Categories
Kurdish

سەرمایەداریی لە جەوهەردا باش و خراپی نییە، هاوکاتیش دەوڵەتەکانی یەك جەوهەر و یەك ئامانجیان هەیە

سەرمایەداریی لە جەوهەردا باش و خراپی نییە، هاوکاتیش دەوڵەتەکانی یەك جەوهەر و یەك ئامانجیان هەیە 14/01/2025 زۆربەمان بەراوردێك دەکەین لە نێوانی هەندێک دەوڵەتی سەرمایەداریدا وەکو بریتانیا و وڵاتانی ، بۆ نموونە ، سکەندناڤیا.  ئەوانەی کە ئەوە ڕایانە دوو فاکتەری سەرەکی یاخود فاکتەرێك لەو وڵاتانەدا نابینن : یەك: جەوهەر و ئامانج و شێوازی کارکردنی سەرمایەداری  یەكێکە […]

Categories
Kurdish

قسە و لۆژکی سەقەت

قسە و لۆژکی سەقەت 13/01/2025 پۆست و کۆمێنتێکی زۆر بەرچاوم دەکەوێت کە کەوتنەوەی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس بە تۆ ڵەی خودا دەناسرێت دژ بە ئەمەریکا.  باشە ئەگەر وابێت خوا بۆ ئەو تۆڵەیە لە ئیسرائیل ناسەنێتەوە کە لە چاوی موسلماناندا ئیسرائیل تاوانبارترە ، یا هەر هیچ نەبێت با ئەو ئاگرەی بباردەیەتە کۆشکی سپی ئەمەریکا، پەنتاگۆن، شوێنە گرنگەکانی […]

Categories
Kurdish

ژمارەی قوربانییەکانی غەززە هەڵەیە

ژمارەی قوربانییەکانی غەززە هەڵەیە 11/01/2025 قوربانییەکانی غەزە زۆر زیاترن لەوەی کە ئیمە فەرمییەکەی دەزانین . بە گوێرەی زانیاری فەرمی وەزارەتی تەندروستی غەززە ژمارەی کوژراوانی خەڵکانی مەدەنی لە غەززە کەمتر لە 48 هەزارە .  ئەم ژمارەیە لە سەر بناخەی ئەوانەی کە لە خەستەخانە مردوون و ئەوانەی کە کەس و کاریان ئاگەداری خەستەخانەکانیان کردۆتەوە بێ لەمانەش حسابی […]

Categories
Kurdish

سزا و پاداشت لە ئایندا

سزا و پاداشت لە ئایندا 10/01/2025 هەر بیروباوەڕێك بناخەکەی لەسەر ئەساسی سزا و پاداشت دروست کرا یاخود دروست بوو ئەوە زۆر دوور لە مرۆڤبوون و مرۆڤدۆستییەوە . مرۆڤی باش یاخود مرۆڤی مرۆڤ ناکرێت شت بکات بۆ ئەوەی کە پاداشت بکرێت یاخود نەیکات لەبەر ئەوەی سزا دەدرێت. دینی ئیسلام  لەسەر ئەو بناخەیە دروستبوە هەر لەبەر ئەوە […]

Categories
Kurdish

لە لەندەن پۆلیس ڕێپێوانی هاوپشتی فەلەستین یاساخ دەکات

لە لەندەن پۆلیس ڕێپێوانی هاوپشتی فەلەستین یاساخ دەکات 10/01/2025 ڕۆژی شەمە، 18/01 بڕیارە کە ڕێپێوانێکی گەورە بکرێت بۆ بەرگریی لە فەلەستینیەکان لە کەناڵی  بی بی سی-یەوە دەستپێبکات تا دەگاتە شوێنی مەبەست.  بەڵام پۆلیس ڕێگایان پێ نادات بە بیانوی ئەوەی کە چەند سەد مەترێك دوورە لە کڵێسای جوولەکانەوە ، بەیانی شەمەش جوولەکەکان دەچنە کڵێسا. لە کاتێکدا […]

