با په‌رده له ڕوی ڕاستی ڕۆژنامه‌و ڕۆشنبیری لیبراڵی کوردی هه‌ڵماڵین
زاهیر باهیر
له‌نده‌ن 18-10-11
له کاتێکدا که بزوتنه‌ه‌وه‌ی خه‌ڵکی دژی ئه‌و بار‌و دۆخه ناهه‌مواره‌ی که بانقه سه‌ره‌کیه‌کانی جیهان و ده‌سگه دراویه‌کانی جیهان، وه‌کو سندوقی دراوی جیهانی، بانقی نێو ده‌وڵه‌تی ، بانقی نێوه‌ندی ئه‌وروپی و کۆمپانیه گه‌وره‌کانی جیهان، بههاوپشتی و یارمه‌تیدانی پارێزه‌ره‌کانیان که ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته‌کانن ، خولقاندویانه، دنیای کاپیتاڵیزمی هێناوه‌ته خرۆشان و ترس و له‌رزی بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌و پارێزه‌رانی بڕیوه‌ته‌وه.
له کاتێکدا که زیاتر له 4 هه‌فته‌یه ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه له ئه‌مه‌ریکادا ده‌ستی پێکردووه‌و زیاتر له 130 شاری گه‌وره‌ی ئه‌مه‌ریکی گرتۆته‌وه و به‌ده‌یان هه‌زار خه‌ڵکانی ته‌مه‌ن جیا ، ڕه‌نگ جیا، جێنده‌ر جیا، نه‌ته‌وه‌ی جیا به فیعل به‌شداری تێدا ده‌که‌ن و دروشمهکهشیان ” ده‌ستی به‌سه‌ردا بگره ، یا ده‌ست بگره به‌سه‌ریدا” یه که پێشتر ” ده‌ست به‌سه‌ر وۆڵ ستریتدا بگره” بوو ، که به سه‌ده‌ها هه‌زاری تریش پشتگیری خۆیانیان بۆ ده‌ر بڕیوه‌و له لایه‌ن زیاتریش له 600 کۆمۆنێتیهوه کۆمه‌کیان پێده‌کرێت .
له کاتێکدا که له زیاتر له 80 وڵات له ئه‌وروپاوه بۆ یابان بۆ وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوور بۆ که‌نه‌دا بۆ هیند بۆ ئۆسترالیا، بۆ نویزله‌نده بۆ سه‌رجه‌می وڵاتانی ئه‌وروپای ڕۆژئاوا، بۆ وڵاتانی سکه‌ندناڤیا تا وڵاتانی ئه‌مه‌ریکای لاتینی ، وزه‌و به‌هره‌یان له خۆپیشادهرانی ئه‌مه‌ریکاوه وه‌رگرتوه ، ئه‌وه بوو له ڕۆژی شه‌مه‌ی ڕابوردوودا ، 15-10-2011، زیاتر له 8000 خۆپیشاندان و ده‌ستبه‌سه‌راگرتن له زیاتر له 80 وڵات‌دا به‌رده‌وام بوو‌و ئێستاش ده‌ست بهسهراگرتنهکان له له‌نده‌ن و مهدریدو به‌رشه‌لۆنه‌و سانتیاگۆو تۆکێوو گه‌لێک شوێنی تر هه‌ر به‌رده‌وامه. شایانی باسه گه‌ر ئه‌وه‌ش به‌یادی خوێنه‌ر بهێنمه‌وه که سه‌ره‌تای ده‌سپێکردنی خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ست به‌سه‌را گرتنه‌کان هه‌ر له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه له یۆنان و له مانگی نیسانیشه‌وه له چیلی و دواتریش له ئیسرائیل ده‌ستی پێکردوه‌و تا ئێستاش هه‌ر به‌رده‌وامه
له کاتێکدا دڕنده‌یی ئه‌م سیته‌مه جه‌ماوه‌رێکی گه‌لێک گه‌وره‌ی به ڕه‌غمی هه‌موو جیاوازیه‌کانیان ، له دژی خۆی خڕ کردۆته‌وه و ئه‌م خه‌ڵکانه‌ش شه‌ڕی مان و نه‌مان ده‌که‌ن به پشت و په‌نای خۆیان، چیتر ڕێگا به خۆیان ناده‌ن که بڕوا به سیاسیه‌کان و حیزبه سیاسیه‌کان بکه‌ن.
ئا له‌م کاته گرنگه‌دا ڕۆژنامه لیبراڵه‌کانی وه‌کو ئاوێنه‌و هاوڵاتی و ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که ناڵی که‌ی ئێن ئێن ، مێشێک له لایان میوان نیه ، له دیوه‌خانه‌کانیان هه‌ر باس باسی کوردایه‌تی و حیزبایه‌تی و گه‌نده‌ڵی و باس و خواسی گه‌مه‌ی سیاسی و گچکه کردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی بۆ ڕووداوی بچووک و که‌م به‌ها ، به دوور گرتنی هه‌موو کێشه‌کان له سروشتی سیسته‌مه‌که‌و نه‌به‌ستنه‌وه‌یان به سیسته‌می سه‌رده‌مه‌وه ، به چه‌واشه کردنی مرۆڤی کورد که گوایه كێشه‌کانیان به گۆڕینی ده‌موچاوه‌کان، له ڕێگای پرۆسێسی هه‌ڵبژاردنی چاره ڕه‌شه‌وه ، لابه‌لا ده‌بێته‌وه.
