ئایا بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی له باشووردا بوونی هه‌یه؟
زاهیر باهیر- له‌نده‌ن
09/06/2016
له کۆبوونه‌وه‌کان و دیمانه‌ی ڕادوێیه‌کان و دانیشتنی دوو قۆڵی و گروپی، زۆر جار ئه‌و پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌م لێکراوه . منیش ڕاستگۆیانه به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌ی که هه‌بوومه له وه‌ڵامیاندا وتوومه نه‌ك هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا نییه به‌ڵکو گرۆپێکی کاراش به‌ناوی ئه‌نارکیستیه‌وه له‌وێ نییه و به‌بیره‌وه‌ری منیش نه‌بووه. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م وه‌ڵامه هه‌میشه پرسیارێکی دیکه‌ی به‌دوی خۆیدا هێناوه که ئه‌ویش پرسیاری ” بۆچی” بووه .
ناکرێت له کاتێکدا که ده‌سه‌ڵات و زۆوڵم و زۆر هه‌بووبێت و هاوکاتیش هزری ئه‌نارکیزم وه‌کو هزرێکی سروشتی یاخیگه‌ری ناوخودی مرۆڤ هه‌بووبێت، نکوڵی ئه‌وه بکرێت که خه‌ڵکانێك وه‌ک تاك یاخود وه‌ک گروپێکی ناڕێکخراو له‌به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و زوڵم و زۆره‌دا، نه‌بووبێت. بێگومان خه‌ڵکانێک هه‌بوون که دژایه‌تی ده‌سه‌ڵاتیان کردووه و تێڕوانینیان بۆی وه‌کو دووژمنی به‌شه‌رییه‌ت، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو کاره‌ساته‌کان، ته‌ماشایان کردووه. ئه‌وه‌ش له‌پای ده‌رککردنیان به‌و ڕاستیییه، بووه که هیچ وه‌ختێك به‌رژه‌وه‌ندی ناوکۆیی له نێوانی ده‌سه‌ڵات و هه‌ژاران و به‌شخوراواندا نه‌بووه. له‌و باره‌شدا که‌سانێک هه‌ن ڕاپه‌ڕینی زنجه‌کان و خه‌واریجه‌کان و مه‌زده‌کی و به‌رمه‌کی و قه‌رمه‌تییه‌کان و ئه‌وانی دیکه‌ی سه‌رده‌می کۆن ، به ڕاپه‌ڕینێکی شێوه ئه‌نارکیستانه/شیوعییانه ده‌زانن، گه‌رچی ئه‌م بزوتنه‌وه و ڕاپه‌ڕینانه مۆرکی ئه‌نارکستییه‌ت و شیوعییه‌تیان له خۆیان نه‌داوه. به هه‌رحاڵ قسه‌ی من له‌سه‌ر ئێستا‌و چه‌رخی ڕابووردووه.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێک له واقیعی کۆمه‌ڵی باشوور له دوای جه‌نگی جیهانی یه‌که‌مه‌وه بده‌ین ، کۆمه‌ڵه هۆکارێك بۆ ده‌رنه‌که‌وتنی ئه‌نارکیستییه‌ت وه‌کو هزرێكی سه‌ربه‌خۆی دیار و هه‌م وه‌کو سه‌رهه‌ڵنه‌دانی چه‌ند گروپێکیش که ده‌مڕاستی ئه‌و هزره بن، هه‌ن، به‌ڵام به ڕای من چوار هۆکاری سه‌ره‌کی له‌م بواره‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی، بینیوه، که ئه‌وانه‌ش ئه‌مانه‌ن:
یه‌که‌م: کوردستان به‌شێك بووه له عێراق و پاشکۆیی عێراق-یش به وڵاتی سۆڤێته‌وه :
