو جیهان داناوە گەر زیاتریش دەوام بکات ئەوە دەبێتە هۆی قەیرانی گەورەی ئابووری جیهانیی. لە ئێستادا لە هەندێك وڵاتدا وەکو فلیپین حاڵەتی تایبەتی ( ئیستسنائی ) ڕاگەیەندراوە و چەند جارێك خۆپیشاندانی گەرورە کراوە بە هۆی بێ بەنزین و گازۆیل ە گرانبوونیانەوە. سریلانکە ڕژێمی چوار ڕۆژی ڕاگەیاند ، کۆریای باشوور بارودۆخەکەی زۆر خراپە و ئوسترالیا و پاکستانیش هاتوونەتە ڕیزەوە. ئەمە لە کاتێکدا تەنها لە سەدا 20ی وزەی پێویست بە تایبەت نەوت و پێویستی دیکەی وەکو پەینی کیماوی بەرهەمەکانی دیکە بەوێدا تێدەپەڕێت ، کە لە ڕاستیدا نەدەبوو ئەمە ئەو کاراییە دانێت کە ئێستا دایناوە ، دەکرا دەوڵەتەکان پاش ئەم هەموو ساڵە عەماری ( خەزنی ) نەوتیان بکردایە و ئەم ڕۆژەیان لەبیر بووایە. ئەوەی گرنگە و لێرەدا دەردەکەوێت کە چۆن ئەم وڵاتانە هەموویان وابەستەی ئەوی تریانن، وڵاتێکیش کە لە ڕووی ئابوورییەوە وابەستە بوو ، تا ڕادەیەکیش لە روی سیاسیشەوە وابەستە دەبێت. کەواتە وڵات و دەوڵەتی سەربەخۆی تەواو نییە.
دوو: هاوکاتیش گیرانی دەروی هورمز دەریدەخات کە ئەم سیستەمی سەرمایەدارییە چەند لاوازە، بەرادەیەك کە باوەڕپێکردن بەوە گران نییە . هەڵگرتنی تۆوی لاوازییەکشی لە خۆیدایە کە دەوڵەتان هەموو یەك پێویستی بەوی دیکە هەیە. ئەوەتا ئێستا لەم جەنگەدا دەردەکەوێت. تەنانەت بە ڕاگەیاندنێکی ترامپ یاخود سەرۆکی بانقی جیهانی یا دەزگەی دراوی نێو دەوڵەتی نرخ بەهای هەر یەك لە دۆلار و پاوەند و یورۆ دابەزین و هەڵبەزین دەکات کە ئەمەش کارایی خۆی لەسەر دروای چین و وڵاتانی دیکەش دادەنێت . تەنانەت ئەگەر سەرۆکی باقی بریتانی ڕاگەیاندنێکی بە جۆرێك بدات کارایی خۆی لەسەر ئەو سێ دراوەی سەرەوە دادەنێت چونکە بەهای هەر دراوێکیان دەبەسترێتەوە بە بەهای دراوەکانی دیکەوە و بەها ناوخۆیی و دەرەکییەکەیان دیاری دەکات.