دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ
و: زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ چییه؟
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له دیمۆکراسی پاڕله‌مانی ، جیاوازه، له‌وانه:
- دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە.
لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کهتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه. دیمۆکراسی ڕاستەخۆ شێوازە میتۆدە.
- دیمۆکراسی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوایی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی ئەنجوومەنی/ شورای خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدهن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێ بسەندرێتەوە.
- دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە (نێو کۆمۆنێتییه‌که ) . لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەڕ و سەرپەرشتی کارگەیەك، کێڵگەیەك یا نووسینگەیەك لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. ئه‌م کۆبوونهوهیهشه که بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی کارکردن و ڕێکخه‌رانی کار و لێ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌رکیان و هه‌روه‌ها چۆن کاره‌کان ڕێکبخرێت، ده‌دات. ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیان لەتەکیاندا، به‌ڕێوه‌ده‌چێت. رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسوێنهکانی شوێنی کارەوە بەبەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.
لە بەشی نۆھەمی نامیلکەی (پارلەمانی دێمۆکراسی) بزووتنەوەی هاریکاری کرێکارانا، وه‌رگیراوه. وhttp://flag.blackened.net/revolt/once/pd_chap9.html
چه‌مکی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ( که دژه به فره‌ڕایی ( جه‌ماعی) که هه‌ندێك جار ئه‌مه وه‌کو دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ، ناوده‌برێت) ، له ڕووی واتاوه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونه‌وه‌یه که زۆر جار ئاماژه به دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ده‌که‌ن، که شێواز ێکی بڕیاردانه له خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ، که تێیدا ڕاپرسی وه‌ك ئامرازی بڕیاردان به‌کارده‌برێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له بوارێك یا ئاستێکی بچوکدا وه‌کو گروپێك له خه‌ڵك له ڕێگای به‌رزرکردنه‌وه‌ی ده‌ستیانه‌وه یاخود به‌کارهێنانی کارتی ده‌نگدان بۆ گه‌یشتن به بڕیارێك ، ده‌توانرێت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نرێت. دیسانه‌وه دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له دانی بڕێارێکی گه‌وره‌دا له فۆڕمی” لیژانهکاندا، شووراکاندا، ئه‌نجومه‌نه‌کاندا” له هه‌ڵبژاردنی نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان)، که ڕۆڵیان نوێنه‌را یهتیکردنی داخوازییه‌کانی نێو گروپهکانیانه له ئه‌نجومه‌نه‌که‌دا ، پێكدێت،. بانگکردنه‌وه و لابردنی ئه‌م نێردراوانه (وه‌فدانه)، ڕه‌وایه و ده‌کرێت، هه‌ر کاتێك که هۆکارێك یا زه‌مینه‌یه‌کی ئاوا له لایه‌ن ئه‌و گروپه‌وه که وه‌فده‌که نوێنه‌رایه‌تییان ده‌کات، له ئارادا بوون ، ئاساییه که نێردراوان بانگبکرێنه‌وه.
ده‌نگه‌کانی که له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، له دانی بڕیاره‌کاندا، ده‌درێت، ئه‌و ده‌نگانه‌ن بڕیارده‌ده‌ن که ئایا بڕیاره‌که”ده‌برێته”وه یا ” ده‌دۆڕێت” لیره‌دا زۆربه‌ی ده‌نگه‌کان براوه‌یه ، ( به‌تایبه‌ت که له بوارێکی بچوکدا به‌کاردێت)، به‌ڵام له بواره‌کانی دیکه‌ی وه‌ك پێکهێنانی ڕێژه‌ی نوێنه‌رایه‌تی، یاخود به‌کارهێنانی ده‌نگدان بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگ و دواتر به‌کارهێنانی وه‌کو بڕیارێکی به‌کۆمه‌ڵی و (ده‌سته‌جه‌معی ) لابه‌لاکردنه‌وه‌ی یهکنهکهوتن یا ناکۆکییه‌کان، له‌م باره‌یه‌شدا ده‌نگی زۆرینه ده‌توانرێت له مۆدیرنکردنی (مۆدیفای) پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ، به‌کاربهێنرێت. له دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا ، هه‌رکه‌سێك ده‌توانێت داوای ده‌نگدان و ده‌نگوه‌رگرتن له‌سه‌ر هه‌ر پرسێك بکات ، هه‌روه‌ها ده‌شتوانێت داوای گرتنی یا به‌ستنی کۆبونه‌وه‌یه‌ك ، بکات، بۆ ئه‌مه‌ش گروپێك یا ئه‌نجومه‌نێك ده‌توانێت ڕه‌شنوسێك (درافت) ئاماده‌بکات به ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر خاڵه ڕه‌چاوکراوه‌کانی سه‌باره‌ت به بانگه‌شه بۆ ده‌نگدانه‌کان و بۆ به‌ستنی کۆبوونه‌وه‌کان، که ده‌کرێت.
ئه‌م وتاره‌ی خواره‌وه که له ” زاپهتێستاوه، ئه‌نارکیسزم و دیمۆکراسی ڕاسته‌خۆ” وه‌رگیراوه باس له‌وه ده‌کات که چۆن زاپێتاستهکان دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیان به‌کارهێناوه. خودی وتاره‌که “له گۆڤاری ئهنارکو-سه‌ندیکالیسته‌کان ” له زستانی 1999 بڵاوکراوه‌ته‌وه. .
ئه‌وه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی زاپاتێستا له ساڵی1994 وه سه‌رقاڵه پێوه‌ی، سهرهوکارێتی بیناکردنی سیسته‌می دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆیه، تۆڕێکی (نێتوه‌رك) ڕیكخستن و دهنگگیریی بڕیاره‌کانیانه، که به تێوه‌گلان و به‌شداربوونی سه‌ده‌ها هه‌زارکه‌س، پێکیانهێناوه. له‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی که له‌ده‌ست ئه‌واندایه 32 شاره‌وانی یاخی، هه‌ن، که هه‌ر یه‌که‌یان له 50 بۆ سه‌روو 100 کۆمۆنێتی تیادا هه‌یه و زیاتر له 500 هه‌زار که‌س لێره‌دا ده‌ژین و به‌شێکن له‌و تۆڕه‌ی که بڕیاره‌کانی تیادا، یاخود به‌هۆیه‌وه، دەدرێن، لێره‌شدا پێنج گروپی زمانی هه‌ن، له‌ته‌ك هه‌بوونی چیا بڵنده‌کان و جه‌نگه‌ڵه‌کان و خراپی ڕێگاوبان، که گرفت ده‌خه‌نه پێشدروستکردنی هه‌ر ڕێکخراوێکی ئازادیخوازانه‌وه . له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو ڕێبهستانهشدا ، واده‌رده‌که‌وێت ئه‌مه ئه‌وه‌یه که ده‌قاو ده‌ق زاپاتێستاکان ده‌یانویست دروستی بکه‌ن.
کۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی گوند:
ئه‌و جێگایانه‌ی که زاپاتێستاکان به ئاشکرا خۆیانیان تیادا ڕێکده‌خه‌ن و به‌ڕیوه‌یان ده‌به‌ن، لادێ و گونده‌کانن که خه‌ڵکه‌که‌شی زیاد له پێویست هه‌ژارن، کۆمۆنێتییه بچوکه‌کانی که پێكهاتوون له 12 بۆ 100 خێزان، نموونه‌کانن، که به ناچاریی له‌سه‌ر پارچه‌زه‌ویه‌ك، بێئه‌وه‌ی سوودمه‌ند بن له ئامراز و ماشێنه مۆدیرێنهکانی کشتوکاڵی ، دانراون.
هندێك له پیاوه‌کانی ئه‌م کۆمۆنێتیه له ده‌ره‌وه‌ی گوند، له شاره‌کانی که سه‌ر به ناوچه‌که‌ن هه‌تا به دووری سه‌ر سنوری ئه‌مه‌ریکا، له‌وێ کار ده‌که‌ن، له گونده‌کانی خۆیاندا ته‌نها وجوودێکی سیاسیانه که هه‌یه ئه‌ویش له که‌نیسه کاسۆلیکییه جیا جیاکانهوهیه سه‌باره‌ت به تیئۆلۆگی ڕزگاریخوازانە و خودی EZLN (سوپای زاپێتێستا بۆ ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی ، یاخود سوپای زاپێتێستای ڕزگاری نه‌ته‌وه‌یی) هه‌ن و چیدی نا.
دییز دێ ئابریل ،Diez de Abril، کۆمۆنێتییه‌کی نوێیه له‌و زه‌وییانه‌دا که له ساڵی 1995 دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا، پێکهێنرا، له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی که له پێش یاخیبووندا ڕۆیشتبوون له‌سه‌ری نیشتهجێبووبوون ، ئه‌وان پێشئه‌وه‌ی که ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن ، خۆیان له‌گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه، سه‌باره‌ت به زه‌وییه‌کان، به‌یه‌کدی ئاشناکردبوو، بڕیاریان دابوو که چۆن ئه‌م زهویییانه له نێوانی خۆیاندا دابه‌شبکه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش بڕیاریان دابوو که ئه‌و ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ی لێبنێن، ئه‌مه‌ش دوای 10/04/1919 کاتێك که زاپاتا تیرۆرکرا، ڕوویدا.’
کۆبوونه‌وه‌ی جهماوهییانهی هه‌فتانه له‌دوای گردبووه‌نه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه که له یهکشهماندایه، یاخود به‌شێكه له وه‌زیفه‌ی ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه ، ده‌کرێت و کراوه‌یه بۆ هه‌مووان که له سه‌روو 12 ساڵه‌وه‌ن بۆ قسه‌کردن و ده‌نگدان گه‌رچی ده‌نگدان زۆر ده‌گمه‌نه. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه بۆ چه‌ند کاژێرێك ده‌توانرێت درێژه‌ی پێبدرێت ، هه‌ر وه‌کو هه‌موو جاران پرس و کێشه عه‌مه‌لییه‌کان و لابه‌لاکردنه‌وه‌یان که په‌یوه‌ندیان به‌کارکردن له‌ناو کۆمۆنێتییه‌که یاخود سه‌رفیاتی پاره‌کانی کۆمۆنێتییهکهوه، هه‌یه، تاووتوێ ده‌کرێت. یه‌کێك له‌و لێدوان و مشتومڕه درێژانه‌ی که ده‌کرا، له‌سه‌ر ئه‌وه بوو که ئایا تراکتۆرێك بکڕرێت یاخود عه‌ره‌بانه‌یه‌کی گواستنه‌وه‌ی شمەک. گه‌ر پێویستیشیکرد ئه‌وه ڕه‌نگه دانیشتینی یا گردبوونه‌وه‌ی دیکه له هه‌فته‌که‌دا ،ده‌کرێت.
