Categories
Kurdish

هەڵوێسی ئەمریکا و غەرب

هەڵوێسی ئەمریکا و غەرب 28/10/204 من وا هەست دەکەم کە ئەمەریکا و غەرب ڕوخانی ڕژێمی ئێرانیان پێ باش نەبێت لەبەر بوونی چەند هۆکارێك کە مانەوەی هەمان ڕژێم تا رادەیەكی زۆر لە بەرژەوەندی هەردوولایانە . یەك: مانەوەی ئیران وەکو تەرەفێکی سەرەکی لە بەرانبەر عەرەبی سعودییەدا لای ئەوان مەبەستە هەر هیچ نەبێت لەبەر دوو هۆ: یەکەم : […]

Categories
Kurdish

ئابووری غەززە 350 ساڵی دەوێت تاکو بگەڕێتەوە سەردەمی پێش شەڕەکە

ئابووری غەززە 350 ساڵی دەوێت تاکو بگەڕێتەوە سەردەمی پێش شەڕەکە  26/10/2024 ئەوەی کە حەماس لە 7ی ئۆکتۆبەری 2023 دا کردی کە بیانووەیەکی  گەورەی  دایە دەستی ئیسرائیل نەك غەززەی بە جۆرێك وێران کرد کە ئەو هەموو ماوەیەی دەوێت تاکو بگەڕێتەوە بۆ تەنها پێش دەستپێکردنی شەڕەکە ، بەڵکو سەری خۆی و حیزبوڵاشی خوارد، ئەوانیشی گێڕایەوە بۆ سەرەتای […]

Categories
Kurdish

پاش مانگرتنێکی درێژ کرێکارانی بەشی پیشەسازی بۆیین لەوە دەکات براوە بن

پاش مانگرتنێکی درێژ کرێکارانی بەشی پیشەسازی بۆیین لەوە دەکات براوە بن  21/10/2024 33 هەزار کرێکاری بەشی پیشەسازی دروستکردنی فڕۆکەی بۆیین لە 15ی مانگی ئەیلولەوە تاکو ئێستا مانیان گرتووە .  مانگرتنەکەیان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی کرێیانە بە ڕێژەی لە سەدا 40 و زیادکردنی سوودەکانیان کە لە شێوەی بیمەدایە هەروەها دانانەوەی پلانی خانەنشینی کە هەڵپەسێنرا بوو  ئەمان دەڵێن […]

Categories
Kurdish

دوو پرسی پووچەڵ

دوو پرسی پووچەڵ 16/10/2024 یەك : لەبەر ڕۆشنایی ئەو قەسابخانەیەی کە ئەمڕۆ لە غەززە و لوبناندا ڕوودەدات ئایا بەڵگەیەکی دیکە ماوە بۆ بوونی ‘خوا’ ئەڵا؟ ئەگەر بوونی هەیە چۆن قەبوڵی دەکات کە  ئومە هەلبژێرراوەکەی ئاوای بەسەر دێت؟ ئەگەر هەشە و قەبوڵی ئەم مەجزەرانە دەکات، ئایا شایانی پەرستنە؟  هەر تۆزێك بیرکردنەوە و تێڕامان!!  دوو: یەکێتی نەتەوەیی […]

Categories
Kurdish

لە بریتانیا دەرزی بچوککردنەوەی ناوقەد ( تەنگە) لە کەسانی قەڵەوی بێ کار دەدرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کار

لە بریتانیا دەرزی بچوککردنەوەی ناوقەد ( تەنگە) لە کەسانی قەڵەوی بێ کار دەدرێت بۆ گەڕانەوەیان بۆ سەر کار  15/10/2024 حکومەتی بریتانی گوایە نەبوونی پارە و نوقسانی بوجە وای شپرزە کردووە کە هەموو جۆرە سیاسەتێکی ناڕەوا بەکاربهێنیت. وەزیری بەشی تەندروستی دەلێی بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی کە زۆر قەڵەون و بووتە هۆی نەخۆشی تر و وازهێنان لە […]