ته‌واوی ئه‌و کتێب و گۆڤار و نوسینانه‌ی که سه‌باره‌ت به مارکسیزم و لینیننزم و ماویزم بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و چه‌په‌کانی دونیا و هه‌تا سه‌باره‌ت به دین به‌هه‌ردوو لایه‌نه‌که‌یه‌وه واته به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دین یاخود ته‌رفگیری دین ، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه به زمانی عه‌ره‌بی بوون . عێراقی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش له ساڵی 1958 وه خۆشی وابه‌سته‌ی سۆڤێت بوو جگه له چه‌ندساڵێکی که‌م نه‌بێت. كتێب و ئه‌ده‌بیاتی چه‌پ و کۆمۆنیستی که به زمانی عه‌ره‌بی بوون، یا له خانه‌ی بڵاوکراوه‌ی ڕۆشنبیری دیمه‌شق بووه، یا خانه‌ی پێشکه‌تن ( ته‌قه‌دوم) یا له بێروت و خودی ڕوسیا خۆی بوون، چاپکراون. ڕۆڵی حیزبی شیوعی سوری که خالد به‌گداش سه‌رکرده‌ی بووه له‌ته‌ك ڕژێمی سوری که هه‌ر له شه‌سته‌کانه‌وه یه‌کێك بووه له‌و ڕژێما‌نه‌ی که دۆست و وابه‌سته‌ی سۆڤێتی جاران بووه، ڕۆڵی گرنگی له‌و بواره‌د، بینیوه.
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به هزری ئه‌نارکیستیانه و چالاکی و ته‌واوی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی له هه‌ر کونجێكی ئه‌م جیهانه‌دا، بووه، به شێوه‌یه‌کی قێزه‌وه‌ند و دژه مرۆڤ و دژه شۆڕش بۆ ئێمه گوێزراونه‌ته‌وه، چونکه سه‌راپای ئه‌ده‌بیات و ته‌بلیغاتی ئه‌نارکیستیانه له لایه‌ن چه‌پ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه له ڕوسییه‌وه وه‌رگێڕراونه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی که هه‌مووشی له یه‌کێك له‌و چاپخانانه‌ی سه‌ره‌وه، به چاپ و بڵاوکردنه‌وه گه‌یه‌ندراون. هه‌ر به‌م هۆیه‌شه‌وه ئه‌نارکیزم و فکری ئه‌نارکیستیانه وه‌کو ئه‌وه‌ی که له سه‌ره‌وه نوسیمن به چه‌واشه‌یی و دژه هه‌موو شتێك به ئێمه ناسێنراوه. له باشترین حاڵه‌تیدا به ” فه‌وزه‌وی” “به‌ره‌ڵایی و بێ سه‌ره‌وبه‌ره‌یی” به ئێمه ڕاگه‌یانراوه . واته یه‌ك لایه‌نی ئه‌نارکیسیزم که دژه ده‌وڵه‌ت بووه و ئه‌ویش به‌گوێره‌ی بۆچون و شیکردنه‌وه و ویستی به‌لشه‌فی و شیوعییه‌کانی ئه‌و کاته لێکدراوه‌ته‌وه، که ئه‌نارکیسته‌کان فه‌وزایان ده‌وێت و باوه‌ڕیان به ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات، نییه‌و هه‌مووی ڕه‌تده‌که‌نه‌وه و کۆمه‌ڵ له حاڵه‌تی پشێوی و ئاڵۆزی و به‌ره‌ڵایی و بێ یاسایی و بێ ڕێکخستنی و.. هتد به‌جێده‌هێڵن و ئیدی کۆمه‌ڵێكی ئاخۆران و ماخۆران ده‌بێت .