نێردراوه‌کان (وه‌فده‌کان) که به ‘به‌رپرسیاران’ ناوده‌برێن، بۆ یه‌کخستنی کاره‌کان له شوێنه دیاریکراوه‌کاندا، له گردبوونه‌وه‌که‌دا،هه‌ڵده‌بژێرێن. ئه‌م نێردراوانه بۆ کاتێکی دیاریکراو ( ساڵێك دوو ساڵ) دستبهکاردهبن گه‌ر هه‌ست به‌وه‌بکرێت که ئه‌مانه ‘ به گوێره‌ی وه‌لا و متمانه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیبژاردوون، به‌ڕێوه‌ناچن’ کاتێك که ( دروشمی زاپاتێستا بۆ ده‌ستڕۆیی ده‌درێت پێیان) قابیل به بانگردنهوه ده‌بن.
هه‌روه‌ها بۆکاره تایبه‌تییه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌که کاری هه‌ره‌وه‌زی ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه داده‌نرێن، سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که پێیان دهسپێررێن له به‌رامبه‌ر گردبوونه‌وه‌که دا، خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن ، جگه له کاره پێسپێرراوهکانیان سهربهخۆدهبن. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی Diez به‌شی زۆر جیاوازیان هه‌یه وه‌کو به‌شێك بۆ قاوه، هه‌نگوینی گاوگۆتاڵ، بێستان، نان ، دوورین و مریشك. هه‌ندێك له به‌رهه‌مه‌کانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بۆ ئه‌ندامه‌کانی خۆیان ده‌بن، زیاده‌که‌شی ده‌نێررێت بۆ سندوقی سێنته‌ری کۆمۆنێتییه‌که، که له لایه‌ن گردبوونه‌وه جهماوهرییهکهوه ، کۆنترۆڵکراوه.
. CCRI کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه:
CCRI، کۆمیته‌ی نهێنی شۆڕشگێڕانه، کۆمیته‌یه‌که که سه‌رکردایه‌تی سوپادهکات ، ئه‌م لیژنه‌یه (یا ڕاستتر ئه‌م لیژنانه، چونکه CCRI ی ده‌ڤه‌ریش هه‌یه) له نێردراوه‌کانی نێو کۆمۆنێتییه‌کان پێکهاتووه و له خۆشی‌دا هه‌یکه‌لێکی میللیته‌ری نییه.
ئه‌م کۆمیته‌یه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که توانای دانی ئه‌و بڕیارانه‌ی هه‌یه که کارایی خۆی له‌سه‌ر یهكبهیهکی کۆمۆنێتییه‌کان، داده‌نێت، بۆ نموونه، کاتێك که یه‌کێك له کۆمۆنێتییه‌کانی ده‌ڤه‌ری Morelia ویستی هه‌ر دوابه‌دوای یاخیبوونه‌که پارچه زه‌وییه‌ك داگیربکات، ده‌ستی به‌سه‌ردابگرێت ” کۆمیته‌ی شؤڕشگێڕی دانیشتوانه ئه‌سڵییه‌که‌ی ناوچه‌که، (CCRI) فه‌رمانی به‌و خه‌ڵکه دا، که ڕاوه‌ستن و چاوه‌ڕوانبن و پێشبینی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی زه‌ویه‌که له‌سه‌ر ئاستی ده‌ڤه‌ره‌که پاش وتووێژه‌که‌ی 1994بکه‌ن “.
ئه‌مه له خۆیدا گرفتێك نییه، ئهگهرکۆمیتهی نهێنی شؤڕشگێڕانه‌ی ناوچه‌که (CCRI) کۆمیته‌یه‌کی حه‌قیقی نێردراوه‌کان ( وه‌فده‌که) بێت، له زۆر حاڵه‌تی شۆڕشگێرانه‌دا پاشه‌کشه‌ی که‌رتێکی جه‌نگاوه‌ره‌کان باشتره نه‌با چالاکییه‌کی نه‌زۆك و نه‌گه‌یو ببێته مایه‌ی سه‌رکوتکردنی بزوتنه‌وه‌که. له‌م حاڵه‌ته‌دا من ڕه‌نگه هاوڕانهبم له‌گه‌ڵ بڕیاره‌که‌دا، به‌ڵام پرسیاره‌که ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕیاره چۆن دراوه و کێ داوێتی، ئایا خه‌ڵکی ناوچه‌که داویانه یاخود لیژنه‌یه‌كی نابه‌رپرسیار به‌ناوی ئه‌وانه‌وه ، بڕیاره‌که‌ی داوه؟
پاش مانگێك به‌دوای ڕاپه‌ڕیندا، ڕۆژنامه لیبراڵه‌که‌ی مه‌کسیك’La Jornada’ له دیمانه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نانه‌ی زاپاتێستاکان که له‌لایه‌ن هه‌ندێك له ئه‌ندامانیCCRI، ئه‌نجامدرابوو، یه‌کێك به‌ناوی Isacc ڕاڤه‌ی به‌رپرسیارێتی CCRI: کردووه و ده‌ڵێت:
“ئه‌گه‌ر خه‌ڵك وتیان هاوڕێیانێك که ئه‌ندامی CCRI هیچ شتێك ناکه‌ن و ئێمه ڕێز له خه‌ڵك ناگرین یا ئه‌وانه ناکه‌ین که خه‌ڵك پێمان ده‌ڵێن ، ئه‌و کاته خه‌ڵکی ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت که لامانبهرن….. هه‌ر به‌هه‌مان شێوه گه‌ر هه‌ندێك له ئه‌ندامانی CCRI کاره‌کانیان به‌جێنه‌هێنن، گه‌ر ڕێزیان بۆ خه‌ڵکی نه‌بێت، که‌واته هاوڕێیان ئه‌مه شوێنی ئێوه نییه و لێمان ببورن ده‌بێت خه‌ڵکی دیکه بخه‌ینه جێگاتان”.
ڕاوێژکردن:
له‌گه‌ڵ ئه‌و دهستڕۆییهی CCRI هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نییه ، که بڕیاره گرنگ و مه‌زنه‌کانی وه‌کو جه‌نگ و ئاشتی بدا، ئاوا بڕیاردانێك سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه ده‌بێت له ڕێگای ‘ڕاوێژکردنه‌وه ‘ بکرێت ، به ڕیفرۆندهم به‌ڵام به لیدوان و مشتومڕێکی چڕوپڕه‌وه له هه‌ر کۆمۆنێتییهکدا که چه‌قی پرۆسه‌که‌یه وه‌کو خودی ده‌نگدانه‌که خۆی. ئه‌مه‌ش مانگانێك ده‌خایه‌نێ و هۆکارێکی گه‌وره‌شه بۆ توڕه‌بوونی حکومه‌تی مه‌کسیکۆ، که ئه‌و هه‌میشه وه‌ڵامی پێشنیازه‌کانی یه‌کسه‌ر یاخود له چه‌ند ڕۆژێکدا ، ده‌وێت.
له یه‌کێك له ڕاگه‌یاندنه‌کانی EZLN ڕاڤه‌ی پرۆسه‌ی ڕاوێژکارییهك ئاواده‌کات:
“له هه‌موو کۆمۆنێتییه‌کان و کۆمونەکاندا له‌و شوێنانه‌ی که ئه‌ندامانی EZLN لێ‌بوو ڕاوێژکردن، ئه‌نجامدرا، توێژینه‌وه‌کان ، ڕاڤه‌کردن و شیکرندهوه هه‌روه‌ها لێدوان سه‌باره‌ت به گرێبه‌سته‌کانی ئاشتی، له گردبوونه‌وه دیمۆکراسییه کاندا ، قسه‌ی لێ‌کرا و هه‌ڵبژاردنیش ڕاسته‌وخۆ و ئازاد و دیمۆکراتیانه، بوو.
دوای ده‌نگدانه‌که ڕاپۆرته فه‌رمییه‌کانی ئه‌نجامی گردبوونه‌وه‌کان ئاماده‌کران، ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ش به ده‌قیقی بهروار و شوێنی گردبوونه‌وه‌که، ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی که به‌شدارییان کردووه (پیاو، ژن و منداڵانی ته‌مه‌ن له سه‌رو 12 ساڵه‌وه) ڕاکان و خاڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی که مشتومڕیان له‌سه‌ر کراون له‌ته‌ك ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان داوه، له‌م ڕاپۆرتانه‌دا هاتوون.
به‌م شێوه فراوانه‌ی که چاودێره‌کان بینیویانه و که ڕاوێژکردن کراوه و به من وتراوه ، ئا له‌م جۆره ڕاوێژکردنانهبوو که بڕیاردرا که به‌رخۆدانه‌که‌ی1994 به‌ڕێوه‌بچێت. ساڵێك پێشتر مارکۆس و کۆمانده‌ی سوپا ئه‌و ئامادهبوونهیان به‌رچاوگرت، له‌و کاته‌وه‌ش ڕاوێژکردنهکان بڕیاری ده‌ستپێکردنی لێدوانی له‌گه‌ڵ حکومه‌ت کرد تاکو ڕێکه‌وتنه‌که‌ی San Andres قبوڵبکات، دواتریش کشانه‌وه‌ی لێدوان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، ڕاگیرا هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ئه‌وانه‌ی که له ئێستادا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر نیشاندراون (موافه‌قه‌ت کراون) ، ده‌یکات.
ئه‌نجومه‌نه‌کان:
ئه‌م هه‌یکه‌له دهڤهرییانه وا کڵێشه کێشراون که بڕیاره گرنگه‌کانی وه‌کو پرسی شه‌ڕ و ئاشتی، بده‌ن. به‌هه‌رحاڵ ئاشکرایه که کۆبوونه‌وه فراوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت زۆر دوورن له لابه‌لاکردنه‌وه‌ی پرسه بچوکه‌کانیش، هه‌روه‌ها یاخیبووانیش، واتهکۆمۆنێتییهکانی زاپاتێستا، هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی مه‌کسیك، هه‌تا له تۆمارکردنی ناوی له دایكبووان و مردووانیش، ڕه‌تده‌که‌نه‌وه .