Categories
Kurdish

فەرەنسییەکان یا دەبێت پەنا بەرنەوە بەر شەقام، یاخود ڕازی بن بەوەی کە بە سەریاندا دەسەپێنرێت

فەرەنسییەکان یا دەبێت پەنا بەرنەوە بەر شەقام، یاخود ڕازی بن بەوەی کە بە سەریاندا دەسەپێنرێت 13/10/2024 سەرەكوەزیرانی فەرەنسا ، Michel Barnier ،    دەڵێت بوجەی دەوڵەت 60 ملیار یورۆی نوقسانە ، ئەمەش دەبێت بە  زیادکردنی باج یاخود کەمکرنەوە و بڕینی خزمەتگوازارییەکان و بیمەکان پڕبکرێتەوە. زیادکردنی باج یەک لەسەر سێی فشاری بودجەی 60 ملیار یۆرۆ پێکدەهێنێت، ئەوەی […]

Categories
Kurdish

بار و دۆخی ئێستای غەززە *

بار و دۆخی ئێستای غەززە * 08/10/2024 + زیاتر لە 43 هەزار کەس کوژراون واش تەخمین کراوە کە زیاتر لە 10 هەزار جەستەش لە ژێر دار و پەردوودان و هێشتا کۆنەکراونەتەوە.   ئێمە دەزانین کە 48 مانگی یەکەمی ژیانی منداڵ گرینگترە بۆ گەشەکردنی مێشک لە چاو 48 ساڵی دواتر. لەگەڵ  ئەوەشدا کە ئەمڕۆ منداڵان نیوەی […]

Categories
Kurdish

حکومەتی بریتانیا تەنانەت بەو خۆپیشاندانانەش ڕازی نییە کە دەچێتە خزمەتی خۆی و سیستەمەکەوە

حکومەتی بریتانیا تەنانەت بەو خۆپیشاندانانەش ڕازی نییە کە دەچێتە خزمەتی خۆی و سیستەمەکەوە    08/10/2024 لە پۆستەکانی پێشوومدا بە درێژی ئەوەم باس کردوە کە ئازادییەکان لە بریتانیادا لە تەسكبوونەوە و کەمبوونەوەدایە . بەتێپەڕینی وەخت ئەو ئازادیانەشی کە هەمان بوو وردە وردە یا نامێنن یا بە گوێرەی پێویست کۆنترۆڵ دەکرێن.   لە ئێستادا پۆلیس ، دیارە […]

Categories
Kurdish

بڕینی دارستانەکان لە زیادبووندایە سەڕەڕای وێرانبوونی زیاتری ژینگە

بڕینی دارستانەکان لە زیادبووندایە سەڕەڕای وێرانبوونی زیاتری ژینگە  08/10/2024 گەر چی نوسین و کتێبی زۆر و گرتنی کۆبوونەوەی لوتکەیی بۆ پرسی ژینگە کراون و بەرنامەی زۆربەی دەسەڵاتدارانی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمەریکا و کەنەدا و ئۆسترالیا و وڵاتانی دیکە و دانانی بڕێك پارە لە بوجەکانیان بۆ پرسی ژینگە ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا کۆمپانیاکان و سوپەرمارکێتە […]

Categories
Kurdish

حکومەتی بریتانیا دەزانێت چۆن کەرتە دەوڵەتییەکان دەفرۆشێت بە کۆمپانیاکان بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی کاربڕانە ببێتەوە

حکومەتی بریتانیا دەزانێت چۆن کەرتە دەوڵەتییەکان دەفرۆشێت بە کۆمپانیاکان بێ ئەوەی ڕووبەڕووی ناڕەزاییەکی کاربڕانە ببێتەوە 07/10/2024 یەکێك لەو کارانەی کە حکومەت دەیکات بۆ ڕێگاخۆشکردنی بە تایبەتییکردنی کەرتە دەوڵەتییەکان ، نابووتکردنییانە .  هەر بۆ نموونە بەشی تەندروستی نیشتمانی/نەتەوەیی کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت National Health Service [NHS] ،  لە بارودۆخێکی ئاوا خراپدایە کە خەڵکانێک هەن هیچ […]