سه‌یر له‌وه‌دا بوو کاتێك که هزر و بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نارکیستی ئاوا ده‌ناسرا و هێڕشی ده‌کرایه سه‌ر، به‌ڵام تاکه کتێبێك یا گۆڤارێك یاخود بڵاوکراوه‌یه‌کی ئه‌نارکیستی نه‌بوو له‌به‌رده‌ستدا تاکو خوێنه‌ر پێشئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی دژی ده‌نوسرا ، بیخوێندایه‌ته‌وه. بۆ نموونه ” بوئسی فه‌لسه‌فه‌ی ” مارکس که له‌سه‌ر جۆزیف پرۆدن نوسیبووی ، که به ئاسانی له بازاڕی کتێب فرۆشاندا ده‌ستدد‌ه‌که‌وت ،که‌چی خودی کتێبه‌که‌ی پرۆدۆ‌ن که مارکس ڕه‌دی دابووه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم له عێراق-دا وجودی نه‌بوو. ته‌واوی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکیستی که ڕه‌دیان د‌راوه‌ته‌وه، خۆیان له‌به‌رده‌ست خۆوینه‌ردا، نه‌بوون.
له حاڵه‌تێکی ئاوادا نه‌بوونی گروپێکی ئه‌نارکیستی نه‌ك هه‌ر مه‌حاڵ بوو، به‌ڵکو ده‌ستکه‌وتن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتی ئه‌نارکیستیش، تاکو له هزر و پرینسیپه‌کانی ئه‌نارکیزم، تێبگه‌ین، کارێکی ڕێلێگیراو بوو.
دووهه‌م: هه‌بوونی حیزبگه‌لێکی زۆر و پاشکۆبوون بۆیان:
عێراق و کوردستان له دوای ساڵانی سییه‌کانی چه‌رخی ڕابوردووه زێدی زاینی حیزبگه‌لێکی زۆر بووه هه‌ر له حیزبی نه‌ته‌وه‌یی و دینی و نیشتمانی لیبراڵ تا ده‌گاته کۆمۆنیستی. سه‌رجه‌می ئه‌م حیزبانه‌ش بۆ مه‌به‌ستی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات هه‌میشه له ململانێی نێوانیادا له گه‌وجاندنی هاووڵاتیاندا بوون . ئه‌مه‌ش له ڕێگای په‌روه‌ده‌کردن و سیخناخکردنی گوێی هاووڵاتیان به ته‌بلیغات و ئه‌ده‌بیاتیان، بووه. ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی باش ئه‌وانه‌بوون که باشتر په‌یڕه‌وی فرمانه‌کان و تاکتیك و ستراتیجێتی، حیزبیاد ده‌کرد ، ئه‌وانه‌بوون که به موو له پێڕه‌وپڕؤگرامی حیزب ده‌رنه‌چون ، ئه‌وانه‌ن که پاشکۆ و وابه‌سته‌ی ته‌واوی حیزب و سه‌رکرده‌کانی حیزببون ، ئه‌وانه‌ن که ئایدۆلۆجییه‌ت شه‌ڕی برا و خوشکی خۆیان و دراوسێی و خزم و ڕه‌گه‌زێکی یا نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ی پێکردون و بێ ئه‌وه‌ی که خودی خۆیان بۆ ته‌نها چر‌که‌یه‌کیش له سیاسه‌تی ڕاست و هه‌ڵه‌ی حیزب و سه‌رکرده ،تێفکریبێتن. به‌داخه‌وه که ئه‌م نه‌رێت و خووه تا هه‌نوکه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه.
له بارودۆخێکی ئاوادا نه فکر پێشده‌که‌ویت و نه گه‌شه‌ش ده‌کات، له ژینگه‌یه‌کی ئاوادا سه‌رجه‌می مرۆڤه‌کان دابه‌شده‌بن به‌سه‌ر حیزبه‌کاندا و ده‌بنه بورغویه‌کی بچوکی ماشێنی حیزب و حیزبیش به ئاره‌زوی خۆی ده‌یانسوڕێنێته‌وه و ئه‌م ده‌نگیان پێده‌دات، ئه‌ویان پێده‌کوژێت و ئه‌و ته‌بلیغاته‌یان پێده‌سپێرێت. مرۆڤ له‌م حاڵه‌ته‌دا که ده‌بێته کۆیله‌ی حیزب ناتوانێت به‌خۆی بیربکاته‌وه ، ناتوانێت بڕیاری خۆی بدات ، ده‌سته‌ووه‌سانه له لێکدانه‌وه و سه‌رنجدانی به‌ده‌ر له حیزب و سه‌رکرده له ڕوداوه‌کان، عاجزه له پێشبینیکردنی کاره‌ساته‌کان، کامفاڵێتی و ساویلکه‌یی به‌ڵام دڵگه‌رم دڵ پر له قین بۆ هه‌ڵگرانی هه‌موو ڕاوبۆچونێکی جوودا له خۆی، خه‌سڵه‌تی له‌به‌رچاوی خه‌ڵکانی حیزبییه.
