پێوانه‌ی باوی پرۆسه‌ی ڕووداوه‌کان، بزوتنه‌وه‌کان لای ئیمه‌ی کورد ئەی سەرەنجامەکان؟!!!
26/03/2014
کاتێک که له‌گه‌ڵ یه‌کدی ده‌دوێین به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌مان ده‌م له سیاسه‌ت ده‌کوتین، باس و خواسی ڕوداوه‌کان یا بزوتنه‌وه‌کان ده‌گێڕینه‌وه زۆربه‌مان په‌نا بۆ پرۆسه‌ی پێکهاته‌ی ڕووداوه‌کان یا پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردن و ڕه‌وایه‌تی بزوتنه‌وه‌کان ده‌که‌ین به بێ ئه‌وه‌ی که به‌هایه‌ک بده‌ین به سه‌ره‌نجامه‌کانیان، یا کۆتاییه‌که‌ی که چی کرد‌و چی خولقاند. ئێمه هه‌میشه له ڕواڵه‌تی سۆز‌و عاتیفه‌وه و دوور له ئاوه‌ز و شیکردنه‌وه‌یه‌کی بابه‌تیانه سه‌باره‌ت به‌خودی پرۆسه‌که‌و عاقیبهتهکهشی، سه‌رجه‌می ڕوودوه‌کان ده‌بینین، هه‌ر بۆیه ته‌نها باس له ژماره‌ی ” شه‌هید ” ده‌کرێت باس له وێرانی خاپوربوونی زه‌وی و موڵک و خانووبه‌ره‌و هه‌تا دێهات و شار‌و شارۆچکه ده‌کرێت. باشترین نموونه بزوتنه‌وه‌ی کوردی و فه‌له‌ستینییه‌کانه ، ئه‌وه‌ی که پێی ده‌وترێت شۆڕشی ئێران ،یا ئه‌وه‌ی که به شؤڕشی ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا ناونووس ده‌کرا و ده‌کرێت و گه‌لێک له‌مانه که نموونه‌یان له دونیادا زۆر زۆره.
به‌ڕای من ئه‌وه‌ی که له هه‌ر یه‌کێک له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا یا له‌وانه‌شی که لێره‌دا باسنه‌کراون ، گرنگن و بایاخێکی یه‌کجار زۆریان هه‌یه ، ڕه‌وایه‌تی کێشه‌کان نییه بۆ ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی و گردبوونه‌وه‌یان به‌ناوی کردنی بزوتنه‌وه‌یه‌ک یا شؤڕشێک ، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی که گرنگه سهرهنجامهکهیه . واته چی به‌رهه‌م هات ، چی دروست بوو له جێگایدا؟ ئیدی ئه‌وه گرنگ نییه که چه‌ند هه‌زاری تیادا کوژراوه‌و چه‌ندێك خاک و ماڵ و سروشتی تیادا وێران کراوه.
ڕهواهتی به ته‌نها له کێشه‌یه‌کدا گرنگ نییه ، هه‌روه‌کو چۆن پرۆسه‌ی خودی کێشه‌که بۆ گه‌یشتن به سه‌ره‌نجامێک، به ته‌نها گرنگ نییه . که‌واته گرنگ نییه که له کوردستان و فه‌له‌ستین دا چی ڕویدا‌و ، کێشه‌که‌یان چه‌ند ڕه‌وا بوو ته‌مه‌نی بزوتنه‌وه‌که‌شیان چه‌ند درێژ بوو . پرسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه : چی دروستکرد و چیمان به‌ده‌ستهێنا؟!!! له ڕاپه‌ڕین یا ” شؤڕشی” ئێران و “شؤڕشی” ئۆکتۆبه‌ری ڕوسیا چی لێ‌دروست بوو؟!!! ئه‌وه‌ی له کوردستانی عێراق دا دروستمان کرد ئێستا به هه‌موو هێزێکمان هه‌و ڵدهدهین که چی بۆمان لا نابرێت!!!! . سه‌باره‌ت به ئێران و ڕوسیاش ئه‌وه‌ی که له هه‌ردوکیاندا ڕویدا چ کاره‌ساتێکی بۆ به‌شه‌رییه‌ت دروستکرد؟ ئه‌وه‌ی که له ئێڕان‌دا ڕویدا بناغه‌یه‌ک بوو بۆ ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتخواز و ئه‌م کاره‌ساتانه‌ی که لایه‌ک له‌م جیهانه پێوه‌ی گیرۆده بووه و که‌سیش نازانێت که‌ی کۆتایی دێت . ئه‌وه‌ی که له ئێران و ڕوسیادا ڕویدا گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی بوو که له مێژوی مرۆڤی چه‌رخی پێشوودا ڕویدا که ته‌نها و به ته‌نها پته‌وکردن و به‌رده‌وامیدانی ئه‌م سیسته‌مه‌بوو ، به‌هیزکردنی کێشه‌ی تیوری و ئایدۆلۆجی بوو ، هێنانه سه‌رته‌ختی ده‌سه‌ڵاتێکی حیزبی، بیرۆکراتی بوو گه‌ر خۆمان به دوور بگرین له ناویان که ئه‌میان به ناوی ئاین و دینه‌وه ئه‌وی دیکه‌یان به ناوی کۆمۆنیستییه‌وه بوو، ده‌توانین لێچواندنێکی زۆر له نێوانیاندا بکه‌ین. خۆ هه‌رچیش به‌هاری عه‌ره‌بی هه‌یه هه‌مان نمونه‌ی تێشکاوه بۆ جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێش و هه‌ژاران ، سه‌ره‌نجام و کۆتاییه‌که‌ی، سه‌ری ڕه‌وایه‌تی ئه‌سڵی کێشه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی خوارد .