Categories
Kurdish

کۆکردنەوەی کۆمەکی پارە بۆ غەزە

کۆکردنەوەی کۆمەکی پارە بۆ غەزە 08/01/2025 وتارێکم لە ڕۆژنامەی گاردیاندا بەرچاوکەوت  وەکو ڕێکلامەیەك بۆ هاوکاری دارایی بۆ فەلەستین لە بیناکردنەوەی لانی کەم خەستەخانەیەکی غەزە .  هەروەها  لە ڕێکلامەکەدا داوا لە کۆمپانیاکان دەکرێت کە هاوکاری بکەن . بەڕای من هیچ شتێك بە قەدەر کۆکردنەی پارە بۆ فەلەستین ئاسان نییە کە بە هیچ شێوەیەکیش پێویست ناکات داوای […]

Categories
Kurdish

داهاتی بەڕیوەبەرە گەورەکان و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکان لە بریتانیادا لە هەڵکشاندایە

داهاتی بەڕیوەبەرە گەورەکان و بەڕێوەبەرانی جێبەجێکاری کۆمپانیاکان لە بریتانیادا  لە هەڵکشاندایە 06/01/2025 ساڵ بە ساڵ داهاتی ئەو توێژاڵەی سەرەوە و خەڵکە ساماندارەکان لە هەڵکشاندایە بە ڕادیەك کە جێی سەر سوڕمانە . بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نوێ سەد کەس لەو توێژاڵانەی سەرەوە بڕی داهاتی ساڵانەیان هەر موچەکانیان بێ لە پشك و موخەسەساتی دیکەیان لە ئەمساڵدا 113 جار زیاترە […]

Categories
Kurdish

چەمکە ئایدۆلۆجییەکان

چەمکە ئایدۆلۆجییەکان 05/01/2025 خۆڕزگارکردن لە ئایدۆلۆجییەت هەر ئەوە نییە کە ئایدۆلۆجیانە بیر نەکەیتەوە ، بەڵکو زۆر زۆر گرنگیشە کە لە دەربڕینی ئایدۆلۆجیانەش خۆت رزگارر بکەیت .  هەر ئەوە گرنگ نییە کە تۆ شتی ڕاست و دروست بڵێیت ، بەڵکو ئەوەش گرنگە کە تۆ بە زمانی یا دەربڕینی ئایدۆلۆجیانەش نەیڵێیت و دەری نەبڕیت. هەر ئەوە گرنگ […]

Categories
Kurdish

درۆن و بەندیخانەکانی بریتانیا

درۆن و بەندیخانەکانی بریتانیا 03/01/2025 درۆن هەر ئەوە نییە شەڕی پێبکرێت، یاخود تیرۆر ئەنجامبدات .  ئەمڕۆ لە بریتانیا لە ئینگلتەرە و وێڵس بەرەنگاربوونەوەیەکی دەوڵەت نییە تاکو بە درۆن سەرکوتبکرێت ، بەڵام درۆن هێشتا لێرەش بە جۆرێکی دیکە سەرکوتی خەڵکانی زۆر بارخوار دەکات یا بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو مەبەستە. درۆن لێرە لەبری شەڕ قاچاخچییەکان و فرۆشیاری مادە […]

Categories
Kurdish

زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و پەندە کوردییەکە:

زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا و پەندە کوردییەکە: 03/01/2025 زۆربەی زۆری ئەو شتانە، لە مەسەل و قسەی ئاسایی و ئامۆژگاریی ، کە کورد وتوونی و کردونی هەر هەمووی بەرهەمی دروستی واقیع و ئەزموونەکانیان بووە .  بەڵام جێگای داخە کە هەرە زۆرینەمان بە بیانویەك ، بە پاساووێك فەرامۆشیان دەکەین . سەبارەت بە زێلینسکی کورد وتویەتی : ئەوەی بە […]