ئایه بێده‌نگی ئه‌م ڕۆژنامانهو ئه‌م ڕۆشنبیره لیبراڵانه ئه‌وه‌یه که له گوێی گادا نووستوون؟
بێگومان نه‌خێر ، من پێموایه وه‌کو گه‌لێک له ئێمه وردوو درشتی ئه‌وه‌ی که ڕووی داوه‌و به‌رده‌وامه به باشی ده‌زانن. ئه‌وه‌ی که ئه‌مڕۆ ده‌یبینین و به‌رده‌وامه ڕووداوێکی وا قه‌باره بچووک، یا بێبه‌ها نییه. ئه‌وه‌ی که تۆزێک بایه‌خی بۆ ژیان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی که شتێکی زۆر کورت و که‌میش سه‌باره‌ی به‌م قه‌یرانی ئابووریه‌ی جیهان که له ساڵی 2008 وه ده‌ستی پێکردوه ، بزانێت، ئێستاش ئاگاداره له بزوتنه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ هۆی بزووتنه‌وه‌که‌و داخوازی بزوتنه‌وه‌که‌و پێکهاته‌ی بزووتنه‌وه‌که وه هه‌ر وه‌ها ئه‌و مهترسیهشی که بۆ ئه‌م سیسته‌مه‌ی دروست کردوه.
به‌ڵام ئه‌ی بۆ ئه‌مان بێده‌نگن؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره گه‌لێک ئاسانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌م ڕۆژنامانه که خۆیان به ئه‌هلی و سه‌ربه‌خۆ داده‌نێن ، به‌ڵام له ڕاستیدا سه‌ربه‌خۆ نین، ئه‌مان ناتوانن باس له بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا بکه ن که نه پارتێکی سیاسی ، نه سه‌رۆک و سه‌رکرده‌یه‌کی ناودار له پشتیه‌وه‌یه‌تی ، له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر بۆ ئه‌مان ئه‌وه‌یه ، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه داوای هه‌ڵبژادن و گۆڕینی ده‌م و چاوه‌کان ناکات ، نه‌که‌وتۆته و ناکه‌وێته داوی سیاسیه‌کانه‌وه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ناتوانرێت ده‌سته‌مۆ بکرێت نه به سازش و مفاوه‌زه کردن له گه‌ڵیداو نه به دانی پایه‌و پله‌و پاره به تاکه‌کانی ناو بزوتنه‌وه‌که.
ئه‌مان، ڕۆژنامانهو ڕۆشنبیره لیبراڵه‌کانیش ناتوانن خۆیان له پاشکۆیه‌تی که‌سه ناوداره سیاسیه‌کان ، ده‌رکه‌ن، ناتوانن بازنه‌ی پارتایه‌تی و سیاسه‌ت کردن ببه‌زێنن، نه‌ک هه‌ر ناتوانن دهستپێشکهریش بکه‌ن به‌ڵکو ناشتوانن پشتگیری ئه‌وه‌ش بکه‌ن که ده‌ستپێشکه‌ری کراوه.
ئه‌ی که ئه‌مه حاڵیان بیت و نه‌توانن خۆیان له قه‌ره‌ی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ئاوا مرۆڤ دۆست ، ژینگه دۆست بده‌ن، چۆن ده‌توانن به خۆیان بڵێن ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی سه‌ربه‌خۆ؟ یا ڕۆژنامه‌یه‌کی لیبراڵ؟ ئه‌مان که ناوی ڕۆژنامه‌ی لیبراڵیان له خۆیان ناوه هه‌رگیز ناگه‌ن به پاژنه‌ی پێی ڕۆژنامه‌یه‌کی وه‌کو گاردیانی به‌ریتانی که له‌و کاته‌وه‌ی که خۆپیشاندانه‌کان و ده‌ست بهسهراگرتنهکان له ئه‌مه‌ریکا ده‌ستی پێکردوه، ڕۆژانه له 2 وتاره‌وه تا 4 وتاری خهستو خۆڵ و پڕ له زانیاری ، بڵاو ده‌کاته‌وه، لیست و واژۆی که‌سانی ناوداری نووسه‌رو ئه‌کته‌رو ئه‌کادیمی زانکۆکان و ڕۆماننووس و ڕۆژنامه‌نوسه ناوداره‌کان بڵاو ده‌کاته‌وه ، له کۆمه‌ک کردن و پشتگیری کردنی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌دا. به‌ڵام ڕۆژانامه‌یه‌کی وه‌کو ئاوێنه ته‌نانه‌ت له بڵاو کردنه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی وتارێکی گاردیان بۆ زمانی کوردی که له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تایی ده‌ست بهسهراگرتنهکه وۆڵ ستریتدا نوسرابوو، ده‌ترسێت نه‌کو له لایه‌ن سه‌رکرده سیاسیه‌کانه‌وه لۆمه بکرێت، وه‌ڵامیشیان بۆ براده‌ره وه‌رگێڕه‌که ده‌ستی ده‌ستی پێکردن بوو له نێوانی سه‌رنوسه‌رو خاوه‌ن ئیمتیازی ڕۆژنامه‌که‌دا له بری ئه‌وه‌ی بوێرانه بڵێن ” ئه‌م جۆره وتارانه چ وه‌رگێڕان بێت یا به کوردی نووسرابێت ، سنووری سیاسی ئێمه ده‌به‌زێنێت ، بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره وتارانه له فه‌رهه‌نگی خه‌بات و تێکۆشانی ئێمه‌دا نییه”.