گرفتی فیعلی، تهنسیقکردنی نێوانی کۆمۆنێتییهکانه که ئه‌نجوومه‌نه‌کانی ده‌ڤه‌ره‌که‌ی پێێکهێنابوو که ناسرابوون به شاره‌وانییه سه‌ربه‌خۆکان (ئۆتۆنۆمی)، بۆ نموونه 100 کۆمۆنێتی شاره‌وانییه‌کی سه‌ربه‌خۆیان به‌ناوی ئه‌نارکیسته مهکسیکۆیهکهوه ، Ricardo Flores Magon ناونا ، هه‌روه‌ها Libertad Tierray که له سه‌ر سنووری گواتهمیلایه شاره‌وانییه‌کی دیکه‌ی سه‌ربه‌خۆیه و له 120 کۆمۆنێتیی، پێکدهێت.
” له‌ناو خودی هه‌یکه‌له‌کانی شاره‌وانییه نوێیه‌که‌دا که دروستکرابوو، کۆمۆنێتیه‌کان ناوی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان به‌ناوی کۆمۆنێتی مامۆستایان، په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی داننیشتوانی شوێنه‌که، په‌ڕله‌مانی دانیشتووانه ئه‌سڵییه‌کان ناوده‌نا و یاسا تایبه‌تییه‌کانی خۆیانیان له‌سه‌ر بناخه‌ی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی و جێندەریی له نێوانی دانیشتوانانی ئیتنیك کۆمۆنێتییه جیاوازه‌کاندا، ڕێکده‌خست “
ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی ناحکومی (NGO) له ورده‌کاری هه‌وڵه‌کانی حکومه‌ت بۆ وردووخاشکردنی کۆمۆنێتییه‌کان، ڕاڤه‌ی چونێتی ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی کۆمۆنێتییه‌کان،ئاوا ده‌کات و ده‌ڵێت:
کۆمۆنێتییه‌کانی ناوچه‌ی دانیشتوانه ئه‌سڵییه‌که یاخود خه‌ڵکانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره له گردبوونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌ندامه‌کانیدا ، ئه‌وانن کهبڕیاردهدهن ئایا سه‌ر به شاره‌وانییه ئازاده‌کان ده‌بن یا نا…..ئه‌وه کۆمۆنێتییهکانن که نوێنه‌ره‌کانیان بۆ ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه ئازاده‌کان که ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر شاره‌وانییه‌که‌دا هه‌یه ، هه‌ڵده‌بژێرێن. هه‌ر نوێنه‌رێك که بۆ هه‌ر ئیداره‌ی ده‌ڤه‌رێك له چوارچێوه‌ی شاره‌وانییه ئازاده‌کاندا ( ئۆتۆنۆمی) هه‌ڵده‌بژێررێت، گه‌ر به ته‌واوی بڕیاره‌کان وده‌سه‌ڵاته‌کانی کۆمۆنێتییه‌که به‌جێنه‌هێنن ، ڕه‌نگه له‌وێ بجوڵێنرێن….ئه‌وانه‌ی که هه‌ڵده‌بژێرێن بۆئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌که ، مووچه بۆ ئه‌و کاره وه‌رناگرن، گه‌رچی تێچونی (مه‌سره‌فی) ئه‌نجامدانی کاره‌کانی ئه‌نجومه‌ن، که له‌لایه‌ن هه‌مان کۆمۆنێتییه‌کانه‌وه که داوای ئاماده‌بوونیان لێده‌کات، له ڕێگای هاریکاری نێو ئه‌ندامه‌کانه‌وه ، بۆیان ده‌گێڕنه‌وه. له هه‌ندێك حاڵه‌تیشدا بڕێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌که که کار له کێڵگه‌کاندا ده‌که‌ن، هاوکارییان له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش ده‌توانن خۆیان بۆ کاروباری ئه‌نجومه‌نه‌که ته‌رخان بکه‌ن و پێویست ناکات بچنه‌وه سه‌ر کێڵگه‌کان.
ئاشکرایه که ئه‌م هه‌یکه‌لانه زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌نارکیزم یا له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ سەندیکاله شۆڕشگێڕه‌کاندا، دێنه‌وه، که تۆڕێکن و ده‌سه‌ڵات و بانگه‌واز له‌وێدا هه‌ن، گه‌رچی ئه‌م هه‌یکه‌لانه به هۆشمه‌ندی ئه‌نارکیستانه نین، به‌ڵکو تێکه‌ڵه‌یه‌که له پراکتیزه‌ی خه‌ڵکه ئه‌سڵییه‌کانی ئه‌وێ و مارکسیزم و زانستی تیئۆلۆگی ئازادیخواز ، له‌وێ، که ئه‌مه‌ش نابێت ڕێگرمان بێت له کۆمه‌ك و هاوکاریکردنیان.
له هه‌مووش گرنگتر ئه‌سڵی ئه‌مان هه‌رچییه‌ك بێت، ئه‌مان مۆدێلێکی هه‌نووکه‌یی بۆ هه‌ندێك له‌وانه‌ی که ئێمه پراکتیکانه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌که‌ین، ده‌خه‌نه به‌رده‌ست.
چاپاسا که ناوچه‌یه‌کی زۆر هه‌ژار و په‌راوێزخراوه، ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌که که پێكهاته ئازاده‌کان له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا خراپ‌دا و له ناوه‌ڕاستی شوێنێك که چڕی دانیشتوانی خه‌ڵکه‌که‌ی نزمه له جه‌رگه‌ی جه‌نگێکی له‌سه‌رخۆدایه ، ته‌نیا ده‌توانن لاوازانه په‌ره‌بسێنن، به‌های خۆیان بیسه‌لمێنن
خاڵه پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤه‌کانی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ:
خاڵه پۆزه‌تیڤه‌کان: دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ زۆربه‌ی وه‌خت کارێکی خێرایه و ڕێگایه‌کی گونجاوه بۆ گروپه‌کان له گه‌یشتن به بڕیاره‌کانیان. نماییشی ڕاستەوخۆ ناسراوه به‌وه‌ی که ڕێگایه‌که بۆ ده‌رئه‌نجامگیری له گه‌یشتن به بڕیاره‌کان که پێچه‌وانه‌ی پرۆسێسێکی ئاراستەکراوه بۆ کار لەسەرکردن. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ڕه‌چاوکراوه که میتۆدێکی زۆر گونجێنراوه (مهرینه) له گه‌یشتن به بڕیاره‌کان که بۆ شوێن و جێگایه‌کی فراوانی جیا جیا ده‌ستده‌دات.
خاڵه نێگه‌تیڤه‌کانی: هه‌ندێك که‌س هەندێك کڵێشه‌ی (فۆرم) دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئاوا ده‌بینن، که زۆر کاران و سه‌ره‌نجامێکی باش و به‌جێ دهدەنه ده‌ست، به‌ڵام سەرەنجامی مەبەستە، نەك تەواوەتی پرۆسێسەکە، هه‌ندێکی دیکه‌ش به‌کارهێنانی” یاسای زۆربه”ی ده‌نگ، وه‌کو له چه‌ند فۆرمێکی دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆدا، هه‌یه، به‌وه لەبهرچاودهگرن که به‌که‌مگرتنی یه‌کسانییه له پرۆسه‌ی بڕیاری ده‌نگدانی گروپه‌که‌دا.
په‌ڕله‌مان یا دیمۆکراسی؟
به‌درێژایی مێژوو هه‌میشه ئایدیایه‌کی جێگره‌وه (ئەڵتەرناتیڤ) له دیمۆکراسی-دا هه‌بووه.، که ئه‌ویش ئایدیای دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بووه، که له کومونی پاریس له سالی 1871 دا ده‌رکه‌وت، هه‌روه‌ها له (ڕوسیا)ش له سه‌ره‌تای سه‌رده‌می شۆڕشدا، له‌وێش ده‌رکه‌وته‌وه ، دیسانه‌وه له ئیسپانیا له نێوانی ساڵی 1936 -1937 له بوارێکی زۆر فراواندا،خرایه‌وه کار. ئه‌م شێوه دیمۆکراتییه زۆربه‌ی وه‌خت ڕێگایه‌ك بووه که کرێکاران له مانگرتنه‌کانیاندا به‌کاریان هێناوه، میتۆدێکه زیاتر خۆبه‌خۆییه (عه‌فه‌وی) کاتێك که خه‌ڵکی ڕووبه‌ڕووی ده‌وڵه‌ت یاخود به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان ده‌بنه‌وه، به‌کارده‌هێنرێت. دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ ئه‌و دیمۆکراسییهیه ، که ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یخوازن و پێی لهسهردادهگرن.:
دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ له چه‌ند ڕوویه‌کی گرنگه‌وه له دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری، جیاوازه، له‌وانه:.
- دەمۆکراسی ڕاستەوخۆ ئەوەندەی لەبارەی ‘پەسەندکردنی’ بیرۆکەکانەوەیه، بە ھەمان ڕادەش لەپێناو ‘گەشەپێدانی’ بیرۆکەکانە. لە دیمۆکراسی پارلەمانیدا ھەرگیز لەبارەی بیرۆکەکانەوە پرسیار لە خەڵکی ناکرێت، تەنیا لەبارەی ‘پەسەندکردن’ یا ‘پەسەندنەکردن’ی ئەو بیرۆکانەوە پرسیاریان لێ دەکرێت، کە پێشیان دانراون.
لەو بارەوە دیمۆکراسی ڕاستەوخۆ بەتەواوی جیاوازە. دیمۆکراسی راستەوخۆ بەم بنەما کاتوارییە پشتئەستوورە خەڵکی بەخۆی باشتر لەدوای پرسەکانی خۆی دەبێت. ئێمە پێویستمان بە شارەزایان نییە تاکو پێمان بڵێن چۆن شوێنەکانی کار و ژیانمان بەرێوەبەرین. ئەنارکیستەکان پێداگریی لەسەر ئەوە دەکەن کە ئێمە بەخۆمان بۆ ئەنجامدانی ئەوە زۆر بەتواناین. گشت ئەو شتانەی کە ئێمە پێویستمانن، تەنیا سەرچاوەکان و مافی ئەنجامدانیانه. دیمۆکراسی ڕاستەخۆ شێوازە میتۆدە.
- دیمۆکراسی راستەوخۆ بە بنەمای نوێنەرایەتی پشتئەستوورە نەک جێگریی. جیاوازیی یەکلاکەرەوە لەنێوان نوێنەرایەتی و جێگریی ئەوەیە کە نێردراوان تەنیا بۆ ئەنجامدانی بڕیارگەلێکی دیاریکراو ھەڵبژێردراون، نێردراوان ( وه‌کو MPs و TDs ) مافی گۆڕینی بڕیارێکیان نییە کە پێشتر لەلایەن کۆمەڵەی (ئەنجومەنی- شورای) خەڵکەوە دراوە. نێردراوان (بەپێچەوانەی جێگرانەوە)، ئەگەر ئەو ئەرکە دیاریکراوه‌ی کە خراوەتە ئەستۆیان ئەنجامنەدهن، ئەوا دەستبەجێ دەتوانرێت ئاگاداربکرێنەوە و نوێنەرایەتییەکەیان لێبسەندرێتەوە.
