Categories
Kurdish

دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە لەندەن

دەستگیرکردنی ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران لە لەندەن

12/04/2026

دوێنێ یەكشەمە ، 11ی مانگ ، لە خۆپیشاندانی چالاکی بۆ فەلەستین  لە لەندەن زیاتر لە 500 کەس دەستگیرکران  ئەمەش لە یەکەم خۆپیشاندانی بە کۆمەڵیدا لەبەرگریکردنی فەلەستین دژ بە ئیسرائیل ڕوویدا لەو کاتەوەی قەدەغەکردنی گروپەکە لەلایەن دادگای باڵاوە بە نایاسایی حسابی بۆ کرا .

لە مانگی تەموزی پارەکەدا ، 2025، ڕێکخستنی ئەم جۆرە خۆپیشاندانە کە لە ژێر ناوی ” من دژ بە جێنۆسایدی فەلەستینییەکانم ، سەپۆرتی چالاکییەکانی ئەم گروپە دەکەم ”  قەدەخە کراوە .  لەبەر ئەوە هەرکەس ئەو دروشمەی لە خۆپیشاندانەکاندا بەرزکردبێتەوە لە لایەن پۆلیسەوە دەسگیر کراوە.

دوای یاساخکردنی ئەم گروپە و خۆپیشاندانەکانی ، توانرا کەیسەکە بگەیەنرێتە دادگەی باڵای بریتانی.  دادگەش چەند هەفتەیەك لەمەو بەر قەدەخەکردنی گروپەکە و خۆپیشاندانەکانی بە نایاسایی دانا ، بەڵام لەبەر ئەوەی کە وەزارەتی ناوخۆ بەوە ڕازی نەبوو داوای پێداجوونەوەی بە بڕیارەکەی مەحکەمەدا دەکات و ئەمەش لە ڕۆژی 28 و 29ی ئەم مانگەدا دادگە تەماشای کەیسەکە دەکاتەوە و بڕیاری لەسەر دەدات .  لەبەر ئەمە لە ڕوانگەی پۆلیسەوە لە کاتێکدا هێشتا بڕیاری کۆتایی دادەگە نەدراوە بۆیە ئەو گروپە و خۆپیشاندانەکانی قەدەخەیە و تا ئێستا وەکو گروپێك و چالاکییەکی تیرۆریستیانە دەناسرێت .

لەم خۆپیشاندانەی دوێنێ دا زیاتر لە 500 کەس دەستگیرکراون کە دژی قەدەغەکردنی چالاکییەکانی فەلەستین بوون، دوای ئەوەی قەدەغەکردنی گروپەکە لەلایەن دادگای باڵاوە بە نایاسایی زانراوە.   سەدان کەس لە گۆڕەپانی ترافالگار لە لەندەن کۆبوونەوە و تابلۆیەکیان پێشکەش کرد کە لەسەری نووسرابوو: “من دژی جینۆساید دەبم، پشتگیری لە ئەکشنی فەلەستین دەکەم”.  پۆلیس ڕایگەیاندووە، تا نیوەی شەو 523 کەس دەستگیرکراون و تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 87 ساڵدایە.

Leave a Reply