له کاتێکدا که هزری ئه‌نارکیستی گه‌شه‌ی سروشتی خودی تاکه‌کان خۆیانه هه‌میشه‌ش له گۆڕان و ته‌شه‌نه‌کردندایه. له دیدی ئه‌نارکیستییه‌وه تاکه‌کان ده‌بێت له بیرکردنه‌وه و سه‌رجه‌می ئه‌و بڕیارانه‌ی که پێوه‌ستن به‌خۆیانه‌وه، ئازادبن. هاوکاتیش که ئه‌و هزره دژه ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات و ڕێکخراوه‌یی شێوه هیراشیانه‌یه ، به‌دڵنیاییه‌وه ، له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی که په‌نجه‌م بۆ ڕاکێشا نه گه‌شه ده‌کات و نه دێته‌وه له‌گه‌ڵیا.
سێیه‌م: جه‌نگ و ماڵوێرانی و کوشتن بڕین له عێراق و کوردستاندا:
عێراق و کوردستان یه‌کێکن له‌و وڵاتانه‌ی که پتر له نیو سه‌ده‌یه ئاشتی و ئاسایشی به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه. عێراق سێ جه‌نگی گه‌وره‌ی : ئێران و عێراق، شه‌ڕی که‌نداوی 1991 و داگیرکردنی ئه‌م دواییه‌ی 2003 ، به خۆیه‌وه بینیوه و کارایی و هه‌ژموونی خۆی و به‌سه‌ر کوردستانیشدا به ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ ، داناوه. ئه‌مه جگه له بزوتنه‌وه‌ی کوردی که له ساڵی 1961 دا ده‌ستی پێ‌کرد که ئه‌میش به‌ڕؤڵی خۆی له‌سه‌رده‌ستی هه‌ردوو لادا چ حکومه‌ته یه‌كبه‌دوایه‌که‌کانی عێراق و چ بزوتنه‌وه‌ی کوردی کاره‌سات و کوشتن و بڕین و کیمیاباران و ئه‌نفال و ژنکوشتن و ماڵوێرانیی و هه‌ڵکه‌ندنی خه‌ڵکی له زێدی خۆیی و له‌ناوبردن و سه‌رنگونکردنی خه‌ڵکانێکی زۆری به‌سه‌ر هاووڵاتیانی کوردستان و تاڕاده‌یه‌کیش ناوچه‌کانی دیکه‌ی عێراقیشی، هیناوه.
ئێمه‌ی کورد ئه‌زموونێکی یه‌کجار زۆرمان له جه‌نگ و به‌یه‌کدادان و ماڵکاولیدا هه‌یه، که شوێنه‌وار و کاره‌ساته‌کانی جه‌نگ له یاد و بیره‌وه‌ری نه‌وه‌ی ئێمه و باوک و باپیارنیشماندا، چه‌سپیوه.