- دێمۆکراسی راستەوخۆ بەو ڕادەی لەبارەی شوێنی کارەوەیە، بە ھەمان ڕادەش لەبارەی شوێنی ژیانەوەیە، نێو کۆمۆنێتییه‌که. لە دێمۆکراسی پارلەمانیدا شوێنی کار پارێزەری دێمۆکراسییە (پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کە کرێکاران لە رێگەی سەندیکاوە بەدەستیانھێناون). لە دێمۆکراسی راستەوخۆدا خستنەگەر و سەرپەرشتی کارگەیەک، ئۆفیسێك، کێڵگەیەک یا نووسینگەیەک لە رێگەی کۆبوونەوەی گشتی کرێکارانەوە ئەنجامدەدرێت. هه‌ر ئه‌م کۆبونه‌وانه‌ن که بڕیار له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی سه‌رکار، ده‌دات و به‌ڕیوه‌به‌ره نوێیه‌کان هه‌ڵده‌بژێرن و بانگیشیان ده‌کاته‌وه و کار و کردنی کاره‌کان ڕێکده‌خه‌ن ھەرئاوا ھەڵبژاردنی کەسەکان (وەک نوێنەر) بە رەزامەندیی ئەوانەی دەوروبەریان لە شوێنی کار و ژیانی نێو کۆمۆنێتییه‌که، لەتەکیاندا، ده‌کرێت. هه‌روه‌ها رێکخراوی ھەرێمی لەلایەن فێدراسۆنەکانی شوێنی کارەوە بەبەکاربردنی پێکھاتەی نوێنەرایەتی پێکدێت.
ئایا ئه‌م فۆرمه له دیمۆکراسی ده‌توانرێت کاری پێبکرێت و گه‌ر کرا چۆن ده‌بێت؟ وه‌کو پێشتر ئاماژه‌ی پێکرا ئیسپانیا یه‌کێکه له باشترین نموونه‌کان که بهرچاومانخرا و ده‌ریخست که تا چه‌ندێك ده‌توانین بۆ ڕێکخستنی کۆمه‌ڵ ئه‌م شێوه نوێیه به‌کاربهێنین. هه‌ره‌وه‌زییه‌کانی که له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له نێوانی 1936-1937 دا دروستکران شێوه‌یه‌کی به‌رزی دیمۆکراتیانه بوون، هاوکاتیش ئه‌وه‌یان نیشاندا که چ توانستێکی شاراوه‌مان هه‌یه، گه‌ر ئێمه له ڕێگر و به‌سته‌کانی کاپیتاڵیزم، ئازادبین. به ئاشکرا ده‌رده‌که‌وێت ده‌بێت قسه‌ی خۆمانمان هه‌بێت، ( گه‌رچی ئه‌مه له‌ژێر سایه‌ی کاپیتاڵیزمدا مه‌حاڵه) سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی که ده‌یکه‌ین و چۆنی ده‌که‌ین و که‌یی و له چ ڕێگایه‌که‌وه ده‌یکه‌ین. کاتێكیش که ئه‌م مافانه‌مان هه‌بێت جۆرایه‌تی ( نه‌وعیه‌ت) و سروشتی کاره‌کانمان زۆر به مه‌زنی ده‌گۆڕێت، – ئه‌مه‌ش یه‌کێك بوو له‌و شتانه‌ی که له ئیسپانیا به‌ده‌ستهێنرا. دیمۆکراسییه‌ت و کار هه‌میشه ده‌بێت له‌شانی یه‌که‌وه بڕۆن و به‌یه‌که‌وه بن- ده‌ریشکه‌وتووه ئه‌مه یه‌کێكه له فه‌شه‌له‌کانی دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری که هیچ وه‌ختێك ، ئه‌مه نه‌بووه و ده‌رنه‌که‌وتووه، له‌وه‌ش ناکات هه‌رگیز ڕووبدات – هۆکاره‌که‌شی ئه‌وه‌یه که هه‌ڕه‌شه‌یه‌که بۆ کاپیتاڵیزم و به‌ند و یاساکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان.
***
شۆڕشی ئیسپانی له سالی 1936 ڕویدا و به قورسیش که‌وته ژێر کارایی و هه‌ژموونی ئایدیای ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه ، شۆڕشێك بوو به قه‌واره‌یه‌کی گه‌وره و له بوارێکی فراواندا بێ هیچ دوودڵییه‌ك شۆڕشێکی فراوانی کرێکاران بوو له چه‌رخی بیسته‌م دا، به‌تایبه‌ت تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که کۆمه‌ڵی ئیسپانی گۆڕی.
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی شۆڕشی ئیسپانی ئه‌وه بوو که دیمۆکراتی بوو، لایه‌نێکی ئه‌مه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی مه‌یلی سروشتی شۆڕشه جه‌ماوه‌رییه‌کان، بوو، به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی فراوانی هه‌ژموونی ئایدیاکانی ئه‌نارکیستی بوون، که ده‌ستپێشکه‌ری کرد له بایه‌خدان به پله‌ی یه‌که‌م (ئهسبهقیهتدان) به به‌شداریکردن و گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌رییانه له خه‌باتکردن دژی کاپیتاڵیزمی ئیسپانی.
بیرۆکە ئەنارکیستییەکان له ده‌سته‌واژه‌ی پرنسپڵی ‘ئامرازه‌کان و ئامانجه‌کان’ دا خۆی دروستکردووه ، باوه‌ڕمان وایه ئامرازه‌کانی که به‌کاریده‌هێنین، هه‌لومه‌رجه‌کانی یا حاڵه‌تی ئامانجه‌کانمان که به‌ده‌ستیان ده‌هێنین، دیاریده‌کات . ئه‌نارکیسته‌کان ده‌یانه‌وێت کۆمه‌ڵێکی کرێکاریی ئازاد و دێمۆکراتیك دروستبکه‌ن، بۆ ئه‌م سه‌ره‌نجامه‌ش ئه‌وان میتۆده‌کانی که ئه‌م کۆمه‌ڵه دروستده‌که‌ن له‌ناو خودی ئه‌و تێکۆشانه‌ی که گۆڕانکارییه‌کان ده‌کات ، به‌کارده‌هێنن. بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران له ئیسپانیا، به‌شێکی به‌هۆی چالاکی ئهنارکیستیانهوه ، بوو، که هه‌ژموونێکی به‌هێزی پراکتیزه‌کردنی دیمۆکراسیی هه‌بوو، ئەوەش ئامانجێکی هوشیارانە بوو.
شێوازی تێکۆشانی ئه‌نارکیستیانه په‌ره‌دانه به‌خودی چالاکی خۆیی و متمانه به‌خۆبوونی چینی کرێکارانه، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره‌شه که ئه‌نارکیسته‌کان دژی هه‌موو به‌شداریکردنێکی ‘ ڕێگای پهڕلهمانتارین به‌ره‌و سۆشیالزم’. چالاکی په‌ڕله‌مانته‌ری و’که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردن’ – له ئیساپانیا وه‌کو شوێنه‌کانی دیکه – ڕۆڵی ناکارایی (پاسیڤانه) کرێکارانیان ته‌شه‌نه پێده‌دا و هانی خه‌ڵکیان ده‌دا که باوه‌ڕ به‌وه بهێنن’ که‌سێکی دیکه’ سۆشیالیزم به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئه‌نارکیسته‌کان له بناغه‌دا دژایه‌تی ئه‌م بیر‌و بۆچونه ده‌که‌ن. ئێمه ده‌زانین و ‘مێژوش ئه‌و سه‌رنجه‌ی سه‌لماندووه’ که ڕزگاری کرێکاران ته‌نها له ڕێگه‌ی خۆیانه‌وه ده‌بێت’.
میتۆده‌کانی که له ئیسپانیا له‌لایه‌ن ئه‌نارکیسته‌کانه‌وه به‌کارهێنراون هۆشمه‌ند و بیرلێکراوه و دیراسه‌کراو بوون، هه‌ر وه‌کو چۆن کاتی خۆی پهیوهستدارو به بایهخبوون ، ئێستاش هه‌ر ئاوایه. له هه‌ره میتۆده سه‌ره‌کییه‌کانیش، ئه‌مانه‌ن:
- چالاکی ڕاسته‌وخۆ وه‌کو ئامرازێك بۆ لابه‌لاکردنه‌وه‌ی کێشه‌کان له‌گه‌ڵ حکومه‌ت و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکاریشدا، جه‌ختی له‌سه‌ر کراوه‌ته‌وه. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشانداوه که چالاکی ڕاسته‌وخۆ یه‌که‌م: زۆر کاریگه‌ره و ( که زۆربه‌ی جار ده‌توانێت تا سه‌ر ڕه‌گوڕیشه‌ی گرفته‌کان بڕوات) دووهه‌میش: متمانه به‌خۆبوونی ئه‌وانه‌ی که خه‌باتده‌که‌ن، زیاد ده‌کات، له پراکتیکدا ئه‌و توانست و هێزه نیشانده‌دات که ( وه‌کو لیژنه‌یه‌کی بەکۆمەڵیی) هه‌یانه.
- گردبووهنهوهکانی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌ناو سەندیکا (نقابه) ئه‌نارکیستییه‌کاندا له گه‌یشتن به بڕیاره‌کان، میتۆدێکی بناخه‌یی بوون. ئه‌نارکیسته‌کان ئه‌وه‌یان نیشاندا که کرێکاران له شوێنه‌کانی سه‌رکاردا زۆر به‌هێزن، ئه‌مه‌ش ئه‌و شوێنه‌یه که ده‌بێت خۆمانی تیادا ڕێکبخه‌ین. هه‌روه‌ها ئه‌و شوێنه‌شه که هه‌میشه ده‌بێت دیمۆکراسی تیادا بهجیبهێنین دژی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کانی سه‌رکار، نه‌ك له‌گه‌ڵیاندا.
