ئایە شەڕی نێوانی حیزبوڵا و ئیسرائیل ڕوودەدات ؟ 27/08/2024 لە سیاسەتدا هەموو شتێك دەکرێت و ڕەوایە جگە لە راستگۆیی و دڵسۆزی و متمانە بەیەککردن و یەكێتی و یەکڕیزیی. لە سەراپای شتەکانی دیکەدا وەکو نانەوەی جەنگ و گرانی و دەمکوتکردن و سەرکوتکردنی نەیاران و چەوساندنەوە و ڕوتاندنەوەی ئەو میللەتەی کە بانگەشەی نوێنەرایەتی و خۆشگوزەرانی بۆ دەکەن، […]
Category: Kurdish
ئایە ئاگربەستی لە نێوانی حەماس و ئیسرائیلدا ڕوودەدات؟ 22/08/2024 ئەمە پرسیارێکە کە زۆر زەحمەتە بتوانرێت وەڵامی لە سەدا سەدی بدرێتەوە، بەڵام دەکرێت لە چەند ئەگەر و چاوەڕوانکردنێك و چەند مەرجێکدا بەیەکەوە گرێ بدرێنەوە. ئەوەندەی کە ئێستا بارودۆخەکە و مەرجەکانی هەردوو لا دەبینم لام زەحمەتە کە باوەڕ بکەم ئەو ئاشتەوایە دەکرێت، مەگەر ئەمریکا دوا قسەی بکات […]
نزیکەی 45 هەزار کرێکار دوای پسانی دانوستانەکانی سەندیکاکان لەگەڵ کۆمپانیاکاندا لە بەندەرەکانی ئەمریکا دەست بە مانگرتن دەکەن. 01/10/2024 دوای ئەوەی کە کۆنتراکتی نیوانی سەندیکاکە و کۆمپانیاکە لە نیوەشەوی ڕابوردوودا کۆتایی هات کە لە سای ئەو کۆنتراکتەدا کرێی سەعاتێکی کرێکارانی بەندەرەکان 20 دۆلار بوو کە سەندیکاکە [International Longshoremen’s Association (ILA) ] بەمە ڕازی نەبوو لە کۆنتراکتی […]
هەژاریی لە ئەرجەنتین بۆ زیاتر لە 50% بەرزبووەتەوە 30/09/2024 ڕێژەی هەژاری ئەرجەنتین لە شەش مانگی یەکەمی سەرۆکایەتی Javier Milei بۆ نزیکەی 53% بەرزبووەتەوە، ئەمەش یەکەم بەڵگەی سەلمێندراوی نیشان داوە کە سیاسەت و ئابوری نیو-لیراڵ یا لیبراڵ ناتوانێت چارەسەری کێشەکانی کۆمەڵ بکات. Javier Milei لە مانگی دوازدەی پارەکەدا هاتە سەر حوکم هەر وەکو زۆرێك لە بەربژێرەکانی […]
پیشەسازی سووتەمەنی بەردینی یارمەتی بڵاوکردنەوەی یاساکانی دژە ناڕەزایەتی دەدات لە سەرانسەری ئەمریکا 28/09/2024 لۆبیستەکان و یاسادانەران هەماهەنگییان کردووە بۆ دەرکردنی یاسای نوێ کە سزای تاوانکاری بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانە زیاد دەکات. لێکۆڵینەوەیەکی نوێی گاردیانیش ئاشکرای دەکات، لۆبیکارانی سووتەمەنی بەردینی لەگەڵ یاسادانەران لە پشت پەردەوە و لە سەرانسەری هێڵەکانی ویلایەتەکاندا هەماهەنگییان کردووە بۆ پاڵنانی و داڕشتنی ئەو […]
بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا
بارودۆخی کرێکارانی غەزە و کەناری ڕۆژئاوا 25/09/2024 لەم ڕۆژانەدا ئیسرائیل تۆمەتبار کرا بە شکاندنی یاسای جیهانی کار بە ڕاگرتنی مووچەی کرێکارانی فەلەستینی. دە سەندیکای کرێکاری ئیسرائیلیان بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کار تۆمەتبار کردووە بە ڕاگرتنی مووچە و یارمەتییەکانی زیاتر لە 200 هەزار کرێکاری فەلەستینی لە 7ی ئۆکتۆبەرەوە. حکومەتی ئیسرائیل تۆمەتبارە بە پێشێلکردنی “ئاشکرا”ی ڕێککەوتننامەی پاراستنی […]
لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا
لێدان لە ڕۆڵی سەندیکا 24/09/24 زۆر جار خاوەنکار ، کۆمپانیاکان ، یاخود حکومەت ڕیگایەکی دیکە دەگرێتە بەر بۆ لاوازکردنی ڕۆڵی نقابە بە تایبەت لە کاتێکدا کە نقابە ئامادە نابێت بە ئۆفەرەکانیان. ئەم دیاردەیە لە ئێستادا لە مامەڵەکردنی نقابەی کرێکارانی کۆمپانیای بۆینگ کە نزیکەی 33 هەزار کرێکاریان هەیە لە واشنتۆن و ئۆریگۆن لە 13ی ئەم مانگەوە […]
گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە
گەندەڵیی سیاسییەکان لە بریتانیا بەردەوامە 24/09/24 گەندەڵی دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەگمەن نییە کە بێت و بڕوات یا تەنها لە ناو توێژاڵییکی دیاریکراوی کۆمەڵدا دەربکەوێت. گەندەڵی خەسڵەت و تایبەتمەندی ئەم سیستەمەیە یا دروستتر خەسڵەت و تایبەتمەندی هەموو جۆرە دەسەڵات و دەستڕۆیشتوو پاوەرێکە ئیدی هەرچۆن ناویان لێبنێیت. پەرلەمانتارانی بریتانیا ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 700 هەزار پاوەندیان وەک دیاری […]
کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی سپۆنسەری وەرزش دەکەن 18/09/2024 بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ کۆمپانیاکانی سووتەمەنی بەردینی لە پێناوی مانەوەیان و کۆمەك پێکردنیان و بەردەوامیدان بە قازانجی زیاتر دەستیان خستۆتە ناو بەشە جیا جیاکانی وەرزشیشەوە . لەم بارەدا ئەم کۆمپانیانە هەموو لایەن و بەشەکانی کۆمەڵ دەقۆزنەوە بە سپۆنسەرکردنی خۆیان و تەنانەیت بڕێك لە زانکۆکانی بریتانیا و می مۆزەخانەکانیشی […]
دکتۆرە کەمئەزموونەکانی ئینگلتەرە کە هێشتا لەبەردەست دکتۆرە شارەزاکان و پسپۆڕەکاندا کار دەکەن کۆتاییان بە مانگرتنەکانیان هێنا 15/09/2024 ئەم دکتۆرانەی کە داوای لە سەد 35 ی بەرزبوونەوەئی موچەکەیان دەکرد و 44 ڕۆژ مانیان گرت لە کاتی جیاوازدا، جارێکیان ماوەی 5 ڕۆژ بەسەریەکەوە مانیان گرت ڕازی بوون بە بەرزبوونەوەی موچەکەیان بە ڕێژەی لە سەدا 22.3 لە ماوەی […]