جه‌نگ ئه‌و تارماییه ڕه‌شه نه‌گریسه‌یه که ته‌نها بازرگانانی شه‌ڕ و کۆمپانییه گه‌وره‌کانی دروستکه‌ری چه‌ك و که‌ره‌سه‌کانی دیکه‌ی جه‌نگ و ده‌سه‌ڵات به گشتی قازانجی لێده‌چننه‌وه و ئه‌وانی دیکه‌مان جگه له نه‌هامه‌تی و برسێتی و هه‌ڵکه‌ندن له‌جێی خۆمان و باوباپیرانمان ، زه‌ره‌ر و زیان نه‌بێت ، چیدیکه‌ی لێ نابه‌ستینه‌وه. جه‌نگ هه‌میشه زه‌مینه‌ی برسێتی و گرانی و ڕه‌و و لێک‌دابڕان و حه‌سره‌تکێشی بینینه‌وه‌ی خۆشه‌ویستانمان و بێ‌کاری و لانه‌وازه‌یی و بوون به‌قوربانی ، ده‌سازێنێت . له‌و شوێنه‌ی جه‌نگ بێت هه‌موو شتێك، هه‌موو نه‌گریسییه‌ك هه‌واری خۆی هه‌ڵخستووه ته‌نها خۆشه‌ویستی و ته‌بایی و ئاشتی و ئاسایش نه‌بێت. له‌بارودۆخێکی ئاوادا ته‌نها فریای سه‌لامه‌تی و خۆپاراستنی خۆمان و داخوازییه سه‌ره‌کییه‌کانی ژیان ده‌که‌وین، ته‌نها به‌دووی ژیانی کوله‌مه‌رگی و مه‌مره و مه‌ژییه‌وه‌ین ، هه‌رچی فکر و هزری نوێ، ئاسۆی ڕونی تێفکرین له‌و کات و زه‌مه‌نه‌دا نه ته‌شه‌نه ده‌کات و زۆر به ده‌گمه‌نیش ڕێده‌که‌وێت فکرێکی نوێ که جیابێت له‌وه‌ی که پێی په‌روه‌رده و گۆشکراوین، سه‌رهه‌ڵبدات.
له شوێنێک جه‌نگ هه‌بێت ، فکری ئه‌نارکیستیزم که به‌شداری دروستکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌کات، گرانه، بتروکێت. له هه‌ر شوێنێك جه‌نگ هه‌بێت تابوری برسێتی به‌ڕێده‌کات، ڕیزی خۆفرۆشان و به‌کرێگیراوانی ده‌سه‌ڵات زیادده‌کات، سه‌ربه‌ستی و ئازادییه‌کان که‌مده‌کات، مێشک و هۆشی لێدوان و دیالۆگ و ئاشی ژیانی ئاسایی له‌گه‌ڕده‌خات هه‌ر به‌م هۆیانه‌شه‌وه، فکر و ئه‌زموونی ئه‌نارکیزم نه‌ك هه‌ر گه‌شه پێناکات به‌ڵکو ئه‌وه‌شی که هه‌یه له‌باری ده‌بات.
چواره‌م : کۆمه‌ڵی ئێمه و کو‌لتوور:
کۆمه‌ڵی ئیمه پێکهاته‌یه‌کی تێکه‌ڵه‌یه له کولتووری خێڵه‌کی و دینیانه، که بناخه‌ی له‌سه‌ر هه‌یکه‌لێکی هیراشی ، قوچکه‌یی بنیاتنراوه و ئه‌و داب و نه‌رێته‌ش که هه‌یه که هاوکات ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یکه‌ل و ئابورییه‌که‌یه‌تی، پارێزه‌رێکی چاکی ئه‌و شێوه ژیانه‌ی کۆمه‌ڵیشه.