- ئه‌نارکیسته‌کان وه‌کو ڕێگایه‌ك نوێنەرایەتییان، نه‌ك جێگرییان،سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ی که ویستویانه بکرێت، به‌کارهێناوه، هه‌روه‌ها ئه‌نارکیسته‌کان به‌های کارایی و گرنگی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌کانی خه‌ڵكیان که له شێوه‌ی لیژانی به‌رفراواندا، بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئامانجه‌کانیان،بووه، زانیوه. له دیمۆکراسیدا کارێکی سروشتیییه که ده‌ستنیشانی خه‌ڵکانێك بۆ کردنی چه‌ند شتێکی دیاریکراو، بکه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌شکردنێکی زیندووانه‌ی کاره که ده‌بێت بکرێت. به‌ڵام ئه‌م ده‌ستنیشانکردنه ده‌بێت له‌سه‌ر بناخه‌ی نوێنەری بێت نه‌ك جێگریی. نوێنەریی، پێچه‌وانه‌ی جێگریی، ملکه‌چی یا شیاوی بانگکردنهوهیه (گه‌ر ئه‌وه نه‌که‌ن که له‌لایه‌ن گردبوونه‌وه‌که‌وه پێیانڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌توانرێت له ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان ڕووتبکرێنه‌وه و کاره‌کانیشیان پێچه‌وانه بکرێنه‌وه) ئه‌م بیرۆکەی نوێنەری، پارێزگاری و به‌رگریی له به‌هێزی ئه‌و بڕیاره ده‌کات که له‌سه‌ر ئاستی گردبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که، پێیگه‌یشتوون.
- ئه‌نتی پهڕلهمانتارێت[دژە-پارلەمانتاریسم / پارلەمانتاریی]:
ئه‌نارکیسته‌کان چالاکانه که‌مپه‌ینیان دژی به‌کارهێنانی په‌ڕله‌مانی ئیسپانی ده‌کرد. ئه‌وان ئەوەیان مشتومڕدەکرد، که لایه‌نه جیاوازه‌کان له سۆشیالیسته‌کان و پارته کۆمۆنیسته‌کانی ئیسپانیا گۆڕانکاری سه‌ره‌کی ناهێنن ، ئه‌نارکیسته‌کان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرده‌وه که ته‌نها کرێکاران خۆیان ده‌توانن ئه‌وه بکه‌ن. هه‌ر به‌و هۆکاره‌ش ئه‌نارکیسته‌کان به‌شداریکردنی پرۆسه‌ی په‌ڕله‌مانتاریی ئیسپانیان، ڕه‌تده‌کرده‌وه، چونکه ئه‌وان باوه‌ڕیان وابوو ئه‌م پرۆسه‌یه ئامانجه ‘ شۆڕشگێڕییه‌که’ بە لاڕێدا دەبات و هه‌تا سازشیشی پێده‌کات. ئه‌نتی په‌ڕله‌مانتاریی به‌شێکی گه‌وره‌ی بزوتنه‌وه‌ی دیمۆکراسی بووه له ئیسپانیا.
ستراتیجییه‌تی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ لای ئه‌نارکیسته‌کان له ئیسپانیا به دروستکردنی یەکێتی سیندیکالیستیCNT له 1910دا کۆنکرێتکرابوو. سیندیکالیزم هه‌وڵێك بوو بۆ به‌رده‌ستخستنی په‌یوه‌ندییه‌ك ( بەستەرێك) له‌نێوانی بزووتنه‌وه فراوانه ئهنارکیستییهکهدا له‌گه‌ڵ کرێکاران له شوێنی کارکردنیاندا، ئه‌مانه‌ش ئایدیایه‌کی ساده بوون، که له لای هه‌موو کرێکارانی نێو یه‌ك نقابه‌ی [سیندیکا] گه‌وره، ده‌سوڕانه‌وه، که هه‌موو که‌سانی شوێنی سه‌ر کاره‌که پهیوهندییاندهکرد. هه‌روه‌ها هه‌موو له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که له‌سه‌ر کاری دیکه بوون له هه‌مان ناوچه‌دا ، له په‌یوه‌ندیدا ده‌بوون، به‌و شێوه‌یه‌ش فیدراسیوێنی ناوچه‌که، دروستده‌کرا .نێردراوه‌کان (نوێنەرەکان) لێره‌وه هه‌نگاویان به‌ره‌و فیدراسیوێنهکانی ده‌ڤه‌ره‌که ده‌نا، که دواتر له فیدراسیوێنی سەرتاسەری-دا، یه‌کیانده‌گرته‌وه .هه‌موو نێردراوه‌کانی (نوێنەرەکانی)CNT هه‌ڵده‌بژێران و قابیلیش به بانگکردنه‌وه بوون، ده‌سه‌ڵاتێکی ئاشکراو ڕوونیان ده‌درایه ، ئه‌گه‌ر به‌خراپی به‌ڕێیان بکردایه( واته خزمه‌تی په‌یامه‌که‌ی نه‌کردایه) ده‌توانرا به‌نێردراوی (نوێنەری) نوێ، شوێنیان بگیردرێته‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی ته‌شه‌نه‌کردنی بیرۆکراسی له‌ڕیزه‌کانی به‌رپرسیارێتی ئه‌و که‌سانه‌ی که تەواوماوە [فولتایم]کاریانده‌کرد بوه‌ستێنرێت، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درا. بۆ ئه‌مه‌ش ته‌نها یه‌ك که‌سی تەواوماوە [فولتایمی] فه‌رمی له هه‌موو CNT دا هه‌بوو، کاره‌کانی نقابه [سیندیکا] هه‌تا بتوانرایه له کاته‌کانی کارکردن‌دا ده‌کران، ئه‌گه‌ر نهشتوانرایه، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ساته‌کانی کار، ده‌کران، ئه‌مه‌ش دڵنیایی ئه‌وه‌ی ده‌کرده‌وه که که‌سه‌کانی که به فه‌رمی کاری نقابیانه [سیندیکالیستانە/ سیندیکاییانە]یان ده‌کرد ، له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ کارگه‌راندا، بمێننه‌وه.
نقابه‌ی یەکێتی سیندیکای نیشتمانیCNT له‌سه‌رده‌می دروستبوونیییهوه، به به‌رده‌وامی له گه‌شه‌کردندا بووه، له‌گه‌ڵ ڕوودانی جه‌نگی ئه‌هلی ساڵی 1936 ئه‌و خاوه‌نی نزیکه‌ی دوو ملیۆن ئه‌ندام بووه، شوێنی به‌هێزی ئه‌و کاته‌لۆنیا و ئه‌نده‌لوسیا بوون، هه‌روه‌ها خه‌ڵکێكی زۆریش له گالیسیا، ئاستۆریاس، لێڤانت و مەدریدGalicia, Asturias, Levant, Saragossa and Madrid دوایان که‌وتبوون. چه‌قی هێزی ئه‌وان له‌ناو کرێکارانی ڕستن و چنین تانوپۆ و بیناسازی و ته‌خته و دارتاشی و هه‌روه‌ها له‌ناو کرێکارانی کێڵگه و کشتیاریدا، بوو. له‌به‌ر ئه‌وه‌یCNT مژده‌ده‌ری شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی بوو ڕووبه‌ڕووی سه‌رکوتکردنێکی سه‌خت، نه‌ك هه‌ر له‌لایه‌ن نیمچه دیکتاتۆریییەکهوه ده‌بووه‌وە، که‌فه‌رمانڕه‌وایی ئیسپانیای تاکو ساڵی 1931 ده‌کرد ، به‌ڵکو حکومه‌ته ڕیفۆرمیستهکانیش دوای هه‌مان شێوازی سه‌رکوتکردن،که‌وتبوون. به‌تایبه‌تی حکومه‌تی به‌ره‌ی جه‌ماوه‌ری و له‌ته‌ك سۆشیالدیمۆکراتدا و لایه‌نگره‌کانی ستالین هیچ بهزهیییهکیان به‌رامبه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیسته‌کان، نیشاننه‌ده‌دا ، ئه‌مه کاری هه‌ر هه‌موویان به سۆشیالدیمۆکراتهکانیشهوه، بوو.
شۆڕشی ئیسپانیا که له مانگی ته‌موزی 1936دا ڕوویدا، وه‌کو وه‌ڵامێکی سه‌ره‌تایی بۆ ئه‌و هه‌وڵه کوده‌تا سه‌ربازییه بوو، که له‌لایه‌ن جهنڕاڵفرانکۆ سه‌رکردایه‌تی، ده‌کرا. وه‌ڵامی ئه‌م کوده‌تایه‌ش له هه‌قه‌تدا له شوێنه‌کانی وه‌کو کاته‌لۆنیا و ئاراگۆن و له زۆر شوێنی دیکه‌دا که قه‌ڵای ئه‌نارکیسته‌کان بوون وه‌کو هێزێك، به‌ره‌نجام و به‌رگرتنی ساڵانێکی چالاکی ڕاسته‌وخۆ و دیمۆکراسی ڕاسته‌وخۆ بوون له بزوتنه‌وه‌ی کرێکارانی ئیسپانیادا. هه‌ر به ڕوودانی کوده‌تاکه یه‌کسه‌ر بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌رییه‌که جووڵا و به‌ره‌نگار و ڕووبه‌ڕووی فاشسته‌کان بووه‌وه، ئه‌ویش به‌ده‌ر له‌بیری دروستکردنه‌وه‌ی ‘ دیمۆکراسی په‌ڕله‌مانتاری’ ، به‌ڵکو ده‌ستیکرد به به بیناکردنی کۆمه‌ڵێکی نوێی دێمۆکراتیك.
له كێشه‌ی زه‌ویدا:
به هه‌ره‌وه‌زیکردنی زه‌وییه‌کان به شێوه‌یه‌کی فراوان به‌رده‌وامبوون، نزیکه‌ی سێیه‌كی ( 1 له‌سه‌ر 3) هه‌موو زه‌وییه‌کان له ناوچه‌ی کۆمارییدا(ئه‌و ناوچه‌یه‌یه که له لایه‌ن هێزی ئه‌نتی فاشسته‌وه کۆنترۆڵکرابوو) ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوون، له سهرپانتایی ئه‌م زهوییهیانهشدا له پێنج بۆ حەوت ملیۆن جوتیار کاریان تیادادهکرد . شوێنی هه‌ره گه‌وره ئه‌راگۆن بوو که 450 هه‌ره‌وه‌زی، تیادابوو، به‌شی خۆرهه‌ڵات ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وروبه‌ری ڤالێنسیا) 900 هه‌ره‌وه‌زی قشتالة ( ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ده‌وره‌ی مه‌دریدی داوه ) کە 300 هەرەوەزیی تیادابوون. نه‌ك ته‌نها زه‌وییه‌کان هەرەوەزییکران، به‌ڵکو له گونده‌کانیشدا کارگه‌ی بچوك بچوك دروستکرابوون، تاکو خه‌ڵکانی دهستڕهنگینی ناوچه‌که ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کەرەستەی نێوماڵ و شتی دیکه به‌رهه‌م بهێنن. به هه‌مان شێوه‌ش نانه‌واخانه، قه‌سابخانه ، سه‌رتاشخانه زۆری دیکه له‌وانه بڕیاردرا که بکرێنە هەرەوەزیی.
