کارایی حوکمی ١٣ ساڵەی حیزبی موحافیزین لە بریتانیا و برەودان بە سیاسەتی دەستگرتنەوە
06/09/2023
(تەقەشوف) ڕۆژانە لەسەر ژیانی خەڵکەکەی ڕەنگ دەداتەوە
دوێنێ ٣شەمە، ٠٥/٠٩ ، بێرمێنگەهام گەورەترین شارەوانی ئەوروپا بانگەشەی نابووتبوونی خۆی کرد بەهۆی کەمی دەرنەهێنانی بوجەکەی و پڕنەکردنەوەی ئەو کەموکوڕیانەی کە هەیەتی. ئەم شارەوانییە ٣ ملیار پاوەندی لە دوو ساڵی ئایندەدا پێویستە بۆ پڕکرنەوەی بۆشاییەکانی، واتە نەهێڵانی کەموکوڕییەکانی.
هەندێك هۆکاری نابووتبوونەکەی دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی کە شارەوانییەکە سیستەمێکی نوێی ئای تی بەکاردەهێنێت، هەروەها بڕینی ١ملیار پاوەند لە لایەن حکومەتەوە لە بوجەی ئەمساڵیان ، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە پاش ململانێیەکی گەورە سەبارەت بە جیاوازی نێوانی موچەی ژنان و پیاواندا لە نێوانی نقابە و ئیدارەی شارەوانییەکە ، شارەوانی ناچار بوو کە ئەو جیاوازییە تاڕادەیەك کەم بکاتەوە بە دانی ١،١ ملیار پاوەند لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا. ئەمەش وای کرد کە شارەوانییەکە ٧٦٠ ملیۆن پاوەند قەرزار بێت.
ئەو پارەیەی کە بۆ ئەو مەبەستە سەرف کراوە خەڵات و پاداشت نەبووە ، بەڵکو هەقی ڕەوای ژنان خۆیان بووە کە چەندەها ساڵە لێیان دزراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٠وە ئەمە حەوتەم شارەوانییە کە مایەپوووچ دەبێت، ٢٦ شارەوانی دیکەش لە دوو ساڵی ئایندەدا لەسەر قەراغی نابووتبوونن.
سەرەنجام چی ڕوودەدات؟
شارەوانی بێرمێنگەهام لە لایەن حیزبی کرێکارانەوە (لەیبەر) بەڕێوەدەبرێت، ئەمەش کە ڕوی داوە بیانویەکی باشە کە حیزبی حاکم بیکاتە بەڵگەیەك کە حیزبی کرێکاران کە ناتوانن شارەوانییەك بەڕێوەبەرن چۆن دەتوانن وڵاتێك بەڕیوە بەرن؟
یەکێك لە چارەسەرەکان دانی پارەی زیاترە لە لایەن حکومەتەوە، بەڵام لە ئێستادا ڕیشی سوناک، سەرەکوەزیران، ئەوە ڕەتدەکاتەوە. لەم بارەدا شارەوانییەکە ٢١ ڕۆژیان هەیە تاکو چارەیەك بدۆزنەوە ئەویش دەستگرتنەوەیە لە خزمەتگوزارییەکان، داخستنی هەندێك لە دیپارمێنەکانێتی، دەرکردنی
کرێکاران و فەرمانبەرانە، زیادکردنی باجە لەسەر خانوو و ماڵان و بزنسە لۆکاڵییەکان. گەر ئەمانە نەکات بارودۆخەکە خراپتر دەبێت.