له شانه‌ی یه‌که‌می کۆمه‌ڵ-وه که خێزانه تاکو دایه‌نگا و قوتابخانه و زانکۆ و کارگه و شوێنه کشتیارییه‌کان و ده‌زگه خزمه‌تگوزارییه‌کان و به‌شه‌کانی دیکه‌ی مه‌ده‌نی و عه‌سکه‌ری تا ده‌گاته لو‌تکه‌که‌ی که په‌ڕله‌مان و پیاوانی حوکمڕان و که‌سی سه‌ره‌کی سه‌رۆکی وڵاتن، هه‌ر هه‌موو ئه‌مانه له‌سه‌ر یه‌ك بناخه دروستکراون که هیراشیییه‌ته. هیراشییه‌تیش یانی بوونی پاشۆکۆیی، دیلیی فکر و ئه‌ندێشه، یانی ناسه‌ربه‌خۆیی و نائازادی تاك ، یانی هه‌ر هه‌موو که‌سێك له‌بنی بنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ، له شانه‌ی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵ تا دواکه‌سی، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی سه‌روی خۆی بکات له فرمان وه‌رگرتن، له وه‌رگرتنی ئامۆژگاری ، ته‌نانه‌ت له‌بیرکردنه‌وه له کێشه‌یه‌ك و گه‌ڕان به‌دوای چاره‌سه‌ره‌که‌یشیدا.
کۆمه‌ڵی هیراشی به یارمه‌تی کوڵتوور و داب و نه‌رێت، له‌م کۆمه‌ڵه‌د،ا بچوك ده‌بێت ڕێز له گه‌وه‌ره بگرێت، ڕیزه‌کانی خواره‌وه گوێ له‌وانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی خۆیان بگرن، فه‌رمان له‌وانه‌وه وه‌رگرن موباده‌ره و داهێنان سه‌رنگونده‌کرێن، ئه‌ندامانی حیزب و ئه‌وانه‌ی که له خواره‌وه‌ن مشته له‌گوێ و ڕوو له‌ده‌می سه‌رکرده ده‌بن. ئه‌م کۆمه‌ڵه هیراشییه که ناوه‌ندگه‌رایی له هه‌موو کون و که‌له‌به‌رێکی خودی کۆمه‌ڵدا قوتکردۆته‌وه ئیدی بچڕاندنی زنجیره‌کانی ئه‌و ناوه‌ندگه‌رییه مه‌حاڵه ، ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ له شێوه‌یه‌کی نوێی ئاسۆییدا، کارێکی نه‌ك هه‌ر ئاسان و ئاسایی نیه بگره شؤڕشی له بواری په‌روه‌رده و ڕؤشنبیری و کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا له پاڵ شۆڕشی ئابوری‌دا، ده‌وێت. شؤڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیش بێ لێدان له پایه به‌هیزه‌کانی هه‌یکه‌له هه‌ره‌مییه‌کان، دابونه‌رێته ڕزیوه‌کان، وته و فۆرمیله کۆنه له‌کارکه‌وتووه‌کانی ناو کۆمه‌ڵ ، ئه‌نجامدانی کارێکی ئه‌سته‌مه .
له کۆمه‌ڵی هه‌ره‌میدا، نه تاك ڕؤڵی هه‌یه و نه متمانه‌شی به‌خۆی هه‌یه له ژینگه‌یه‌کی فره حیزبی ، فره کوێخایی، ژن‌کوژی، کولتووری خێڵ و دین که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له بری ئه‌وه‌ی تاک خۆی خۆی دروستبکات، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی فکربکاته‌وه ، له‌بری ئه‌وه‌ی خۆی بڕیاره‌کان بۆ خۆی بدات و به‌ده‌م چاره‌سه‌ره‌کانی کێشه‌کانییه‌وه، بچێت ، که‌چی تاکی کۆمه‌ڵی ئێمه دروستده‌کرێت، فکری ده‌ر‌خوارد ده‌درێت، بڕیاری بۆ ده‌درێت، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیشی بێ به‌شداریکردنی ئه‌و و بێ ئاره‌زووی ئه‌و ،ده‌کرێت، له ژینگه‌یه‌کی ئاوادا که تاك سه‌ربه‌ست نه‌بێت، فکریشی بۆ نایه‌ت، هزرێکی نوێ لای ئه‌و په‌یدا نابێت، گه‌ر بشبێت زه‌مینه‌ی گه‌شه‌کردنی نابێت.