هەرەوەزییبوونەوە خۆبه‌خشانه بوو ئه‌مه‌ش زۆر جیاواز بوو له‌وانه‌ی که ستالین به‌زۆره‌ملێ له ڕوسیا دروستیده‌کردن، بۆ ئه‌مه‌ش بانگی خه‌ڵکی گوند بۆ کۆبوونه‌وه ده‌کرا( زۆربه‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان له گوندێکی دیاریکراودا چه‌قیان به‌ستبو) ئاماده‌بووانی کۆبوونه‌وه‌که ڕازیدهبوون له‌سه‌ر ئه‌و شتانه‌ی که هه‌یانبوو ، وه‌کو، ئامراز و کەرەستە، ئاژاڵ و زه‌وی له‌گه‌ڵ زه‌وییه‌کانی دیکه‌ی که له خاوه‌نزه‌وییه گه‌وره‌کان سەندرابوونەوە، بیانکه‌نه موڵکی هه‌موان. زه‌وییه‌کانیش پەسەندانە دابه‌شده‌کران و ده‌درانه گروپه کرێکارییه‌کان که ده‌یانخواست بهکارییانبهێنن، هه‌ر گروپه‌ش نێره‌ره‌که‌ی [وه‌فد] خۆینوێنهرایهتی سهرنجهکانیانی لە کۆبوونەوە هەرەوزییەکاندا ده‌کرد. به‌و چه‌شنه‌ش کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنیش هه‌ڵده‌بژێررا و به‌رپرسیار دەبوو له سه‌رجه‌می به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری هەرەوەزییەکان، ئه‌مانیش چاودێریی وسه‌رپه‌رشتیی کڕینی که‌ره‌سه‌کان، ئاڵووێرکردنیان و گۆڕینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ شوێنه‌کانی دیکه‌دا، دابه‌شکردنی به‌رهه‌مه‌کان ، هه‌روه‌ها به‌رپرسیاریش بوون له ئیشه گشتییه زهروورهییهکانی وه‌کو بیناکردنی قوتابخانه‌کان. هه‌ر یه‌کێکیش له‌م هه‌ره‌وه‌زییانه کۆبوونه‌وه‌ی گشتی به‌رده‌وامی خۆیان به ئاماده‌یی هه‌مو به‌شداربووان، ده‌کرد. ئه‌گه‌ر نهشتخواستایه که به‌شداری له هه‌ره‌وه‌زییه‌کاندا بکه‌یت ئه‌وه بڕێك زه‌وییان پێده‌دای، ئه‌ویش هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی که به‌شی کارکردنی خۆتی بکردایه و ڕێگات پێنه‌ده‌درا که کرێکار بهکرێبگریت و کارت بۆ بکات.
شۆڕش وه‌کو چۆن بڕی به‌رهه‌مهێنانی گۆڕی و سه‌رخست، هه‌ر ئاوا دابه‌شکردنیش گۆڕرا و ده‌بووایه له سه‌ر بناخه‌ی پێویستی خه‌ڵکی بوایه، له زۆر شوێنیش‌دا به‌کارهێنانی پاره هه‌ڵوه‌شایه‌وه و خه‌ڵکی ده‌ڕۆیشتنه ههمبارهکانی (مه‌خزه‌نه‌کانی) هەرەوەزی و ( زۆر جار ههمبارهکان که‌نیسه‌کان بوون که کرابوونه هه‌مبار ) ئه‌وه‌ی که پێویستیان بوو، له‌وەی لەوێ هه‌بوو ده‌یانبرد. له حاڵه‌تی که‌می شمه‌کدا ( نوقسانی) ، سیسته‌می بیتاقه به‌کارده‌هێنرا بۆ دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی که هه‌موو که‌سێک ئه‌وه‌ی هه‌قی بووه ده‌ستی که‌وێت، به‌ڵام به گشتی له سایه‌ی سیسته‌می نوێ‌دا، به‌رهه‌مهێنان زیادی کردبوو ، ئه‌مه‌ش گرفتی که‌می شمه‌کی ، نههێڵابووهوه.
له به‌شی کشتیاریشدا، شۆڕش له کاتێکی له‌باردا ده‌رکه‌وت، له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا که دروێنه ده‌کرا و به‌رهه‌مه‌که‌ی ده‌فرۆشرا و تاکو قازانجێکی باش بۆ چه‌ند خاوهنزهوییهك بهێنێت، به‌ڵام له سه‌رده‌می شۆڕشدا له‌بری ئه‌وه‌ی بفرۆشررێت دابه‌شده‌کرا به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که پێویستیان پێیبوو. دکتۆره‌کان، نانه‌واکان، ده‌لاکه‌کان….هتد له‌به‌رامبه‌ر پێشکه‌شکردنی خزمه‌ته‌که‌یاندا ئه‌وه‌نده‌ی که پێویستیان پێیبوو ، ده‌یاندرایه. له‌و شوێنانه‌شدا که پاره هه‌ڵنه‌وه‌شابووه‌وه و هێشتا ئه‌و سیسته‌مه مابوو’ موچه‌ی خێزانی’ هێنرایه کایه‌وه، مووچه‌که‌ش له‌سه‌ر بناخه‌ی پێداویستی بوو، نه‌ك به گوێره‌ی ژماره‌ی کاژێره‌کانی سه‌رکار.
له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه کرێکاره فه‌نییه‌کان و ئه‌ندازیارانی کشتوکاڵ له به‌کارهێنانی باشتری زه‌وییه‌کاندا، یارمه‌تی جوتیاره‌کانیان ده‌دا، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش به‌رهه‌م به شێوه‌یه‌کی زۆر زیادیکرد، هاوکاتیش میتۆده زانستییه مۆدێرنه‌کان خرانهبهردهست و له هه‌ندێك شوێندا بڕی به‌رهه‌م به ڕێژه‌ی له %50 سه‌رکه‌وت .به‌رهه‌م و خواردنی کافی بۆ به‌شداربووانی ناو هەرەوەزییەکان و دەستەچەکدارەکان له‌و ناوچانه‌ی که بوونیان هه‌بووایه، هه‌بوو، زۆربه‌ی کاتیش ئه‌وه‌ندش هه‌بوو تاکو ئاڵووێر له‌گه‌ڵ هەرەوەزییەکانی شاردا، بۆ ده‌ستخستنی ئامراز و ماشێنه‌کان، پێبکرێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش خواردن به لیژنه‌کانی دابه‌شکردنیش که له ناوچه شارنشینییهکاندا داده‌نیشتن، ده‌درا.
سه‌رکه‌وتووترین فێدراسیۆنەکانی هەرهوەزییەکان که دروستکرابوون له ئاراگۆن بوون، له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 1937دا پلێنوێمی فێدراسیۆنەکانی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌کان، به‌سترا، ئامانجی ئه‌مه‌ش دروستکردنی فیدراسیۆنی سەرتاسەری ‘بۆ هاوکاریکردن و فراوانکردنی بزوتنه‌وه‌ی به‌شداربووانی هەرەوەزییەکان بوو،هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوونه‌وه بوو له دادوه‌رێتی دابه‌شکردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی که زه‌وییه‌کان ده‌یاندا، نه‌ك هه‌ر به ته‌نها له نێوانی هەرەوەزییەکاندا به‌ڵکو بۆ هه‌موو وڵاته‌که’ .به‌داخه‌وه زۆر له هەرەوەزییەکان تێکشکێنران نه‌ك له‌لایه‌ن هێزی (فرانکۆ)وه، به‌ڵکو له‌سه‌رده‌ستی سه‌ربازه‌کانی جەنەڕاڵ (لیستەر)ی ستالینیست، پێشئه‌وه‌ی ئەوە ڕووبدات.
بەشداربووانی هەرەوەزییەکان تەنیا به‌دووی بەرهەمهێنانی کەرەستەکانی خۆشگوزەرانییەوە نەبوون، به‌ڵکو به قووڵیش خۆیان به خوێندن و په‌روه‌رده‌شه‌وه، خەریککردبوو، ئاوڕیان لەو بوارەش دابووەوە، هه‌ر به‌هۆی ئه‌م هه‌وڵه‌شه‌وه گه‌لێک له منداڵان بۆ یه‌که‌مجار که‌وتنه به‌ر خوێندن و پهروهردکردنهوه، دیاره ئه‌مه‌ش قوتابخانه‌یه‌کی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکو میتۆدەکانی/ شیوازەکانی Francisco Ferrer (فرانسیسکۆ فێرێر)ی پەروەردەکاری ئەنارکیستی ناسراوی جیهانی بەکاربران. له‌وێدا منداڵان فێری مه‌هاره‌تی خویندنه‌وه و نووسینی بناخه‌یی ده‌بوون و دواتریش هانده‌دران له‌سه‌ر مه‌هاره‌ی بیرکردنه‌وه به خۆیان و ده‌ستپێشخه‌رییان (موباده‌ره)، پیره‌کانیش چاودێریدهکران و گه‌ر پێویستیشی بکردایه خانووی تایبه‌تییان بۆ دروستده‌کرا، هه‌روه‌ها هەڵهاتووانی ئەو دەڤەرانەی کە فاشیستەکان دەستیان بەسەردا گرتبوون و په‌نایان هێنابوو چاودێریدهکران و کاروباره‌کانیان ڕێکده‌خرا.
