پرسی بەرزکردنەوەی ڕێژەی سوو بۆ دابەزینی هەڵئاوسانی پارە و وێرانکردنی ئابووریی بریتانیا
10/09/2023
من پێشتر لە چەند پۆست و وتارێکدا قسەم لەسەر ئەم بابەتە و پەیوەندی نێوانیان و کاردانەوەیان لەسەر ئابووریی بریتانیا کردووە . لەوێدا باسم کردووە کە ئابووری لیبرال ، نیو-لیبراڵ لە بریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا و ئەمەریکادا بەیاریکردنی چەند فۆرمیلەیەك ڕەادەگیرێت و پێوەرێك دەبن بۆ پێیداچونەوە و قسەکردن لەسەر ئابووریی ، بۆیە لە ئێستادا من هەر پەنجە بۆ ئەوە ڕادەکێشم واقیع ئەوانەی پشتڕاستکردۆتەوە. باشتری بەڵگەش ئەو ڕاپۆرتە نوێیەیە کە لە ئێستادا پێگەی ئابووریی بریتانیا نیشان دەدات.
لە بریتانیا بۆ تەواوکردنی گەمەی فۆرمیلەکان لە مانگی دیسەمبەری ٢٠٢١ وە تا ئێستا بانقی مەرکەزی ١٤ ج لە ڕێژەی لە سەدا سفر و لە دەدا یەک بۆ لە سەدا ٥.٧٥ بەرزکردۆتەوە بە نیازی چاککردنی ئابووری و سەقامگیربوونی کەچی لەگەڵ ئەوەشدا ئابووری بریتانیا گەشەیەکی وای نەکردووە و هەڵئاوسانی پارە بەشێوەیەکی بەرچاوی پێویست نەهاتۆتە خوارەوە و تێچوونەکانی ژیانیش بۆ هەندێك شت نەك هەر دانەبەزیوە بەڵکو بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتەی کە لە ڕۆژنامەی گاردیاندا بڵاوکراوەتەوە ٧٠٠٠ بزنس لە هەر ٣ مانگێکی ساڵی ئایندە، ساڵی ٢٠٢٤ ، مایەپووچ دەبێت و ئابووری بریتانیا پێ دەنێتە قەیرانەوە.
لە ڕاپۆرتەکەشدا ئەمە هاتووە : لە چارەکی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا زیاتر لە ٦٧٠٠ ئیفلاسی بازرگانی لە بەریتانیا هەبووە، کە دوو هێندە زیاترە لە چارەکێکی ئاساییدا. لە کاتی پەتای کۆرۆنادا زۆرێک لە بازرگانییەکان تا ڕادەیەکی زۆر لە ئیفلاس پارێزراو بوون لە ڕێگەی کۆمەڵێک ڕێوشوێنی پشتیوانییەوە. ئیفلاس لەم ماوەیەدا بەڕێژەی 50% زیاتر بووە لە هەمان چارەکی پێش پەتاکە لە ساڵی ٢٠١٩، و بە تێکڕا ٤١٠٠ بووە لەسەر بنەمای ٣ مانگی ساڵەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٩.