هه‌رچیش سه‌باره‌ت به ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که ناڵی كه‌ی ئێن ئێنیش هه‌یه ، به هه‌ند وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و بار‌و دۆخه وه‌کو پێویست ، هه‌ر دیسان جێی سه‌رسوڕمان نییه . ماڵپه‌ڕی سبه‌ی ته‌نها ئه‌مڕۆ 18-10-11 به وێنه به‌شێکی زۆر که‌می خۆپیشاندانه‌کانی بڵاو کردۆته‌وه زۆر به کورتیش چه‌ند دێڕیکی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه مه‌زنه نووسیوه، ته‌نها وه‌کو ده‌فعی گله‌یی یاخود وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی سیاسی، نه‌ک سه‌پۆرت کردنی. ئه‌وان نایانه‌وێت که هانده‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌ک بن له کوردستاندا که ئه‌وان ڕابه‌ری نه‌بن ، خۆیان به‌رهه‌مه‌که‌ی نه‌چننه‌وه، چونکه که‌سانی سیاسی له ناو پارتدا ئه‌سبه‌قیه‌ت به خۆیان ده‌ده‌ن زیاتر له پارتهکایان ، له ناو کۆمهڵگاشد پارته‌که‌یان زیاتر لا مه‌به‌سته تا کۆمه‌ڵگه‌که‌یان، واته به‌رژه‌وندی تاک و پارت له‌سه‌رو به‌رژه‌وندی تاکی ناو کۆمه‌ڵگه‌وه‌یه.
بێگومان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ماڵپه‌ڕی سبه‌ی و که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن ، لای من جێی سه‌ر سوڕمان نیه من پێشم وایه کوت‌و مت له گه‌ڵ سیاسهتو ههڵوێستیانا ده‌ڕوات ، چونکه هه‌میشه ئه‌مان له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان که کۆمه‌ک و پشتگیری حکومه‌ته‌کانی دهرودراوسێو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریکاو که‌نه‌داو هه‌تد به‌ده‌ست بهێنن تاکو خه‌ڵکانی ئاسایی ناو کۆمه‌ڵگاکانیان. هه‌ر بۆیه‌ش هه‌مو چالاکی براده‌رانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له هه‌نده‌ران یا شه‌ڕه ده‌نووکی نێوان خۆیان و یه‌کێتی و پارتیه یا ڕاکێشانی سۆز‌و عه‌تفی چه‌ند په‌ڕله‌مانتارێک، په‌ڕله‌مانی ئه‌و وڵاتانه یا ده‌سگه داپڵۆسێنه‌ره‌کانیان. ئه‌و په‌ڕله‌مانتارانه‌ی ، ئه‌و په‌ڕله‌مانانه‌ی، یا ئه‌و ده‌سگه داپڵۆسێنه‌رانه‌ی که پارێزه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کۆمپانیانهو ئه‌و بانق و دام‌و ده‌سگه داراییه جیهانی و ئه‌وروپیانه‌ن که ئێستا خه‌ڵکی بزووتنه‌وه‌یه‌کی وا گه‌وره‌ی دروست کردووه دژیان.
جا که ئه‌مه وابێت ئیدی ئێمه بۆ ده‌بێت بێهیواو به‌گله‌یی بین له ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕو که‌ناڵه لیبراڵه‌کان. به‌ڵام ئێمه ده‌بێت له خه‌می ئه‌وه‌دا بین که به‌لایه‌نی که‌مه‌وه ڕۆژنامه‌یه‌ک و گۆڤارێک له ئێستادا بهێنینه کایه‌وه تاکو له قۆناغی داهاتودا که کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان پاش تێشکانی سه‌رجه‌می ئۆپۆزیشن و میدیاکه‌ی ، پێی تێده‌نێت ، که ئه‌م ڕۆژنامه و گۆڤاره‌ش ڕه‌چاوو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی کێشه ڕۆژانه‌کانی مرۆڤی ئاسایی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی ، بکات و بزووتنه‌وه‌که‌یان بباته پێشه‌وه تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ته‌جاوزی ده‌سه‌ڵات به هه‌موو چه‌شنه‌کانییه‌وه بکات و سه‌رئه‌نجام بتوانێت هه‌موو بڕیاره‌کان بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ خودی کۆمۆنێتیه‌که تاکو هه‌موو ئه‌و بڕیارانه و سهرئهنجامهکانیشیان به هه‌ره‌وه‌زی بده‌ن و بچننه‌وه.