له شاره‌کاندا:
له شوێنه پیشه‌سازییه‌کاندا بارودۆخه‌که تۆزێك جیاوازبوو، هەرەوەزییبونهوه به‌و فراوانیی و چه‌قبه‌ستوه‌ی که له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کاندا ( لادێکاندا) هه‌بوون ، له‌وێ نه‌بوون ، به‌ڵام هێشتا له ئاستێکی گه‌وره‌دا بوونیان هه‌بوو. له به‌رشه‌لۆنه زیاتر له 3000 کۆمپانیا، هەرەوەزیی کرابوون ، سه‌رجه‌می به‌شی گشتی خزمه‌تگوزارییه‌کان نه‌ك هه‌ر له که‌ته‌لۆنیا به‌ڵکو له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌ی کۆمارییدا، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و له‌لایه‌ن کۆمیته کرێکارییه‌کانه‌وه، به‌ڕێوه‌ده‌بران.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ئایدیا‌و زانیاری له‌سه‌ر فراوانی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان بده‌ین، با ته‌ماشای ئه‌م لیسته بکه‌ین که له‌لایه‌ن یه‌کێك له چاودێره‌کانه‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ست . ئه‌و ده‌ڵێت:
‘ هێڵەکانی ئاسن، فارگۆنی شەمەندەفەرەکان و باسەکان، ته‌کسی و پاپۆڕ و کۆمپانیای کاره‌با و گاز و ئاو و کارخانه‌کانی ئه‌ندازیاری پێکه‌وه‌نانی پارچه‌کانی سه‌یاره و دروستکردنیان، کانه‌کانی خه‌ڵووز و چیمه‌نتۆ و چنین و کارگه‌کانی کاخه‌ز و کارخانه‌ی که‌ره‌سه و پێویستییه‌کانی ئه‌وانه‌ی له مه‌تیریاڵی کاره‌بایی و کیمیاوی دروستده‌کران، کارگه‌کانی دروستکردنی بوتڵی شووشه و عه‌تر و کارگه‌کانی پرۆسه و دروستکردنی خواردن وپرۆسه‌ی دروستکردنی بیره، ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا، هه‌روه‌ها ڕۆژانامهکان و کارگه‌ی چاپکردن و دوکانه‌کان و مه‌خزه‌نه‌کان و هۆتێله‌کان و چێشتخانه فاخیرهکان و باڕه‌کان و هاوچه‌شنه‌کانی ئه‌مانه که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی بوون له‌لایه‌ن هەرەوەزییەکان و کۆمیتەکانی کرێکارانه‌وه کۆنترۆڵکران یا مانەوەیان لە دەستی خاوەنەکانیان هەمان گرنگییان هەبوو….شانۆی وێنەری جولاو و شانۆی ئاسایی، ڕۆژنامەکان و جاپخانەکان، دوکانەکان، هەنبارەکان و هوتێلەکان، ڕیێستورانە ناودارەکان و یانەکان/باڕەکانیش بەهەمان شێوە دەستیان بەسەردا گیرا.
بەزۆری شوێنه‌کانی کارکردن که خاوه‌نه‌کانیان به‌رهه‌مهێنانیان بۆ تێشکاندنی شۆڕش وه‌ستاندبوو یاخود هه‌ڵهاتبوون، ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرا، به‌ڵام کرێکاره‌کان له‌م شوێنانه‌دا له کارکردن نه‌وه‌ستاون هه‌ر هه‌موو شوێنه گه‌وره‌کانی کارکردن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، هه‌ندێکیان خراونه‌وه کار و لەلایەن کرێکاره‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌براون. له شوێنه‌کانی دیکه ” کۆمیتەکانی کۆنترۆڵکردن” دروستبوون تاکو دڵنیایی به‌رده‌وامبوونی به‌رهه‌مهێنان هه‌بێت ( ئه‌مه‌ش له‌و شوێنانه‌دا بوون که کرێکاران ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان لهبهڕێوەبەرهکان نهسهندبووهوه، بۆ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، ئه‌م کۆمیتانەیان بۆ ڤیتۆدان بۆ وەستانەوە و بەرگرتن لە ده‌سه‌ڵاته‌کانی بڕیارەکانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌کان دروستکردبوو)
له هه‌ر شوێنێکی کارکردن‌دا گردبوونه‌وه‌ی هه‌موو کرێکاران کارێکی (یه‌که‌یی)بناخه‌یی بوو، له‌نێو کرێکارانی کارخانه‌که‌دا نوێنەرەکانیان هه‌ڵده‌بژارد، تاکو بۆ کاروباره‌کانی ڕۆژانه نوێنه‌رایه‌تییان بکه‌ن ، هه‌ر شتێك که زۆر گرنگبووایه ده‌بوو بگهیهنرایهته گردبوونه‌وه‌که، که لێره‌شدا کۆمیتەیەكی پێنج تا پازده کەسی لە کرێکاران هه‌ڵده‌بژێررا، له‌نێوان ئه‌وانیشدا به‌ڕێوه‌به‌رێك بۆ به‌ڕێوه‌بردن و چاودێریکردنی کاروباره‌کانی ڕۆژانه له شوێنی کارکردن‌دا، هه‌ڵده‌بژێررا. له هه‌ر به‌شێکی پیشه‌سازیشدا شورایەکی/ ئه‌نجوومه‌نێکی پیشه‌سازی هه‌بوو، که نوێنه‌رایه‌تی هه‌ردوو یەکێتییە سه‌ره‌کییه‌که‌ی (CNT و UGT)و نوێنەرانی کۆمیتەکانی پێکهاتبوو، هه‌روه‌ها شارەزایانی تەکنیکی لەو کۆمیتانەدا بۆ ڕێنوێنی تەکنیکی، بوونیان هه‌بوو. ئه‌رکی شورا پیشەسازییەکان داڕشتنی پلانی گشتی ته‌واو، بۆ پیشه‌سازییه‌کان، بوو.
ترامی [شەمەندەفەری خیابانی] به‌رشه‌لۆنه نموونه‌یه‌کی باشه، بۆ ئه‌وه‌ی که وەك نموونه‌ی کاتی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی شوێنه‌کانی سه‌رکار له‌لایه‌ن کرێکاران، بهێنرێته‌وه :
له‌سه‌رجه‌می 7000 کرێکار که له‌سه‌رده‌می شۆڕشدا له هێڵی ترامدا کاریانده‌کرد ، 6500 کرێکاریان ئه‌ندامی نقابه‌یCNT بوون . به‌هۆی هه‌بوونی شه‌ڕ له شه‌قامه‌کاندا هه‌موو ئامرازه‌کانی هاتووچۆ له کارکردن وه‌ستابوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ش نقابه‌ی کرێکارانی هاتووچۆ ( که به نقابه‌کانی CNT ناوده‌بران) کۆمیسیۆنێکی له 7 که‌س، پێکهێنا، تاکو ئۆفیسه‌کانی به‌ڕێوه‌بردن، داگیربکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیکه ئامرازه‌کانی هاتووچۆ بپشکنن و ئه‌وانه‌یان که کار ناکه‌ن، پلانی چاککردنه‌وه و شتی دیکه که بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌یان پێویسته، بکه‌ن. پێنج ڕۆژ دوای وه‌ستانی شه‌ڕ 700 ترام له‌بری 600 که له کاتی ئاسایی‌دا به‌کارده‌هێنران، هه‌موویان به ڕه‌نگی ڕه‌ش و سوور که ڕه‌نگه‌کانی نقابه‌یCNT بوون ڕهنگکران و له شه‌قامه‌کانی به‌رشه‌لۆنه، که‌وتنه‌وه گه‌ڕ.
له‌گه‌ڵ ڕۆیشتن و کۆتاییهێنان به هاندانی کارکردن بۆ مه‌به‌ستی دروستکردنی قازانج ، سه‌لامه‌تی چووه پله‌ی یه‌که‌م و زۆریش بایەخی پێدرا ، به‌و هۆیه‌شه‌وه ژماره‌ی ڕووداوه‌کانی هاتووچۆ (حادیسه) هاتنه‌خواره‌وه ، له شانی ئه‌وه‌شه‌وه نرخی بیتاقهش هاته‌خواره‌وه و خزمه‌تگوزاریش باشتر بوون. له ساڵی 1936 دا زیاتر له 183 ملیۆن نه‌فه‌ر گوێزراوه‌ته‌وه ، له ساڵی 1937 دا ئه‌م ژماره‌یه چووه سه‌ره‌وه بۆ 233 ملیۆن . ترامه‌کان وا به‌ڕێکوپێکی و بێ گرفت به‌ڕێوه‌ده‌بران که کرێکاران توانییان به پاره یارمه‌تی به‌شه‌کانی دیکه‌ی هاتوچۆ له‌ده‌ره‌وه‌ی شاره‌کان ( گونده‌کا ن و ده‌وروبه‌ری شار) بده‌ن . کرێ و مووچه بۆ هه‌موو کرێکاران یه‌کسانی کراو و به‌رزکرایه‌وه، بۆ یه‌که‌م جار داووده‌رمان و چاره‌سه‌ری به‌لاش/ خۆڕایی بۆ کرێکاران، به‌ده‌ستهات.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌شه‌کانی پیشه‌سازی ڕێك‌وپێك بن و به‌باشی به‌ڕیوه بچن، سه‌رله‌نوێ ڕێکخرانه‌وه ، زۆر به‌شی بچووکی نائابووری که له ڕاستیدا مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادانهبوون ( بۆ ته‌ندروستی خراپ بوون) داخران و به به‌کارهێنانی باشترین ئامرازه‌کانی کارکردن به‌رهه‌می دیکه‌ی پێدروستدهکرا، له کاته‌لۆنیا 70 کارگه‌ی مه‌عادن و کان و پالافتگە و داڕشتن، داخران، ژماره‌ی کارگه‌کانی پێسته‌خۆشکردن له 71 دانه‌وه که‌مکرانه‌وه بۆ 40، هه‌روه‌ها سه‌رجه‌می پیشه‌سازی ته‌خته و دار له لایه‌ن نقابه‌ی کرێکارانی ته‌خته که به‌شێك بوون له نقابه‌یCNT، ڕێکخرانه‌وه .
له‌سه‌ڵی 1937 حکومه‌تی ناوه‌ندی دانی به‌وه‌دا نا، کە پیشه‌سازی جه‌نگی له کاته‌لۆنیا 10 جار زیاتر له هه‌موو پیشه‌سازی باقییه‌که‌ی دیکه‌ی ئیسپانیا به‌رهه‌مده‌هێنێت ، وتیشی گه‌ر کاته‌لۆنیا ئه‌کسێسی بۆ کڕینی کەرەستەی خاوە پێویستەکانی، هەبووایه، ئه‌وه چوار ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ی بهرههمیدههێنا.
گه‌ر وه‌کو نمونه‌یه‌كیش هەرەوەزییبوونەوەی گوندەکان وه‌رگرین، ئه‌وا ده‌بینین دابه‌شکردنیش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هاتووه، زۆرێك لە دەڵاڵە ‘middlemen’ مشەخۆرەکان که له‌نێوان به‌رهه‌مهێنه‌ر وبهکاربهری به‌رهه‌م و کاڵاکاندا بوون ، ئیدی ڕۆڵیان له دابه‌شکردندا نه‌ما، له‌م بواره‌شدا سه‌رجه‌می بازارە گەورەکانی کڕین و فرۆشتنی ماسی و هێلکه و میوه سه‌ره‌کییه‌کان و سه‌وزه، که‌وه‌تنه ژێر ده سهڵاتی خه‌ڵکه‌وه. ئاڵووێری شیریش له به‌رشه‌لۆنه کرایە هەرەوەزی و زیاتر له 70 کارگه‌ی لێدروستکراوی شیره‌مه‌نی که پیس بوون و مه‌رجه‌کانی ته‌ندروستییان تیادا نه‌بوو داخران، له هه‌موو شوێنێکدا کۆمیتەکانی دابینکردنی کاڵا پێداویستییه‌کان پێکهاتن ، هه‌موو ئه‌مانه بوونە هۆی ئەوەی چینه‌کانی ناوه‌ڕاست، هیوابڕاو بن ، چونکه ئیدی ئه‌و ڕێگایه‌یان لێ‌گیرا که ببنه به‌ڕێوه‌به‌رانی گه‌وره، به‌مشێوه‌یه شۆڕش ههنگاوێکی به‌ره‌ودواوه بوو بۆ ئه‌وان.
سندوقی دانانی پاره به شێوه‌یه‌کی یه‌کسانی بۆ یارمه‌تیدانی هەرەوەزییە هه‌ژاره‌کان دانرا، له ڕاستیشدا گرفتێکی زۆر هه‌بوون، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بازاڕێکی زۆر که‌م له ناوچەی/سنووری فاشستهکاندا بوون ، ده‌ستیان پیادا ڕانه‌ده‌گه‌یشت، هه‌روه‌ها هه‌ندێکیش له بازاڕه بێیانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی کاتی لهدهستچووبوون به‌هۆی ده‌ستنه‌گه‌یشتن به سه‌رچاوه‌کانی ناردن و خستنه‌به‌رده‌ست، بەزۆری کەرەستە خاوەکان کەم بوون، وەك سەرچاوەی دابینکردن لەدەستچوبوون، له شانی ئه‌مه‌شه‌وه گرفتێکی دیکه‌ش هه‌بوو ئه‌ویش پاره‌ی هه‌ره‌وه‌زییه‌کان، بوو له‌لایه‌ن حکومه‌تی ناوه‌ندییه‌وه به ( هۆکاری سیاسییه‌وه ) ڕاگیرابوو. ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی جددی بوو، چونکه بواری به‌ده‌ستگه‌یشتنی شته‌کانی کهمکردبووهوە، که خودی ئه‌مه‌ش هەرچەندە دروستکراو بوو. هه‌بوونی گرفتی نوقسانی سه‌رچاوه‌کانی پاره‌ی نقد بوو، که ڕێگای به به‌گه‌ڕخستنی پاره و کردنی پلانی، گرتبوو، ( له سه‌رده‌می شۆڕشدا بانقه‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا نه‌گیرابوو، ئاڵتونی یه‌ده‌کی ده‌نێررا بۆ حکومه‌ت و له ده‌ستی ئه‌ودا ده‌مایه‌وه ، CNT بەتەمای ئەوە بوو که ده‌ستیان به‌سه‌ردابگرێت، به‌ڵام له دواساتدا پاشگه‌زبووه‌وه.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م گیروگرفتانهشدا ، بڕی به‌رهه‌مهێنان زیادیکرد و ئاستی ژیانی زۆربه‌ی چینی کرێکاران باشتر بوو. مانگی ئۆکتۆبه‌ری 1936 حکومه‌ت ناچار بوو که دان به هەرەوەزییەکاندا بنێت و بیانناسێت، ئه‌مه‌شی به ده‌رکردنی ڕاگه‌یاندراوێك (مه‌رسومێك) کرد، که چاری نه‌مابوو و که‌وتبووه ئه‌مری واقیعه‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵێکیش بوو له کۆنترۆڵکردنی هەرەوەزییەکان له ئاینده‌دا .
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ته‌نها خێرا چاوپیاخشاندێك بوو، سه‌باره‌ت هەرەوەزییکردنەوە، چۆن ڕوویداوە و کاریکردووە، به‌ڵام به بڕوای ئه‌نارکیسته‌کان، شۆڕش له‌وێشدا نه‌ده‌وه‌ستا. بۆ یه‌که‌م جار له ئیسپانیادا زۆرێك له کرێکاران له خزمه‌تگوزارییه‌کانی چاره‌سه‌ر و ته‌ندروستیی، سوودبه‌خشبوون ، که له‌لایه‌ن کرێکارانی فێدراسیۆنی CNT به‌شی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌ره‌وه ڕێکخرابوو. فێدراسیۆنەکە پێکهاتبوو له چل هه‌زار له کرێکارانی تهندروستیو چاره‌سه‌ر که بریتیبوون له برینپێچی ژنان و پیاوان، دکتۆر و ئه‌وانه‌شی که کاروباری کاغه‌زکاری [کاری ئه‌دمین]و تۆمارکردنیان ده‌کرد. هه‌روه‌ها بۆ جارێکی دیکه‌ش سه‌رکه‌وتنی گه‌وره له کاته‌لۆنیا بوو، که دڵنیایی ئه‌وه‌ی تیادا کرایه‌وه، هه‌ر 2.5 ملیۆن دانیشتوانه‌که‌ی چاره‌سه‌ری کێشه تهندروستییهکانییان به‌خۆڕایی بکرێن، له‌ته‌ك ئه‌وه‌شدا قوربانییه‌کانی جه‌نگیش چاره‌سه‌رکران. هاوکاتیش پرۆگرامی خۆپاراستن له نه‌خۆشی،له بنکه‌کانی ته‌ندروستی و چاره‌سه‌رکردنی نێو کۆمۆنێتیه محهلییهکاندا، دانرا. کرێکاره‌کان له کۆنگره‌ی ساڵی 1937دا پلانێکی به‌رچاوگرتنی ته‌ندروستییان بۆ ئاینده، داڕێژا و گه‌ر شۆڕش سه‌رکه‌وتوو بووایه، ئه‌نارکیسته‌کانی ئیسپانیا ،ده‌یانتوانی جێبهجێیبکهن.
***
بایەخ و گرنگێتی هەرەوەزییە کرێکارییه‌کان له ئیسپانیا له‌و نموونانه‌ی که پێشکهشیانکردن ، ده‌رده‌که‌ون، ڕاو بۆچوونه‌کانی ده‌سته‌بژێر هه‌ر له کۆن و له‌و کاته‌شدا ، کاریان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد، که گوا یه ‘ یاسای جه‌ماوه‌ریی’ له‌لایه‌که‌وه کارێ ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه( موسته‌حیل) و له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه چونکه ئه‌وه کاری ده‌وڵه‌ته، سه‌ره‌نجام ده‌بێته جێی مەسخەرە و قه‌شمه‌ری. کرێکارانی ئیسپانیا ئه‌وه‌یان نیشاندا که هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه درۆن و درۆ ده‌رچوون و له ئاستێکی گه‌وره‌شدا ئه‌وه‌یان نیشاندا بۆ ئێستاش هه‌ر وه‌کو ئه‌و سه‌رده‌مه ، ئایدیایه‌کی کۆنکرێتییان خسته به‌رده‌ممان، که چۆن کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن کرێکارانه‌وه له ڕێگایه‌کی ئازاد و دیمۆکراتیانهوه ده‌توانرێت ڕێکبخرێت ، ئه‌مه‌ش جێگروهیهکه ( به‌دیل) ده‌شێ بکرێت.
له‌گه‌ڵ هه‌بوونی ئه‌م نموونه گه‌وره‌یه‌شدا ، ئێمه هێشتا ڕووبه‌ڕووی تێکۆشانێکی سه‌خت و گران له ئا یندهدا ده‌بینه‌وه، که چۆن سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ته‌ك چاوچنۆکی و ڕەنج و ژیانی هه‌ژارانه و هه‌روه‌ها ململانێکه‌یدا کۆتایی پێبهێنین. ئێستاش هه‌ر وه‌کو هه‌ر کات و سەردەمێکی دیکه ئه‌وه به‌رچاوبگرین، که چۆن ئه‌م تیكۆشانهمان یه‌کبخه‌ین، ئامانجه‌کانی چیبن و چ شێوازێك ده‌توانین به‌کاربهێنین . ده‌بێت ئامانجمان شۆڕش بێت و ئامانجمان دیمۆکراسی ڕاسته‌قینه بێت. ئه‌مانه ئامانجە بنەڕەتییەکان/ کرۆکییەکانن، چه‌ند خاڵێکن ده‌بێت پێیان بگه‌ین و له‌سه‌ریان ڕێکبکه‌وین پێشئه‌وه‌ی هه‌رگیز بتوانین شتێك بگۆڕین. بۆکردنی ئه‌مه‌ش، ئێمه وه‌کو ئه‌نارکیسته‌کان ، مشت‌ومڕ لەسەر ئه‌وه ده‌که‌ین، که ده‌بێت خۆمان له‌و شوێنه‌ی که به‌هێزین ، دروستبکه‌ین و ڕێکبخه‌ین، ئیدی له‌سه‌ر کار بێت یاخود ناو کۆمۆنێتییه‌که. ڕێگاو شێوازه‌کانمان ده‌بێت له‌سه‌ر بنچینه‌ی هاوپشتی کرێکاران و هه‌ژاران بینا بکه‌ین، چالاکی ڕاسته‌وخۆ ئه‌نجامبده‌ین، ده‌بێت نیشانه له زیادکردنی خودچالاکی کرێکاران و هه‌ژاران بگرین، هه‌میشه‌ش ده‌بێت هانی به‌شداریکردن بده‌ین .
شتێك که هیچ گومانێکمان تیایدا نه‌بێت،ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که په‌ڕله‌مان گۆڕانکاری بۆ ئێمه ناهێنێت، گوڕانکارییهك که ئێسته پێویسته. په‌ڕله‌مان ڕێگاو ئامرازه‌کانی چه‌واشه‌کردنی دیمۆکراسییه، ئاراستەکردنی تێکۆشانە کەتوارییەکان بەرەو کۆتاییەکی پارێزراو و ئه‌مین (ئاساییش)، ده‌بات، ڕۆژ بە ڕۆژ په‌ڕله‌مان بۆ بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران ده‌بێته گۆڕستان. ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌که و نابێت ئێمە دووباره‌ی بکه‌ینه‌وه.
چەند لینکێك لەبارەی دیمۆکراسی ڕاستەوخۆوە
https://en.wikipedia.org/wiki/Direct_democracy
https://en.wikipedia.org/wiki/Democracy
http://usgovinfo.about.com/od/thepoliticalsystem/a/Direct-Democracy.htm
http://dictionary.reference.com/browse/direct+democracy